د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژباړه - صلاح الدین * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه آیت: (39) سورت: آل عمران
فَنَادَتۡهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٞ يُصَلِّي فِي ٱلۡمِحۡرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحۡيَىٰ مُصَدِّقَۢا بِكَلِمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَسَيِّدٗا وَحَصُورٗا وَنَبِيّٗا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
[ فَنَادَتْهُ الْمَلَائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ ] مه‌لائیكه‌ت واته‌: جبریل بانگی له‌ زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - كرد كاتێك كه‌ ڕاوه‌ستا بوو به‌پێوه‌ له‌ میحرابه‌كه‌یدا نوێژی ئه‌كرد (بۆیه‌ به‌ شوێنى نوێژ كردن ده‌وترێت میحراب (شه‌ڕگه‌) چونكه‌ شوێنى شه‌ڕكردنه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتان) [ أَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى ] ئه‌ی زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ موژده‌ی پێدایت به‌ مناڵێك كه‌ ناویشی یه‌حیا ئه‌بێ [ مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌م مناڵه‌ی تۆ باوه‌ڕ به‌ وشه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات، واته‌: له‌ دواترا كه‌ عیسى - صلی الله علیه وسلم - دێت باوه‌ڕ به‌ عیسى ئه‌كات كه‌ پورزاى یه‌كترى بوون و دایكیان خوشك بوو [ وَسَيِّدًا ] وه‌ ئه‌م كوڕه‌ی تۆ یه‌حیا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بێ به‌ كه‌سێكی گه‌وره‌ له‌زانست و په‌رستن و حیكمه‌ت و ته‌قواو رێزدا، وه‌ ئه‌بێ به‌ پێغه‌مبه‌ر [ وَحَصُورًا ] وه‌ خۆی ئه‌پارێزێ له‌ چوونه‌ لای ئافره‌ت یان له‌ تاوان [ وَنَبِيًّا مِنَ الصَّالِحِينَ (٣٩) ] وه‌ ئه‌بێته‌ پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ره‌ چاكه‌كان .
عربي تفسیرونه:
 
د معناګانو ژباړه آیت: (39) سورت: آل عمران
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژباړه - صلاح الدین - د ژباړو فهرست (لړلیک)

په کردي ژبه کې د قرآن کریم د معناګانو ژباړه، د صلاح الدین عبدالکریم لخوا ژباړل شوی.

بندول