Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߎ߬ߡߊ߲߬ߝߍ   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
وَمِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّا نَصَٰرَىٰٓ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَهُمۡ فَنَسُواْ حَظّٗا مِّمَّا ذُكِّرُواْ بِهِۦ فَأَغۡرَيۡنَا بَيۡنَهُمُ ٱلۡعَدَاوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَسَوۡفَ يُنَبِّئُهُمُ ٱللَّهُ بِمَا كَانُواْ يَصۡنَعُونَ
[ وَمِنَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَى أَخَذْنَا مِيثَاقَهُمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ وتیان: ئێمه‌ نه‌صاراو گاورین عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانمان له‌وانیش وه‌رگرت كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون و ئیمانى پێ بێنن و سه‌ریبخه‌ن [ فَنَسُوا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ] ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنه‌یان له‌بیر كرد كه‌ لێیان وه‌رگیرابوو، وه‌ پشتگوێیان خست [ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] له‌ سزاى ئه‌و كاره‌یان ئێمه‌یش تا ڕۆژی قیامه‌ت ڕق و كینه‌و دژایه‌تیمان خستۆته‌ نێوانیانه‌وه‌، نێوان گاورو جووله‌كه‌، یاخود نێوان گاوره‌كان خۆیان كه‌ چه‌ند فیرقه‌و تاقم و گروپێكن و دژایه‌تى یه‌كترى ده‌كه‌ن [ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ اللَّهُ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ (١٤) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ هه‌واڵیان پێ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌كانی خۆیان وه‌ ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه‌ وه‌ سزایان ئه‌دات له‌سه‌ری.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ قَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمۡ كَثِيرٗا مِّمَّا كُنتُمۡ تُخۡفُونَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَعۡفُواْ عَن كَثِيرٖۚ قَدۡ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٞ وَكِتَٰبٞ مُّبِينٞ
[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ كه‌ محمده‌- صلى الله عليه وسلم - بۆ ئێوه‌ هاتووه‌ به‌ هیدایه‌ت و دینى حه‌ق [ يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِمَّا كُنْتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ ] كه‌ زۆرێك له‌و شتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ له‌ ته‌ورات و ئینجیل دا ده‌تانشارده‌وه‌و ده‌ستكاریتان ده‌كردو ده‌تانگۆڕى ئه‌م بۆتانى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ری ئه‌خات وه‌كو ئایه‌تی ڕه‌جم و چیرۆك و به‌سه‌رهاتی هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ كردنی به‌ مه‌یمون و به‌راز [ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ ] هێشتا له‌ زۆرێكیش له‌و شتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یشارنه‌وه‌ ڕوونى ناكاته‌وه‌ كه‌ بێسود بێت و لێتان ئه‌بوورێ [ قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ ] بۆیه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نوورێكتان بۆ هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - یان ئیسلامه‌ یان قورئانه‌ [ وَكِتَابٌ مُبِينٌ (١٥) ] وه‌ كتابێكی ئاشكراش كه‌ قورئانی پیرۆزه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
يَهۡدِي بِهِ ٱللَّهُ مَنِ ٱتَّبَعَ رِضۡوَٰنَهُۥ سُبُلَ ٱلسَّلَٰمِ وَيُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذۡنِهِۦ وَيَهۡدِيهِمۡ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
[ يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ ] به‌هۆی ئه‌و قورئانه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و ڕێگای سه‌لامه‌تی و پارێزراوی له‌ سزای خوا وه‌ ڕێگای گه‌یشتن به‌ (دار السلام) كه‌ به‌هه‌شته‌ بكه‌وێت [ وَيُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ ] وه‌ ده‌ریان ده‌كات له‌ تاریكییه‌كانی كوفرو شیرك و گومڕایی بۆ ڕووناكی ئیسلام و ئیمان و سوننه‌ت و چاكه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٦) ] وه‌ هیدایه‌تیان ئه‌دات بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَۚ قُلۡ فَمَن يَمۡلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔا إِنۡ أَرَادَ أَن يُهۡلِكَ ٱلۡمَسِيحَ ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗاۗ وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
[ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ كافر بوون كه‌ ئه‌یانووت: به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌و عیسى خوایه‌ ئه‌مانه‌ كافرن [ قُلْ فَمَنْ يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَنْ يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: كێ توانای به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا هه‌یه‌ و ئه‌توانێ ڕێگری له‌ خوای گه‌وره‌ بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و مه‌ریه‌می دایكیشی له‌ناوبدات؟ ئه‌ی كه‌ مه‌ریه‌م مرد كێ هه‌بوو بتوانێ مردنی لێ بگه‌ڕێنێته‌وه‌؟ یان كه‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن: عیسى كوژراوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ خوا بوایه‌ چۆن خوا ئه‌كوژرێ؟! چۆن خوا له‌ خاچ ئه‌درێ؟! چۆن خوا ناتوانێ به‌رگری له‌ خۆی بكات؟! [ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ] نه‌ك ئه‌مانه‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ هه‌موویان له‌ناو بدات كێ هه‌یه‌ ڕێگری له‌ خوای گه‌وره‌ بكات و مه‌نعی خوای گه‌وره‌ بكات؟! به‌ دڵنیایى كه‌س نیه‌ [ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] وه‌ موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیان دا هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ى ویستی لێ بێت دروستى ده‌كات وه‌كو چۆن عیسای به‌بێ باوك دروستكرد، وه‌ ئاده‌می به‌بێ دایك و باوك دروستكرد [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߎ߬ߡߊ߲߬ߝߍ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲