Check out the new design

د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه سورت: قیامه   آیت:
كَلَّا بَلۡ تُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ
نەخێر وانییە، کە نکۆڵیتان لە زیندووبووەنەوەی پاش مردن دەکرد، ئێوە دەزانن ئەو زاتەی کە دەسەوسان نەبووە لە بەدیھێنانتان لەسەرەتاوە، بێگومان دەسەوسانیش نابێت لە زیندووکردنەوەتان لەپاش مردن، بەڵام ھۆکاری باوەڕ نەکردنتان بەزیندووبوونەوە ئەوەیە ژیانی دونیاتان زۆر خۆش دەوێت کە زۆر خێرا کۆتایی دێت.
عربي تفسیرونه:
وَتَذَرُونَ ٱلۡأٓخِرَةَ
وە وازھێنانتان لەژیانی دواڕۆژ کە ڕێگای ھەستانە بەوەی اللە -تەعاﻻ- فەرمانی پێکردوون لە پەرستن وگوێرایەڵی، وە وازھێنانە لەوەی ئەو زاتە پیرۆزە داوای لێکردوون لێی دوور بکەونەوە لە قەدەغە ونەهی لێکراوەکان.
عربي تفسیرونه:
وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاضِرَةٌ
ڕووخساری خەڵکانی باوەڕدار وبەختەوەر لەو ڕۆژەدا گەشاوە ودرەوشاوەن بەهۆی نور وڕۆشناییەوە.
عربي تفسیرونه:
إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٞ
بۆ پەروەردگاری خۆیان دەڕوانن وتەماشا دەکەن، چێژی لێوەردەگرن (کۆمەڵە فەرموودەیەکی سەحیح ھاتووە باس لەوە دەکەن کە باوەڕداران لەڕۆژی دوایدا خوای گەورە دەبینن هەروەکو چۆن لەشەوێکی ساماڵدا سەیری مانگ دەکەن).
عربي تفسیرونه:
وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذِۭ بَاسِرَةٞ
وە ڕووخساری خەڵکانی بێباوەڕ وبەدبەختیش لەو ڕۆژەدا تاڵ وڕەشن.
عربي تفسیرونه:
تَظُنُّ أَن يُفۡعَلَ بِهَا فَاقِرَةٞ
دڵنیان لەوەی سزایەکی گەورە و بەئازاریان بەسەردا دادەبەزێت.
عربي تفسیرونه:
كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِيَ
نەخێر بەو شێوەیە نییە کە بت پەرست وموشریکەکان لێی دەڕوانن گوایە ئەگەر مردن سزا نادرێن (ھەر ئاوا بۆیان ناچێتە سەر)، کاتێک کە گیان -ڕۆح- گەشتە گەروو وقوڕ قوڕاگەیان.
عربي تفسیرونه:
وَقِيلَ مَنۡۜ رَاقٖ
ئینجا دەووترێت: کێ فریای ئەو کەسە دەکەوێت (کە گیانی -ڕۆحی- گەشتووەتە گەرووی)، وڕوقیەیەکی بەسەردا بخوێنیت بەڵکو چاک بێتەوە؟!
عربي تفسیرونه:
وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلۡفِرَاقُ
ئەو کەسەی کە گیانی دەکێشرێت و لەسەرە مەرگدایە دەزانێت کە ئیتر کاتی ماڵ ئاواییە له دونیا به مردن.
عربي تفسیرونه:
وَٱلۡتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ
ناڕەحەتیەکان کۆ دەبنەوە وزۆر دەبن لەکاتی کۆتایی ھاتنی دونیا و سەرەتای ھاتنی ڕۆژی دوایی.
عربي تفسیرونه:
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمَسَاقُ
ئەگەر ئەوە ھاتەدی و ڕوویدا، ئیتر مردوو دەدرێنە بەر بۆ لای پەروەردگاری.
عربي تفسیرونه:
فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ
کافر وبێباوەڕان باوەڕیان نەکرد بەو پەیامەی پێغەمبەر ھێناویەتی، وە نوێژیشیان نەکرد بۆ اللە -تەعاﻻ- (پاک وبێگەردی بۆ زاتی بەرز وبڵندی ئەو -سبحانه وتعالى-).
عربي تفسیرونه:
وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
بەڵکو سەرەڕای ئەوەش پێغەمبەری بەدرۆزانی وباوەڕی نەکرد بەپەیامەکەی وپشتی لێهەڵکرد.
عربي تفسیرونه:
ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ
پاشان ئەو بێباوەڕە بە لووتبەرزی و خۆبەزلزانیەوە گەڕایەوە نێو ماڵ ومنداڵی.
عربي تفسیرونه:
أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰ
اللە -تەعاﻻ- ھەڕەشە لە بێباوەڕ دەکات وپێی دەفەرموێت: سزاکەی شوێنی کەوتووە ونزیک بووەتەوە لێی.
عربي تفسیرونه:
ثُمَّ أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰٓ
پاشان ئەو ڕستەیە بۆ زیاتر دڵنیا بوون دووبارە دەکاتەوە ودەفەرموێت: (پاشان اللە -تەعاﻻ- ھەڕەشە لە بێباوەڕ دەکات وپێی دەفەرموێت: ﴿ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى﴾ واتە: ﴿پاشان سزاکەی شوێنی کەوتووە ونزیک بووەتەوە لێی﴾).
عربي تفسیرونه:
أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَن يُتۡرَكَ سُدًى
ئایا مرۆڤ وادەزانێت ھەروا وازی لێدەھێنرێت وبەرەڵا دەکرێت، وداوای لێناکرێت کە شەریعەت وبەرنامەیەک جێبەجێ بکات؟!
عربي تفسیرونه:
أَلَمۡ يَكُ نُطۡفَةٗ مِّن مَّنِيّٖ يُمۡنَىٰ
ئایا ئەم مرۆڤە ڕۆژێک دڵۆپە ئاوێک نەبوو لە تۆوی پیاوەوە دەڕژێنرایە (ناو منداڵدانی ئافرەتەوە، ئەی لەبەر چی ئێستا ئا بەو شێوەیە)؟!
عربي تفسیرونه:
ثُمَّ كَانَ عَلَقَةٗ فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ
پاشان بوو بە پارچە خوێنێکی ھەڵواسراو (بە منداڵدانەوە) وپاشتریش اللە تەعالا ڕێک وپێکی کرد (وڕۆحی کرد بەبەریدا و بەجوانترین شێوە بەدیھێنا).
عربي تفسیرونه:
فَجَعَلَ مِنۡهُ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ
جا ھەر لەو دڵۆپە ئاوەوە اللە -تەعاﻻ- نێر ومێی پێکھێنا وبەدیھێنا.
عربي تفسیرونه:
أَلَيۡسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰ
ئایا اللە -تەعاﻻ- (بەو شێوە وقۆناغە یەک لەدوای یەکانە مرۆڤی بەدیھێناوە) ناتوانێت جارێکی تر مردووەکان زیندوو بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە؟ بەڵێ، دەتوانێت ئەوە بکات ودەسەڵاتی ھەیە مردوووەکان زیندوو بکاتەوە.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• خطر حب الدنيا والإعراض عن الآخرة.
مەترسی خۆشەویستی دونیا وپشت هەڵکردن لەدواڕۆژ.

• ثبوت الاختيار للإنسان، وهذا من تكريم الله له.
سەرپشک بوون جێگیرکراوە بۆ مرۆڤ، بەوەی سەرپشکە لەدەست نیشانکردنی دواڕۆژی خۆی، ئەمەش گەورەترین ڕێزە اللە -تەعاﻻ- لەمرۆڤی ناوە.

• النظر لوجه الله الكريم من أعظم النعيم.
تەماشا کردنی ڕووخساری پیرۆزی اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی دواییدا بۆ باوەڕداران گەورەترین نیعمەتە پێی دەدرێت.

 
د معناګانو ژباړه سورت: قیامه
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه - د ژباړو فهرست (لړلیک)

د مرکز تفسیر للدراسات القرآنیة لخوا خپور شوی.

بندول