د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه آیت: (69) سورت: الإسراء
أَمۡ أَمِنتُمۡ أَن يُعِيدَكُمۡ فِيهِ تَارَةً أُخۡرَىٰ فَيُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ قَاصِفٗا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغۡرِقَكُم بِمَا كَفَرۡتُمۡ ثُمَّ لَا تَجِدُواْ لَكُمۡ عَلَيۡنَا بِهِۦ تَبِيعٗا
یان لەوە دڵنیان کە جارێکی تر خوای گەورە ناتانگەڕێنێتەوە بۆ ناو دەریا، وە ڕەشەبایەکی توندتان بۆ ھەڵناکات، ئەو کاتە بە ھۆی ئەوەی کە شوکری ئەو خوایەتان نەکرد لەسەر نیعمەت و بەخششی ڕزگارکردنتان لەناو دەریا نوقمتان بکات؟ پاشان ھیچ پشتیوان ویارمەتیدەرێک نابیننەوە لەبەرامبەر ئەوەی پێمان کردن ببێتە داواکار لەسەرمان و داوای مافتان بکات.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• الإنسان كفور للنعم إلا من هدى الله.
مرۆڤ ھەمیشە سپڵە و پێ نەزانە بەرامبەر نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورە جگە ئەوانە نەبێت کە خوای گەورە ھیدایەتی داون و ڕێنمونی کراون.

• كل أمة تُدْعَى إلى دينها وكتابها، هل عملت به أو لا؟ والله لا يعذب أحدًا إلا بعد قيام الحجة عليه ومخالفته لها.
ھەموو گەلێک لە ڕۆژی دواییدا بانگ دەکرێت بۆ ئەو ئاین و نامە و کتێبەی بۆیان ڕەوانە کراوە، لێیان دەپرسرێت ئایا کار و کردەوەتان بە پێی ئاین و کتێبەکەتان بوو؟ وە خوای گەورە سزای ھیچ کەسێک نادات دوای ئەوە نەبێت بەڵگەی لەسەر جێگیر دەکات و دواتریش پێچەوانەی ئەو بەڵگانە دەجوڵێتەوە.

• عداوة المجرمين والمكذبين للرسل وورثتهم ظاهرة بسبب الحق الذي يحملونه، وليس لذواتهم.
دوژمنایەتی بێباوەڕان و درۆزنان و تاوانباران بۆ پێغەمبەران و میراتگرانیان شتێکی ڕوون و ئاشکرایە، بە درێژایی بانگەوازیان دوژمنانی یەکخواپەرستی ململانێیان کردوون و ھەمیشە خەریکی پیلان دانان بوون لە دژیان، ئەویش بەھۆی ئەو ھەق و ڕاستییەی ھەڵیانگرتووە، نەک لەبەر شەخصی خۆیان.

• الله تعالى عصم النبي من أسباب الشر ومن البشر، فثبته وهداه الصراط المستقيم، ولورثته مثل ذلك على حسب اتباعهم له.
خوای گەورە پێغەمبەری پاراستووە لە ھۆیەکانی شەڕ و خراپە و لە مرۆڤەکان، وە دڵی جێگیر و دامەزراو کردووە لەسەر ڕێگای ڕاست، وە ئەم پاراستنە بۆ میراتگرانی پێغەمبەری خوایشە (صلی اللە علیە وسلم) بەو ئەندازەیەی کە شوێن شەریعەتەکەی دەکەون.

 
د معناګانو ژباړه آیت: (69) سورت: الإسراء
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - د ژباړو فهرست (لړلیک)

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بندول