د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
77 : 43

وَنَادَوۡاْ يَٰمَٰلِكُ لِيَقۡضِ عَلَيۡنَا رَبُّكَۖ قَالَ إِنَّكُم مَّٰكِثُونَ

ھاوار دەکەن لە دەرگاوان و بەرپرسانی دۆزەخ و دەڵێن: ئەی مالیکی دەرگاوانی دۆزەخ با پەروەردگارت بمانمرێنێت و ڕزگارمان بێت لەم سزایە و کەمێک پشوو بدەین، مالیکی دەرگاوانی دۆزەخیش وەڵامیان دەداتەوە و پێیان دەڵێت: بە دڵنیاییەوە ئێوە بەھەمیشەیی لەناو ئەو سزایەدا دەمێننەوە نامرن، وە ھەرگیزیش کۆتایی پێ نایەت. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• كراهة الحق خطر عظيم.
ڕق بوونەوە لەھەق و ڕاستی مەترسییەکی زۆر گەورەیە. info

• مكر الكافرين يعود عليهم ولو بعد حين.
فڕوفێڵ و تەڵەکەی بێباوەڕان بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە ئەگەر ماوەیەکیشی پێ بچێت. info

• كلما ازداد علم العبد بربه، ازداد ثقة بربه وتسليمًا لشرعه.
تا بەندەکان زیاتر پەروەردگاریان بناسن و شارەزا بن لێی، ھێندەی تر بڕوا و متمانەیان پێ زیاد دەبێت و زیاتریش تەسلیمی شەریعەتەکەی دەبن. info

• اختصاص الله بعلم وقت الساعة.
تەنھا اللە تەعالایە دەزانێت چی کاتێک ڕۆژی قیامەت دێت و چی کاتێکیش ڕوو دەدات.زانینی ڕۆژی دوایی تایبەتە بە اللە تەعالاوە. info