د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژباړه - صلاح الدین * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه آیت: (11) سورت: يونس
۞ وَلَوۡ يُعَجِّلُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ ٱلشَّرَّ ٱسۡتِعۡجَالَهُم بِٱلۡخَيۡرِ لَقُضِيَ إِلَيۡهِمۡ أَجَلُهُمۡۖ فَنَذَرُ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
{نابێت دوعای شەڕو خراپە بكرێت} [ وَلَوْ يُعَجِّلُ اللَّهُ لِلنَّاسِ الشَّرَّ اسْتِعْجَالَهُمْ بِالْخَيْرِ لَقُضِيَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ په‌له‌ی بكردایه‌و دوعاى شه‌ڕو خراپى مرۆڤه‌كانى قبووڵ بكردایه‌ كه‌ له‌ كاتى توڕه‌ بوون له‌ خۆیان و ماڵ و منداڵیانى ده‌كه‌ن چۆن دوعای خێریان قبوڵ ده‌كات ئاواش دوعای شه‌ڕى قبوڵ بكردنایه‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی ئه‌بردن، وه‌كو خه‌ڵكی مه‌ككه‌ كه‌ وتیان: [ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ] (الْأَنْفَال: ٣٢) واته‌: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حه‌قه‌و له‌لایه‌نی خوای گه‌وره‌یه‌ با خوایه‌كه‌ت به‌رد ببارێنێته‌ سه‌رمان له‌ ئاسمانه‌وه‌، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ په‌له‌ی نه‌كرد له‌ قبوڵ كردنى دوعاى شه‌ڕو خراپه‌یان له‌به‌ر ره‌حم و سۆزو به‌زه‌یى و حیكمه‌تێك كه‌ خۆی ئه‌یزانێ [ فَنَذَرُ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١١) ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ئومێدی گه‌یشتن نین به‌ ئێمه‌ وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نین كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت زیندوو ببنه‌وه‌ وازیان لێ دێنین با له‌ناو توغیان و له‌ڕێده‌رچوونی خۆیاندا بگه‌وزێن و به‌رده‌وام بن.
عربي تفسیرونه:
 
د معناګانو ژباړه آیت: (11) سورت: يونس
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژباړه - صلاح الدین - د ژباړو فهرست (لړلیک)

په کردي ژبه کې د قرآن کریم د معناګانو ژباړه، د صلاح الدین عبدالکریم لخوا ژباړل شوی.

بندول