Check out the new design

د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه سورت: سبا   آیت:
لَقَدۡ كَانَ لِسَبَإٖ فِي مَسۡكَنِهِمۡ ءَايَةٞۖ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٖ وَشِمَالٖۖ كُلُواْ مِن رِّزۡقِ رَبِّكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥۚ بَلۡدَةٞ طَيِّبَةٞ وَرَبٌّ غَفُورٞ
بێگومان بۆ ھۆز و خەڵکی سەبەء لەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بووبون بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەبوون لەسەر قودرەت و دەسەڵاتی اللە تەعالا و ئەو ناز و نیعمەتانەی بەسەریدا ڕشتبوون، ئەویش دوو باخ و باخات لای ڕاست و چەپی ئەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بووبون ھەبوو، وە پێمان وتن: لە ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن و شوکر و سوپاسی نیعەتەکانی بکەن، شارەکەیشتان شارێکی خۆش و پاکوخاوێن و جوان و دڵگیرە، وە پەروەردگارێکی لێبوردەیشتان ھەیە، لە گوناھ و تاوانی ھەر کەسێک خۆش دەبێت تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای.
عربي تفسیرونه:
فَأَعۡرَضُواْ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ سَيۡلَ ٱلۡعَرِمِ وَبَدَّلۡنَٰهُم بِجَنَّتَيۡهِمۡ جَنَّتَيۡنِ ذَوَاتَيۡ أُكُلٍ خَمۡطٖ وَأَثۡلٖ وَشَيۡءٖ مِّن سِدۡرٖ قَلِيلٖ
بەڵام ئەوان پشتیان لە سوپاس و ستایشی پەروەردگار و باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی کرد، ئێمەیش سزاماندان و ناز و نیعمەتەکانمان بۆ گۆڕین بە ناڕەحەتی و ناخۆشی، لافاوێکی وێرانەکەرمان بۆ ناردن بەنداوەکەیانی ڕوخاند و ھەرچی کشتوکاڵ و باخ و باخاتیان ھەبوو نوقمی ژێر ئاوی خستن، وە دوو باخە پڕ بەرووبومەکەمان بۆ گۆڕین بۆ بەدوو باخی بەرووبوم تاڵ و تام ناخۆش و بێ خێر و دار گەز و کەمێک لەداری سیدریش (داری كنار).
عربي تفسیرونه:
ذَٰلِكَ جَزَيۡنَٰهُم بِمَا كَفَرُواْۖ وَهَلۡ نُجَٰزِيٓ إِلَّا ٱلۡكَفُورَ
ئەوەی ڕوویدا لە گۆڕینی باخات و ئەو ناز و نیعمەتەی لەسەری بوون، بەھۆی بێباوەڕی و پشتکردنیان بوو لە شوکر و سوپاسی اللە تەعالا، وە ئیمە سزای کەس بەو شێوە توندە نادەین ئیللا بەھۆی ئەوە نەبێت کە زۆر سپڵە و پێنەزان بێت بەرامبەر ناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا و ناشکور بێت پێیان.
عربي تفسیرونه:
وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمۡ وَبَيۡنَ ٱلۡقُرَى ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا قُرٗى ظَٰهِرَةٗ وَقَدَّرۡنَا فِيهَا ٱلسَّيۡرَۖ سِيرُواْ فِيهَا لَيَالِيَ وَأَيَّامًا ءَامِنِينَ
لە نێوان خەڵکی سەبەء لە یەمەن و لە نێوان گوند و شارەکانی شام کە پیت و بەرەکەت دارمان کردبوون، چەند گوند و شارێکی تری نزیک لە یەکمان دانابوو، وە ڕێگای نزیکمان بۆ ڕۆیشتن لە نێوان ئەو شار و گوندانە دانابوو، بەشێوەیەک لە گوندێکەوە دەچوون بۆ گوندێکی تر بەبێ ئەوەی ھەست بە ماندووبوون و ناڕەحەتی بکەن تا دەگەیشتنە شام، وە پێمان وتن: چەند شەو و ڕۆژ بە ئارامی و بێ ترس لە دوژمن و برسێتی و تینویەتی بەو ڕێگایانەدا بڕۆن کە دەتانەوێت.
عربي تفسیرونه:
فَقَالُواْ رَبَّنَا بَٰعِدۡ بَيۡنَ أَسۡفَارِنَا وَظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَ وَمَزَّقۡنَٰهُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ
ئەوان لە خۆبایی بوون لەو ھەمووە ناز و نیعمەتەی اللە پێی دابوون لە نزیک کردنەوەی ماوەی نێوان شار و گوندەکان، ھاتن وتیان: ئەی پەروەردگارمان ماوەی سەفەری نێوان گوند و شارەکانمان بۆ دوور بخەرەوە بە نەهێشتنی ئەو گوندانە تاوەکو ناڕەحەتی سەفەر بچێژین، وە تایبەتمەندی قافڵە و ڕێبوارەکانمان وەدەر بکەوێت، بەو کارەیان بە لەخۆبایی بوون و بێزار بوون لەناز و نیعمەتەکان و پشتھەڵکردن لەشوکر و سوپاسی اللە تەعالا و حەسوودی بردن بەھەژارەکانیان ستەمیان لەخۆیان کرد، وە ئێمەیش لەناومان بردن و کردمانە جێگای خواس و باسی ئەو خەڵک و گەلانەی دوای دێن، وە بە تەواوی پەرتەوازە و بەش بەشمان کردن، بەشێوەیەک نەیاندەتوانی سەردانی یەکتری بکەن و ئاگایان لە یەکتری بێت، بێگومان لەوەی باسکرا- لە ناز و نیعمەت ڕشتن بەسەر خەڵکی سەبەء و سزادانیان بەھۆی بێباوەڕی و ناسوپاسگوزار و لەخۆبایی بوونیانەوە- پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ ھەموو ئەوانەی زۆر ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و نەكردنی سەرپێچییەکانی، وە لەسەر ناڕەحەتی و ناخۆشییەکان، وە زۆر شوکر و سوپاسی اللە تەعالا دەکەن لەسەر نیعمەتەکانی.
عربي تفسیرونه:
وَلَقَدۡ صَدَّقَ عَلَيۡهِمۡ إِبۡلِيسُ ظَنَّهُۥ فَٱتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقٗا مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بەڕاستی ئەو گومانەشی کە ئیبلیس پێیانی ھەبوو کە گومڕایان دەکات و لە ڕێگای ڕاست لایان دەدا، ئیبلیس گومانەکەی ھێنایە دی تێیاندا، بۆیە جگە لە دەستەیەک لە باوەڕداران نەبێت کە نائومێدیان کرد لەوەی شوێنی بکەون، ھەموو خەڵکی لە بێباوەڕی و گومڕاییدا شوێن شەیتان کەوتن.
عربي تفسیرونه:
وَمَا كَانَ لَهُۥ عَلَيۡهِم مِّن سُلۡطَٰنٍ إِلَّا لِنَعۡلَمَ مَن يُؤۡمِنُ بِٱلۡأٓخِرَةِ مِمَّنۡ هُوَ مِنۡهَا فِي شَكّٖۗ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَفِيظٞ
وە ئیبلیس ھیچ دەسەڵاتی بە سەریاندا نەبوو کە بەزۆر وایان لێ بکات شوێنی بکەون و گومڕایان بکات، بەڵکو تەنھا ئەوەندەی دەکرد کوفر و بێباوەڕی بۆ دەڕازاندنەوە تاوەکو گومڕایان بکات، وە ھێندەیش ھەبوو ئێمە مۆڵەتمان دابوو کە خەڵکی گومڕا بکات بۆ ئەوەی بزانین و دەربکەوێت کێ باوەڕی بە ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزا ھەیە، وە کێیش گومانی ھەیە لە ھاتنی ڕۆژی دوایی، وە پەروەردگارت - ئەی پێغەمبەر - پارێزەر و چاودێری ھەموو شتێکە، کار و کردەوەی بەندەکانی تۆمار دەکات و دەیپارێزێت بۆ ئەوەی پاداشتی چاکەکارانیان بداتەوە و سزا و تۆڵەیش لە خراپەکارانیان بسێنێت.
عربي تفسیرونه:
قُلِ ٱدۡعُواْ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا لَهُمۡ فِيهِمَا مِن شِرۡكٖ وَمَا لَهُۥ مِنۡهُم مِّن ظَهِيرٖ
- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئەوانەی بە خوای خۆتانیان دەزانن جگە لە اللە تەعالا ئادەی بانگیان بکەن بۆ ئەوەی سوود و قازانجتان پێ بگەیەنن، یان زەرەر و زیان و ناڕەحەتیتان لەسەر ھەڵگرن، ئەوان ھێندەی تۆزقاڵە زەڕەیەکیان لە ئاسمانەکان و زەوی بەدەست نییە وخاوەنی نین، وە ئەوان ھاوبەش و شەریکی اللە تەعالایش نەبوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی، وە پشتیوان و یارمەتیدەریشی نەبوون، ئەو زاتە پیرۆزە بێ نیازە و پێویستی بە ھاوبەش و شەریک ویارمەتیدەر نییە.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• الشكر يحفظ النعم، والجحود يسبب سلبها.
سوپاس و ستایش کردن ناز و نیعمەتەکان دەپارێزن، وە نکۆڵی کردن ناشکوریش ھۆکاری نەمانیانە.

• الأمن من أعظم النعم التي يمتنّ الله بها على العباد.
ئەمن و ئاسایش گەورەترین نیعمەت و بەخششە کە اللە تەعالا منەتی پێ دەکات بەسەر بەندەکانیدا.

• الإيمان الصحيح يعصم من اتباع إغواء الشيطان بإذن الله.
باوەڕی ڕاست و دروست بەیارمەتی اللە تەعالا مرۆڤ دەپارێزێت لە شوێنکەوتنی گومڕاكردنی شەیتان.

• ظهور إبطال أسباب الشرك ومداخله كالزعم بأن للأصنام مُلْكًا أو مشاركة لله، أو إعانة أو شفاعة عند الله.
دەرکەوتنی بەتاڵ بوونەوەی ھۆکارەکانی ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و ئەو کەلێنانەی لێوەی دەچێتە ژوورەوە، وەک ئەوەی گومانت وابێت بتەکان خاوەن موڵکن و شتیان بەدەستە، یان ھاوبەشی اللە تەعالان، یان پشتیوان و یارمەتیدەری ئەون، یان شەفاعەتکارن لای ئەو بۆ ھەر کەسێک بیانەوێت .

 
د معناګانو ژباړه سورت: سبا
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه - د ژباړو فهرست (لړلیک)

د مرکز تفسیر للدراسات القرآنیة لخوا خپور شوی.

بندول