د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه آیت: (27) سورت: النحل
ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يُخۡزِيهِمۡ وَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تُشَٰٓقُّونَ فِيهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ إِنَّ ٱلۡخِزۡيَ ٱلۡيَوۡمَ وَٱلسُّوٓءَ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە بە سزادانیان ڕیسوا و زەلیلیان دەکات، وە پێیان دەڵێت: کوان ئەو شەریک و ھاوەڵانەی بۆ منتان دانابوو و کردبووتانن بە ھاوبەشم لە عیبادەت و پەرستندا، کە لەبەر خاتری ئەوان ئێوە دژایەتی پێغەمبەرەکانی من و باوەڕدارانتان دەکرد؟ زانایانی خواناس دەڵێن: بێگومان ئەمڕۆ ڕیسوایی و زەلیلی و سزای سەخت لەسەر ئەو کەسانەیە کە بێباوەڕن.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• فضيلة أهل العلم، وأنهم الناطقون بالحق في الدنيا ويوم يقوم الأشهاد، وأن لقولهم اعتبارًا عند الله وعند خلقه.
ئەم ئایەتانە فەزڵی زانایان دەردەخات، ئەوانەی لە دونیا و دواڕۆژیشدا قسەی ھەق دەكەن، وە وتەی ئەوان لای پەروەردگار و دروستکراوەکانی خوایش گرنگی خۆیان ھەیە.

• من أدب الملائكة مع الله أنهم أسندوا العلم إلى الله دون أن يقولوا: إنا نعلم ما كنتم تعملون، وإشعارًا بأنهم ما علموا ذلك إلا بتعليم من الله تعالى.
یەکێک لە ڕەوشت و ئاکارە جوانەکانی فریشتەکان ئەوەیە زانست و زانیاری دەدەنە پاڵ خوای گەورە بەبێ ئەوەی بڵێن : ئەوەی ئێوە ئەنجامتان دەدا ئێمە دەمانزانی ، وە ھەمیشە وایشی دەردەخەن کە ئەوان ئەگەر خوای گەورە فێریان نەکات ھیچ نازانن.

• من كرم الله وجوده أنه يعطي أهل الجنة كل ما تمنوه عليه، حتى إنه يُذَكِّرهم أشياء من النعيم لم تخطر على قلوبهم.
یەکێک لە کەرەم و ڕێز و گەورەییەکانی خوای گەورە ئەوەیە ؛ ئەوەی بەھەشتیەکان ئاواتە خوازینی پێیان دەبەخشێت، تەنانە باسی ھەندێک لە ناز ونیعمەتی تری بەھەشتیان بۆ دەکات کە تەنانەت نەھاتووە بە فیکر و خەیاڵیشیاندا.

• العمل هو السبب والأصل في دخول الجنة والنجاة من النار، وذلك يحصل برحمة الله ومنَّته على المؤمنين لا بحولهم وقوتهم.
کارو کردەوە ھۆکاری سەرەکی وبنچینەیە بۆ چوونە بەھەشت و ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ، ئەمەش باوەڕداران بە ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە بەدەستی دەھێنن. نەک بەکاروکردەوە و ھێز و بازوی خۆیان.

 
د معناګانو ژباړه آیت: (27) سورت: النحل
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - د ژباړو فهرست (لړلیک)

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بندول