Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߎ߬ߡߊ߲߬ߝߍ   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
وَمَا لَنَا لَا نُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَمَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡحَقِّ وَنَطۡمَعُ أَن يُدۡخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلصَّٰلِحِينَ
[ وَمَا لَنَا لَا نُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَمَا جَاءَنَا مِنَ الْحَقِّ ] وه‌ هه‌ر ئه‌وان ده‌ڵێن: هیچ ڕێگرو به‌ربه‌ستێك نیه‌ له‌ ئیمان هێنانى ئێمه‌ به‌ خوای گه‌وره‌و ئه‌و حه‌قه‌ی كه‌ بۆمان هاتووه‌ [ وَنَطْمَعُ أَنْ يُدْخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ (٨٤) ] وه‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ین كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی صاڵح و پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیاندا بمانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَأَثَٰبَهُمُ ٱللَّهُ بِمَا قَالُواْ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ فَأَثَابَهُمُ اللَّهُ بِمَا قَالُوا جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] به‌هۆی ئه‌م قسه‌و ئیمان هێنان و به‌راست دانان و دانپێدانانه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ به‌دڵسۆزیه‌وه‌ وتیان خوای گه‌وره‌ پاداشتیان ده‌داته‌وه‌ به‌ به‌هه‌شت و ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر دارو كۆشكه‌كانیدا ئه‌ڕوات كه‌ به‌هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ وَذَلِكَ جَزَاءُ الْمُحْسِنِينَ (٨٥) ] وه‌ ئه‌مه‌یش پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ چاكه‌كارانه‌یه.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ
[ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌و كوفریان كردووه‌ وه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌ [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (٨٦) ] ئا ئه‌مانه‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و ئه‌خرێنه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُحَرِّمُواْ طَيِّبَٰتِ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكُمۡ وَلَا تَعۡتَدُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُعۡتَدِينَ
{حەڵاڵەكان لە خۆتان حەرام مەكەن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خواردنێك كه‌ پاك و به‌تام و چێژه‌و خوای گه‌وره‌ بۆى حه‌ڵاڵ كردوون ئێوه‌ له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن بڵێی: ئه‌مه‌ له‌به‌ر زوهدمه‌ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من كه‌سێكی خواپه‌رستم ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ ناخۆم، كه‌سانێك كه‌ گۆشت خواردن و ژن هێنان و خه‌وتنیان له‌سه‌ر راخه‌ر له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كرد پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئینكارى كردو فه‌رمووى: چیه‌ كه‌سانێك وایان وتووه‌، به‌ڵام من هه‌ندێك رۆژ به‌رۆژوو ده‌بم و هه‌ندێكیش به‌رۆژوو نابم، وه‌ هه‌ندێك له‌شه‌و ده‌خه‌وم و هه‌ندێكى شه‌ونوێژ ده‌كه‌م، وه‌ گۆشتیش ده‌خۆم و ژنیش ده‌هێنم، وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ سوننه‌ت و رێبازى من لا بدات ئه‌وه‌ له‌ من نیه‌ [ وَلَا تَعْتَدُوا ] وه‌ سنووریش مه‌به‌زێنن و ده‌ستدرێژیش مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ حه‌ڵاڵی بكه‌ن، نه‌خێر حه‌ڵاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوا حه‌ڵاڵی كردووه‌، وه‌ حه‌رامیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌، هیچ شتێك له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌وه‌شی كه‌ خوا حه‌رامی كردووه‌ حه‌ڵاڵی مه‌كه‌ن، یاخود حه‌ڵاڵ له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن و له‌سه‌ر خۆتان فراوانى ته‌سك مه‌كه‌ن، یاخود حه‌ڵاڵیش به‌ گوێره‌ى پێویستیتان به‌كار بهێنن و زیادڕه‌وى تێدا مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (٨٧) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه‌ ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن و سنووری خوا ئه‌به‌زێنن و ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌رامه‌ بۆ خه‌ڵكی حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ى كه‌ حه‌ڵاڵه‌ له‌ خه‌ڵكى حه‌رام ده‌كه‌ن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَكُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلٗا طَيِّبٗاۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ
[ وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا ] وه‌ ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون و حه‌ڵاڵی كردووه‌ وه‌ پاكه‌ ئێوه‌ بیخۆن و حه‌رامی مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆتان، (هه‌ر كه‌سێك شتێكى حه‌ڵاڵ له‌سه‌ر خۆى حه‌رام بكات به‌وه‌ حه‌رام نابێت و ده‌بێت كه‌فاره‌تى سوێند خواردن بدات) [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنْتُمْ بِهِ مُؤْمِنُونَ (٨٨) ] وه‌ ته‌قوای ئه‌و خوایه‌ بكه‌ن كه‌ ئێوه‌ ئیمانتان پێی هێناوه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
لَا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغۡوِ فِيٓ أَيۡمَٰنِكُمۡ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ ٱلۡأَيۡمَٰنَۖ فَكَفَّٰرَتُهُۥٓ إِطۡعَامُ عَشَرَةِ مَسَٰكِينَ مِنۡ أَوۡسَطِ مَا تُطۡعِمُونَ أَهۡلِيكُمۡ أَوۡ كِسۡوَتُهُمۡ أَوۡ تَحۡرِيرُ رَقَبَةٖۖ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٖۚ ذَٰلِكَ كَفَّٰرَةُ أَيۡمَٰنِكُمۡ إِذَا حَلَفۡتُمۡۚ وَٱحۡفَظُوٓاْ أَيۡمَٰنَكُمۡۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
{جۆرەكانی سوێند خواردن} [ لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ] خوای گه‌وره‌ لۆمه‌تان ناكات و لێتان ناگرێت و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر هاتوو سوێندێكتان خواردو سوێنده‌كه‌تان له‌غو بوو پاشان بیشكێنن ئاساییه‌ وه‌كو كه‌سێك ئه‌ڵێ: به‌خوا ئه‌خۆی به‌خوا ئه‌ڕۆی به‌خوا دێیت، یان له‌ كاتى توڕه‌ بووندا سوێند بخوات، یان له‌بیرى بچێت سوێندى خواردووه‌، ئاوا سوێندێك كه‌ به‌ده‌میدا دێت و له‌ دڵیدا دانه‌مه‌زراوه‌ ئه‌مه‌ له‌غوه‌ ئه‌گه‌ر سوێنده‌كه‌شی بشكێنێ ئاساییه‌ هیچى له‌سه‌ر نیه‌ [ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ لۆمه‌تان ده‌كات وه‌ لێتان ئه‌گرێ وه‌ سزاتان ئه‌دات له‌سه‌ر سوێندێك كه‌ له‌ دڵه‌وه‌ دامه‌زرابێ وه‌ نیه‌تتان هه‌بێ و دوای ئه‌وه‌ بیشكێنن ئه‌وه‌ كه‌فاره‌ت ئه‌كه‌وێته‌ سه‌رتان [ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ ] پیاو هه‌بوو خواردنى باشى ده‌دا به‌ منداڵه‌كانى، وه‌ هه‌بوو خراپى پێیان ده‌دا، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، كه‌فاره‌تی ئه‌و سوێنده‌ ئه‌بێ ده‌ فه‌قیر تێر بكه‌ن له‌ خواردنێكی مام ناوه‌ند ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن به‌ ماڵ و منداڵی خۆتان نه‌ به‌رزترین و باشترین نه‌ خراپترین به‌ڵكو مامناوه‌ند بێت، ئیمامی (عومه‌رو عه‌لى و عائیشه‌) (خوایان لێ ڕازی بێ) ئه‌فه‌رموون: دروسته‌و ئه‌توانن نیو صاع واته‌: كیلۆیه‌ك و بیست گرام له‌ برنج یان خورما یان هه‌ر خواردنێك بده‌ن به‌ فه‌قیر [ أَوْ كِسْوَتُهُمْ ] یاخود ئه‌توانی جلوبه‌رگ بۆ ده‌ فه‌قیر بكه‌ی كه‌ سوێنده‌كه‌ت شكاند یان ده‌ فه‌قیر تێربكه‌ ژه‌مه‌ خواردنێك یاخود جلوبه‌رگ بۆ ده‌ فه‌قیر بكه‌ جلوبه‌رگیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دروست بێ نوێژی پێوه‌ بكه‌ی [ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ] یاخود كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن كه‌ ئێستا كۆیله‌ نیه‌ [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ده‌ فه‌قیر تێر بكات یان جلوبه‌رگ بۆ ده‌ فه‌قیر بكات [ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ] ئه‌وه‌ سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ وه‌ (ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب) و (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود)و قوتابیانى وایان خوێندۆته‌وه‌: له‌سه‌ر یه‌ك بێت [ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ] ئه‌مه‌ كه‌فاره‌تی سوێند خواردنتانه‌ ئه‌گه‌ر سوێندتان خواردو پاشان سوێنده‌كه‌تان شكاند [ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ سوێنده‌كانتان بپارێزن به‌وه‌ی كه‌ سوێند زۆر مه‌خۆن تا گرنگ نه‌بوو، وه‌ ئه‌گه‌ر سوێندیشتان خوارد ئه‌وه‌ سوێنده‌كانتان مه‌شكێنن، وه‌ ئه‌گه‌ر شكاندتان كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بده‌ن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٨٩) ] به‌ڵكو ئێوه‌ شوكرانه‌بژێری و سوپاسگوزاری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌سه‌رتاندا ڕژاندۆتی له‌ شه‌ریعه‌ت و له‌ ڕوون كردنه‌وه‌ی حوكمه‌كان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡخَمۡرُ وَٱلۡمَيۡسِرُ وَٱلۡأَنصَابُ وَٱلۡأَزۡلَٰمُ رِجۡسٞ مِّنۡ عَمَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِ فَٱجۡتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
{قۆناغی سێیەم‌و كۆتایی حەرام كردنی مەی} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ ] دوو هۆزى ئه‌نصار عه‌ره‌قیان خوارد تا سه‌رخۆش بوون و گاڵته‌یان به‌ یه‌كترى كرد، كاتێك هاتنه‌وه‌ هۆش خۆیان شوێنه‌واره‌كه‌یان به‌ ده‌موچاو و ریشیانه‌وه‌ بینى، وتیان ئه‌مه‌ فڵان كه‌سى برام واى لێم كردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ره‌حم و سۆزو به‌زه‌یى بوایه‌ به‌رامبه‌رم واى لێم نه‌ده‌كرد كه‌ رق و كینه‌ له‌ دڵیاندا نه‌بوو به‌هۆى ئه‌مه‌ رق و كینه‌ چووه‌ دڵیان به‌رامبه‌ر یه‌كترى خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌دڵنیایی و بێگومان ئه‌م شتانه‌ حه‌رامه‌: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ دونیا بیخواته‌وه‌و خواى گه‌وره‌ چل رۆژ نوێژى لێ قه‌بوڵ ناكات، وه‌ بمرێت و ته‌وبه‌ نه‌كات خواى گه‌وره‌ له‌رۆژى قیامه‌ت مه‌ى پێ نابه‌خشێت، وه‌ هه‌ر كه‌سێك چوار جار بیخواته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ناو دۆزه‌خ برین و كێماوى دۆزه‌خیه‌كانى ده‌رخوارد ده‌دات، وه‌ هه‌ركه‌سێك ئالوده‌ى بێت ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ قومار كردنیش حه‌رامه‌، وه‌ ئه‌و بتانه‌ی كه‌ ئه‌په‌رستران، وه‌ ئه‌و تیرو پشكه‌ی ئه‌یانكرد له‌سه‌رده‌می نه‌فامى كه‌ بیانوویستایه‌ هه‌ر كارێك بكه‌ن سێ داریان هه‌بوو له‌ یه‌كێكیان ئه‌یاننووسی بیكه‌، له‌ یه‌كیان ئه‌یاننووسی مه‌یكه‌ و یه‌كیان به‌سپێتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیكه‌ ده‌ربچوایه‌ ئه‌وه‌ ئیشه‌كه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌یكه‌ ده‌رچوایه‌ نه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر سپیه‌كه‌ ده‌ربچوایه‌ دووباره‌یان ئه‌كرده‌وه‌ تا یه‌كێك له‌و دووانه‌ ده‌رئه‌چوو، خێرو شه‌ڕو سوودو زیانیان دابووه‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ [ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ ] ئه‌مانه‌ هه‌مووی پیس و حه‌رامن وه‌ كرده‌وه‌ی شه‌یتانن و شه‌یتان لاتان جوانی ده‌كات و ئه‌یڕازێنێته‌وه‌ ئێوه‌ لێی دووربكه‌ونه‌وه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه‌ [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٩٠) ] به‌ڵكو سه‌رفراز بن ئه‌مه‌ دوا ئایه‌ت بوو له‌ قۆناغه‌كانی حه‌رام كردنی عه‌ره‌ق خواردن كه‌ ئایه‌تی یه‌كه‌م [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] (الْبَقَرَة: ٢١٩) دابه‌زی، دواتر ئایه‌تی [ لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى ] (النِّسَاء: ٤٣) وه‌ قۆناغی سێیه‌میش ئه‌م ئایه‌ته‌ بوو به‌یه‌كجاری خوای گه‌وره‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ی حه‌رام كرد تا ڕۆژی قیامه‌ت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߎ߬ߡߊ߲߬ߝߍ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲