د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژباړه - صلاح الدین * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه آیت: (61) سورت: الأنعام
وَهُوَ ٱلۡقَاهِرُ فَوۡقَ عِبَادِهِۦۖ وَيُرۡسِلُ عَلَيۡكُمۡ حَفَظَةً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ تَوَفَّتۡهُ رُسُلُنَا وَهُمۡ لَا يُفَرِّطُونَ
{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە} [ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ باڵاده‌ست و به‌توانایه‌ له‌سه‌رووی به‌نده‌كانیه‌وه‌ [ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً ] وه‌ مه‌لائیكه‌تیش ئه‌نێرێته‌ سه‌رتان كه‌ كرده‌وه‌كانتان بپارێزێ و بینوسێت، یاخود خۆتان بپارێزێ له‌ به‌ڵاو موسیبه‌ت [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا ] تا مردن ئه‌گات به‌ یه‌كێكتان فریشته‌كانی ئێمه‌ ڕوحی ئه‌كێشن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: فریشته‌ی گیانكێشان یارمه‌تیده‌رى هه‌یه‌ له‌ فریشته‌كانى تر كه‌ ئه‌وان گیان ده‌كێشن و روح بگاته‌ گه‌روو (ملك الموت) ده‌یكێشێت [ وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ (٦١) ] وه‌ ئه‌وان هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ناكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێیان كردبێ له‌ گیانكێشان.
عربي تفسیرونه:
 
د معناګانو ژباړه آیت: (61) سورت: الأنعام
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژباړه - صلاح الدین - د ژباړو فهرست (لړلیک)

په کردي ژبه کې د قرآن کریم د معناګانو ژباړه، د صلاح الدین عبدالکریم لخوا ژباړل شوی.

بندول