د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه آیت: (84) سورت: آل عمران
قُلۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّنۡهُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ
ئەی پێغەمبەر بڵێ: باوەڕمان ھێناوە بەخوای گەورە، وە گوێڕایەڵی ئەوین لەوەی فەرمانی پێکردووین، وە باوەڕمان ھەیە بەو وەحی و سروشەی کە دایبەزاندووە بۆمان، وە بەوەیش کە دایبەزاندووە بۆ سەر ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب، وە بەوەیش دایبەزاندووە بۆ سەر ئەو پێغەمبەرانەی لە نەوەکانی یەعقوبن، وە باوەڕیشمان ھەیە بەو تەورات و ئینجیلەی کە بۆ موسی و عیسی ھاتووە، وە بە ئەوەیشی بۆ ھەموو پێغەمبەران ھاتووە لە پەڕاو و پەرتووک و ئایەتەکانیان لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە بەھیچ شێوەیەک جیاوازی ناکەین لە نێوانیاندا بەوەی باوەڕمان بەھەندێکیان ھەبێت و بێباوەڕ بین بە ھەندێکی تریان، وە ئێمە ملکەچ و گوێڕایەڵی خوای تاک و تەنھاین و سەرپێچی لەھیچ بڕیارێکی خوای بەرز وبڵند ناکەین و بەتەواوی تەسلیمی بووین.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• يجب الإيمان بجميع الأنبياء الذين أرسلهم الله تعالى، وجميع ما أنزل عليهم من الكتب، دون تفريق بينهم.
واجبە مرۆڤی موسڵمان باوەڕی بەسەرجەم ئەو پێغەمبەرانە ھەبێت کە خوای گەورە ڕەوانەی کردوون، وە باوەڕیشی ھەبێت بەسەرجەم ئەو پەڕاو پەرتووکانەشی کە دابەزیووە بۆیان، بەبێ ئەوەی جیاوازی بکات لە نێوانیاندا.

• لا يقبل الله تعالى من أحد دينًا أيًّا كان بعد بعثة النبي محمد صلى الله عليه وسلم إلا الإسلام الذي جاء به.
خوای گەورە و بەرز وبڵند پاش ڕەوانە کردنی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕازی نیە بەندەکانی ھیچ ئاینێکی تر جگە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەڵبژێرین.

• مَنْ أصر على الضلال، واستمر عليه، فقد يعاقبه الله بعدم توفيقه إلى التوبة والهداية.
ھەرکەسێک سوور بێت لەسەر گومڕایی و بەردەوام بێت لەسەری، ئەوا خوای گەورە بەوە سزای دەدات کە تەوفیقی نادات و ڕێنوێنی ناکات بۆ ھیدایەت و تەوبە کردن.

• باب التوبة مفتوح للعبد ما لم يحضره الموت، أو تشرق الشمس من مغربها، فعندئذ لا تُقْبل منه التوبة.
دەرگای تەوبە کردن وگەڕانەوە بۆلای خوای گەورە لەسەر پشتە بۆ بەندەکانی خوا، تا ئەو کاتەی نەگەنە سەرە مەرگ، یان ئەو کاتەی ڕۆژ لە ڕۆژئاواوە ھەڵبێت، ئەو کاتە ئیتر تەوبە لەھیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت.

• لا ينجي المرء يوم القيامة من عذاب النار إلا عمله الصالح، وأما المال فلو كان ملء الأرض لم ينفعه شيئًا.
ھیچ کەسێک لەڕۆژی دواییدا ھیچ شتێک فریای ناکەوێت ولەئاگری ڕزگاری ناکات کاروکردەوەی چاکەی خۆی نەبێت، ماڵو سەروەت وسامانی دونیاش ئەگەر پڕ زەوییش ببەخشیت تازە ھیچ سودێکی نیە، چونکە کار لەکار ترازاوە و کاتی چاکە کردن کۆتایی ھات.

 
د معناګانو ژباړه آیت: (84) سورت: آل عمران
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - د ژباړو فهرست (لړلیک)

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بندول