Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Índice de tradução


Tradução dos significados Surah: Suratu Al-Anbiyaa   Versículo:

سورەتی الأنبياء

Dos propósitos do capítulo:
إثبات الرسالة وبيان وحدة غاية الأنبياء وعناية الله بهم.
جەختکردنەوە لەسەر پەیام و ڕوونکردنەوەى یەکگرتویی ئامانجی پێغەمبەران و یارمەتی و چاودێری و گرنگیدانى خواى گەورە پێیان.

ٱقۡتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمۡ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ مُّعۡرِضُونَ
کاتی لێپرسینەوەی کار و کردەوەی خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا نزیک بووەتەوە، کەچی ئەوان بێ ئاگان لەو ڕۆژە و پشتیان تێکردووە، لەبەر ئەوەی سەرگەرمی ژیانی دونیان.
Os Tafssir em língua árabe:
مَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّن رَّبِّهِم مُّحۡدَثٍ إِلَّا ٱسۡتَمَعُوهُ وَهُمۡ يَلۡعَبُونَ
ھەرچیان لەیاد و زیکر و دابەزینی قورئان بۆ بێت لەلایەن پەروەردگاریانەوە گوێی بۆ دەگرن بەڵام گوێگرتنێک سوودی نابێت بۆیان، بەڵکو بەگاڵتە و گەپ و لاقرتێوە گوێی بۆ دەگرن و ھیچ گوێی نادەنێ.
Os Tafssir em língua árabe:
لَاهِيَةٗ قُلُوبُهُمۡۗ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّجۡوَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ هَلۡ هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡۖ أَفَتَأۡتُونَ ٱلسِّحۡرَ وَأَنتُمۡ تُبۡصِرُونَ
گوێی بۆ دەگرن و دڵ و دەروونیان لێی بێ ئاگایە، ستەمکاران و ئەوانەی لەسنوور دەرچوون لە نێوان خۆیاندا بە چپە چپ دەڵێن: ئەم موحەممەدە (صلی للە علیە وسلم) کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات وەک ئێوە مرۆڤە و ھیچ تایبەتمەندییەکی زیاتری نییە؟! دەی ئایا ئێوە دەڕۆنە لای جادوو و جادوگەرێک لە کاتێکدا چاوتان ھەیە و دەبینن، ئەو وەک ئێوە مرۆڤە، وە ئەوەیشی ھێناویەتی لە جادوو زیاتر ھیچ شتێکی تر نییە.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالَ رَبِّي يَعۡلَمُ ٱلۡقَوۡلَ فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: پەروەردگارم ئاگادارە و دەزانێت ئێوە بەچپە چپ چی دەڵێن و چی دەشارنەوە، ئەو لە ھەموو قسە و گوفتارێک چی لە ئاسمان و چی لەزەویدا بکرێت بە ئاگایە و دزانێت چی وتراوە، ئەو بیسەری وتەی بەندەکانیەتی، وە زانایە بەکار و کردەوەیان، وە پاداشت و سزایشیان لەسەر دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
بَلۡ قَالُوٓاْ أَضۡغَٰثُ أَحۡلَٰمِۭ بَلِ ٱفۡتَرَىٰهُ بَلۡ هُوَ شَاعِرٞ فَلۡيَأۡتِنَا بِـَٔايَةٖ كَمَآ أُرۡسِلَ ٱلۡأَوَّلُونَ
نەک ھەر ھێندە بەڵکو ڕاڕا بوون بەرامبەر ئەوەی بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە، جارێک دەیانوت: ئەوەی بۆی ھاتووە ھەر خەونی بێ مانا و تێکەڵ و پێکەڵ و پڕو پووچە، وە ھەندێک جاریش دەیانوت: نەخێر بەو شێوەیە نییە، بەڵکو خۆی ھەڵی بەستووە و ھیچ بنەمایەکی نییە، وە ھەندێ جاری تریش دەیانوت: ئەو تەنھا شاعیرێکە، ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەرە با وەک پێغەمبەرانی پێشوو موعجیزەیەک بھێنێت بۆمان، چونکە ئەوان موعجیزەیان ھێنا بۆ گەلەکانیان، وەک گۆچانەکەی موسا و وشترەکەی صاڵح.
Os Tafssir em língua árabe:
مَآ ءَامَنَتۡ قَبۡلَهُم مِّن قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَآۖ أَفَهُمۡ يُؤۡمِنُونَ
پێش ئەمانیش ئەو شار و گوندانە داوای موعجیزە و بەڵگەیان کرد کەچی کاتێک موعجیزە و بەڵگەکانیان بۆ ھات باوەڕیان پێی نەھێنا، ئێمەش لەناومان بردن، ئایا ئەمانە کەداوای موعجیزە و بەڵگە دەکەن باوەڕ دەھێنن بەخوا و پێغەمبەرەکانی ؟
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا قَبۡلَكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِمۡۖ فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ھیچ پێغەمبەرێکیمان نەناردووە بۆ ھیچ گەل و ھۆزێک پێش تۆ ئیللا پیاوانێک بوون لە مرۆڤ کە وەحی و سروشمان بۆ کردوون، نەک فریشتە بووبن، بڕۆن لە خاوەن نامەکانی پێش خۆتان بپرسن ئەگەر ئێوە نازانن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَا جَعَلۡنَٰهُمۡ جَسَدٗا لَّا يَأۡكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَمَا كَانُواْ خَٰلِدِينَ
ئەو پێغەمبەرانەی کە ڕەوانەمان کردوون لە جەستە و لاشەیەک دروستمان نەکردوون کە خواردن نەخۆن، بەڵکو وەک ھەموو مرۆڤێکی تر خواردن دەخۆن، وەک ھەموو مرۆڤێکی تریش دەمرن و لە دونیادا بەھەتا ھەتایی نامێننەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ صَدَقۡنَٰهُمُ ٱلۡوَعۡدَ فَأَنجَيۡنَٰهُمۡ وَمَن نَّشَآءُ وَأَهۡلَكۡنَا ٱلۡمُسۡرِفِينَ
ئەو پەیمان و بەڵێنەی بە پێغەمبەرانمان دابوو ھێنامانە دی، ئەوان و باوەڕدارانمان ڕزگار کرد لە تیاچوون، وە لەسنوور دەرچوانیشمان لەناو برد بە ھۆی بێباوەڕیان بە خوای گەورەو ئەنجامدانی گوناھ و تاوانەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
لَقَدۡ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ كِتَٰبٗا فِيهِ ذِكۡرُكُمۡۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ ئێوە دابەزاندن کە باسی شەرەف و ڕێز و پلە و پایەی ئێوەی تێدایە ئەگەر شوێنی بکەون و باوەڕی پێ بکەن وکار و کردەوەی پێ بکەن، دەی ئیتر بۆ ژیر نابن و تێناگەن، کەواتە پەلە بکەن لە باوەڕ پێ ھێنانی، وە کار و کردەوە بە ڕێنوماییەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• قُرْب القيامة مما يستوجب الاستعداد لها.
نزیک بوونەوەی ڕۆژی قیامەت مانای ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ خۆی بۆ ئامادە بکات.

• انشغال القلوب باللهو يصرفها عن الحق.
سەرگەرمی دڵ و دەروون بە گاڵتە و گەپ و لاقرتێ دڵ لە یادی خوا و شوێن کەوتنی ھەق لادەدات.

• إحاطة علم الله بما يصدر من عباده من قول أو فعل.
بەئاگابوونی خوای گەورە لەکار و کردەوە و گوفتاری بەندەکانی.

• اختلاف المشركين في الموقف من النبي صلى الله عليه وسلم يدل على تخبطهم واضطرابهم.
ڕاجیایی بتپەرست و موشریکەکان و ھەڵوێستیان لە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگەیە لەسەر ناجێگری و شپرزەیی ئەوان.

• أن الله مع رسله والمؤمنين بالتأييد والعون على الأعداء.
بێگومان خوای گەورە بەسەرخستن و چاودێری کردن و یارمەتیدان لەگەڵ ئیمانداران و پێغەمبەرەکانیدایە.

• القرآن شرف وعز لمن آمن به وعمل به.
قورئانی پیرۆز مایەی شکۆ و ڕێزە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕی پێ دەھێنن و کار و کردەوەی پێ ئەکەن.

وَكَمۡ قَصَمۡنَا مِن قَرۡيَةٖ كَانَتۡ ظَالِمَةٗ وَأَنشَأۡنَا بَعۡدَهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ
چەند شار و گوندمان لەناو برد بە ھۆی ئەوەی خەڵک و دانیشتوانەکەی بێباوەڕ و ستەمکار بوون، وە لەدوای ئەوانیش گەلانی ترمان لێ دامەزراندن.
Os Tafssir em língua árabe:
فَلَمَّآ أَحَسُّواْ بَأۡسَنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَرۡكُضُونَ
کاتێک ئەوانەی لەناوبران سزای ڕیشەکێشی ئێمەیان بەچاوی خۆیان بینی، ئیتر بەپەلە لە ترسی لەناوچوونیان لە گوندەکانیان ھەڵدەھاتن.
Os Tafssir em língua árabe:
لَا تَرۡكُضُواْ وَٱرۡجِعُوٓاْ إِلَىٰ مَآ أُتۡرِفۡتُمۡ فِيهِ وَمَسَٰكِنِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُسۡـَٔلُونَ
بە گاڵتە و لاقرتێوە پێیان دەوترێت: ھەڵمەیەن و ڕامەکەن و بگەڕێنەوە بۆ ناو ئەو ناز و نیعمەت و خۆشگوزەرانیەی سەرگەرم بوون پێوەی، بگەڕێنەوە بۆ ناو خانوو و ماڵەکانتان، بەڵکو لەبارەی دونیاتانەوە پرسیارێکتان لێ بکرێت.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
ئەو بێباوەڕ و ستەمکارانە داندەنێن بەتاوان و گوناھی خۆیاندا و دەڵێن: ئەی تیاچوون و خەسارۆمەندی بۆ خۆمان، بەڕاستی ئێمە بە کوفر و بیباوەڕیمان ستەممان لە خۆمان کرد.
Os Tafssir em língua árabe:
فَمَا زَالَت تِّلۡكَ دَعۡوَىٰهُمۡ حَتَّىٰ جَعَلۡنَٰهُمۡ حَصِيدًا خَٰمِدِينَ
بەردەوام ئەوە نزایان بوو لە خۆیان و دەیانوت: تیاچوون و خەسارۆمەندی بۆ خۆمان، چیمان بە خۆمان کرد لە گوناھ و تاوان کردن، بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین، ھەتا ھەموویمان دروێنە کرد، وەک کشتۆکاڵ و بەروبومێک کەڕنرابێت و ھیچی نەمابێت، وەک مردووی بێ گیان و بێ جوڵەمان لێکردن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ
ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لە نێوانیاندایە بەبێ ھوودە و گاڵتە بەدی نەھێناوە، بەڵکو بەدیمان ھێناون بۆ ئەوەی بەڵگەی ڕوون بن لەسەر ھێز و دەسەڵاتمان.
Os Tafssir em língua árabe:
لَوۡ أَرَدۡنَآ أَن نَّتَّخِذَ لَهۡوٗا لَّٱتَّخَذۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّآ إِن كُنَّا فَٰعِلِينَ
ئەگەر ویستمان لە خێزان و مناڵ بوایە، کە خێزانم ھەبێت یان مناڵم ھەبێت ئەوا لای خۆمانەوە بڕیارمان لەسەر دەدا، ئەوەمان نەکرد چونکە خوای گەورە پاکو بێگەردە لەوەی پێویستی بە خێزان و مناڵ ھەبێت.
Os Tafssir em língua árabe:
بَلۡ نَقۡذِفُ بِٱلۡحَقِّ عَلَى ٱلۡبَٰطِلِ فَيَدۡمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٞۚ وَلَكُمُ ٱلۡوَيۡلُ مِمَّا تَصِفُونَ
نەخێر ئەو کارە ناکەین، بەڵکو بە ھەق و ڕاستی، بەو وەحیەی دەیکەین بۆ پێغەمبەرانمان ناھەق و باتڵی بێباوەڕانی پێ دەکوتین، ئەوسا کتوپڕ لەناو دەچێت و نامێنێت، - ئەی ئەوانەی کە دەڵێن خوای گەورە خێزان و مناڵی ھەیە - تیاچوون و زیان و خەسارۆمەندی بۆ ئێوە، چونکە بەشێوەیەکی نالایەق وەسفی پەروەردگارتان کردووە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَنۡ عِندَهُۥ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسۡتَحۡسِرُونَ
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر ھەمووی موڵکی زاتی بەرز و بڵندی ئەوە (پاکو بێگەردی بۆ ئەو) ئەو فریشتانەیش کەلای ئەون ھیچ کاتێک لە پەرستنی ئەو خۆ بەزل ناگرن، وە ھەرگیزیش ماندوو نابن.
Os Tafssir em língua árabe:
يُسَبِّحُونَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفۡتُرُونَ
ھەمیشە و بەردەوام خەریکی تەسبیحات و یادی ئەون، وە ھیچ کاتێکیش بێتاقەت نابن لێی.
Os Tafssir em língua árabe:
أَمِ ٱتَّخَذُوٓاْ ءَالِهَةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ هُمۡ يُنشِرُونَ
بەڵکو بتپەرست و موشریکەکان چەند خوایەکیان جگە لە (اللە) بۆ خۆیان بڕیار داوە، ئایا ئەو خوایانەی ئەوان مردووان زیندوو دەکەنەوە؟ بێگومان نەخێر، دەی ئیتر ئەگەر دەسەڵاتی ئەوەیان نییە چۆن دەبێت بپەرسترێن؟!
Os Tafssir em língua árabe:
لَوۡ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَاۚ فَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ
ئەگەر بھاتایە لە ئاسمانەکان و زەویدا جگە لە (اللە) چەند خوایەکی تر ھەبوایە، ئەوا ئاسمانەکان و زەوی وێران دەبوون، چونکە کێشمەکێش و ناکۆکی دروست دەبوو لە نێوانیاندا، بەڵام وەک دەبینین واقعی حاڵ بەو شێوەیە نییە ( چونکە یەک خوا ھەیە ئەویش (اللە) یە)، پاکو بێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالای (اللە) کە پەروەردگاری عەرشە لەو وەسفە خراپانەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی پێدەکەن، بەوەی گوایە (اللە تعالی) ھاوەڵ و شەریکی ھەیە.
Os Tafssir em língua árabe:
لَا يُسۡـَٔلُ عَمَّا يَفۡعَلُ وَهُمۡ يُسۡـَٔلُونَ
خوای گەورە (اللە جل جلالە) تەنھا خۆی خاوەنی ھەموو شتێکە، وە تەنھا خۆیشی بڕیاریان لەسەر دەدا ، پرسیاری لێ ناکرێت، بەڵکو ئەو لێپرسینەوە لەھەموو شتێک دەکات، واتا: ھیچ کەسێک بۆی نییە پرسیاری لێ بکات لەوەی تەقدیری کردووە و جێ بەجێی دەکات، بەڵکو ئەوە زاتی (اللە) یە لێپرسینەوە لەکار و کردەوەی بەندەکانی دەکات و پاداشت و سزایان دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡۖ هَٰذَا ذِكۡرُ مَن مَّعِيَ وَذِكۡرُ مَن قَبۡلِيۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡحَقَّۖ فَهُم مُّعۡرِضُونَ
بەڵكو ئەوانە جگە لە زاتی (اللە) چەند خوایەکیان بۆ خۆیان بڕیار داوە، - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئادەی بەڵگەی ڕاست و دروستی خۆتان بھێنن لەسەر ئەوەی ئەو بتانە شایستەی پەرستن بن، ئەو قورئانەی بۆ من دابەزیووە، لەگەڵ ئەو کتێب و پەرتوکانەی تریش کە بۆ سەر پێغەمبەران دابەزیوون ھیچ بەڵگەیەکیان تێدا نییە لەسەر ئەو کارەی ئێوە، بەڵکو زۆربەی بتپەرست و موشریکەکان ھیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نییە تەنھا نەفامی و نەزانین و چاولێکەری کوێرانە نەبێت، ئەوان پشتیان کردوەتە ھەق و ڕوویان لێوەرگێڕاوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الظلم سبب في الهلاك على مستوى الأفراد والجماعات.
ستەمکردن ھۆکاری تیاچوونە لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵگەیش.

• ما خلق الله شيئًا عبثًا؛ لأنه سبحانه مُنَزَّه عن العبث.
خوای گەورە ھیچ شتێکی بەبێ ھوودە بەدی نەھێناوە، چونکە زاتی (اللە) پاکو بێگەردە لەبەدیھێنانی شتی بێھوودە.

• غلبة الحق، ودحر الباطل سُنَّة إلهية.
سەرکەوتنی ھەق و ڕاستی و لەناوچوونی باتڵ و ناھەقی سوننەتێکی خوای گەورەیه.

• إبطال عقيدة الشرك بدليل التَّمَانُع.
بەتاڵکردنەوەی بیروباوەڕی شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، بە بەڵگەی ئەوەی ئەو دار و بتانەی کردوویان بەخوا بێ توانا و بێ دەسەڵاتن، ناتوانن ھیچ شتێک ئەنجام بدەن.

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِيٓ إِلَيۡهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدُونِ
- ئەی پێغەمبەری خوا - پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە ئیللا وەحیمان بۆیان کردووە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە من، بۆیە بەتاک و تەنھا من بپەرستن، وە ھیچ ھاوەڵ و شەریکێکیشم بۆ دانەنێن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۚ بَلۡ عِبَادٞ مُّكۡرَمُونَ
بتپەرست و موشریکەکان وتیان: خوای گەورە فریشتەکانی کردووە بە کچی خۆی، پاکوبێگەردی بۆ زاتی ئەو لەو درۆ و بوھتانەی بۆی ھەڵدەبەستن، بەڵکو فریشتەکان بەندەی بەڕێز و نزیکی خوان.
Os Tafssir em língua árabe:
لَا يَسۡبِقُونَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ وَهُم بِأَمۡرِهِۦ يَعۡمَلُونَ
وتەی خۆیان پێش ناخەن بەسەر وتە و گوفتاری خوادا، بەبێ فەرمانی ئەو ھیچ شتێک ناڵێن، وە بەفەرمانی ئەو ھەڵسوکەوت دەکەن و ھیچ کاتێک سەرپێچی فەرمانی ناکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يَشۡفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرۡتَضَىٰ وَهُم مِّنۡ خَشۡيَتِهِۦ مُشۡفِقُونَ
خوای گەورە ئاگاداری کار و کردەوەی پێشووتر و دواتریشیانە، لە دواڕۆژدا تکا و شەفاعەت بۆ ھیچ کەس ناکەن، مەگەر بۆ کەسێک کە خوای گەورە مۆڵەت بدات و لێی ڕازی بێت، وە لەترسی خوای گەورە ھەمیشە دەلەرزن، وە لە ھیچ فەرمان و ڕێگری کردنێکدا سەرپێچی خوا ناکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ وَمَن يَقُلۡ مِنۡهُمۡ إِنِّيٓ إِلَٰهٞ مِّن دُونِهِۦ فَذَٰلِكَ نَجۡزِيهِ جَهَنَّمَۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلظَّٰلِمِينَ
وەک گریمانە ھەر کەسێک لە فریشتەکان بڵێ: منیش خوا و پەرستراوێکم جگە لە (اللە)، ئەوا لەبەرامبەر ئەو قسەیەیدا لە ڕۆژی قیامەت تۆڵەی بەسزای سەختی دۆزەخی ھەتا ھەتایی لێ دەسێنین، ھاوشێوەی ئەم تۆڵە و سزایە، تۆڵە و سزایش لە ستەمکارانی بێباوەڕ و بتەپەرست دەسێنێن.
Os Tafssir em língua árabe:
أَوَلَمۡ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ كَانَتَا رَتۡقٗا فَفَتَقۡنَٰهُمَاۖ وَجَعَلۡنَا مِنَ ٱلۡمَآءِ كُلَّ شَيۡءٍ حَيٍّۚ أَفَلَا يُؤۡمِنُونَ
ئایا ئەو بێباوەڕانە نازانن کە ئاسمانەکان و زەوی پێشتر پێکەوە نوسابوون، بەشێوەیەکی یەکپارچە کە ھیچ بۆشاییەک نەبوو لە نێوانیاندا، تاكو بارانی لێ ببارێت، پاشان لێکمان جودا کردنەوە، وە لەو بارانەی کە لە ئاسمانەوە بارییە سەر زەوی ھەموو گیاندار و دار و درەخت و ڕووەکێکمان بەدیھێنا، دەی ئایا ئیتر پەند و ئامۆژگاری لەمە وەرناگرن و باوەڕ بە خوای تاک و تەنھا ناھێنن؟!
Os Tafssir em língua árabe:
وَجَعَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِهِمۡ وَجَعَلۡنَا فِيهَا فِجَاجٗا سُبُلٗا لَّعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ
وە لەزەویش شاخ و چیای دامەزراومان بەدیھێناو وەک مێخ دامانچەقاند تاوەکو جێگیر بێت و نەجوڵێت و ژیان لەدانیشتوانەکەی تێک نەدات، وە چەندین ڕێگە و ڕێڕەوی فراوانمان تێدا کردوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە ڕێگا دەرکەن و بتوانن بە ئاسانی لەسەفەر و گەشتەکانیاندا بگەنە جێ مەبەستی خۆیان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَجَعَلۡنَا ٱلسَّمَآءَ سَقۡفٗا مَّحۡفُوظٗاۖ وَهُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِهَا مُعۡرِضُونَ
وە ئاسمانیشمان گێراوە بە سەقفێکی بێ کۆڵەکەی پارێزراو کە نەکەوێتە سەر زەوی، وە پارێزراویش بێت لە بەرز بوونەوەی جنۆکە و شەیتانەکان بۆ گوێگرتن و دزینی ھەواڵەکان، لەگەڵ ئەوەدا ھێشتا بتپەرست و موشریکەکان ڕوو وەردەگێڕن و پشت ھەڵدەکەن لەبەڵگە و نیشانەکانی خوا لە ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان، وە پەند و ئامۆژگاری لێ وەرناگرن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ
ھەر بەتەنھا زاتی (اللە) یە کە شەوی بۆ پشوودان، وە ڕۆژی بۆ ژیان و خۆریشی وەک نیشانەیەك بەسەر ڕۆژەوە بەدیھێناوە، وە وای کردووە مانگیش نیشانەی شەو بێت، وە ھەریەکەش لەخۆر و مانگ لە خولگەیەکی تایبەتی خۆیاندا ئەڕۆن بەبێ ئەوەی لەو خولگەیەی بۆیان دیارکراوە لابدەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَا جَعَلۡنَا لِبَشَرٖ مِّن قَبۡلِكَ ٱلۡخُلۡدَۖ أَفَإِيْن مِّتَّ فَهُمُ ٱلۡخَٰلِدُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - پێش تۆ ژیانی ھەتا ھەتایی و نەمریمان بەکەس نەدواە، ئەگەر کاتی دیاری کراوت لەم ژیانە کۆتایی ھات و مردیت، ئایا ئەوانی تر دوای تۆ دەژین و نامرن؟ نەخێر ھچی وانییە ئەبێت ھەموو کەس پاش کۆتایی ھاتنی کاتی لەم دونیا بڕوات و نەمێنێت.
Os Tafssir em língua árabe:
كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۗ وَنَبۡلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلۡخَيۡرِ فِتۡنَةٗۖ وَإِلَيۡنَا تُرۡجَعُونَ
ھەموو نەفس و گیانێکی باوەڕدار و بێباوەڕ لەم دونیایە دەبێت تامی مردن بچێژێت و بمرێت، - ئەی خەڵکینە- ئێمە بە داواکاری (تەكلیفەكان) و نیعمەت و ناخۆشیەکانی دونیا تاقیتان دەکەینەوە، دوای مردنیشتان ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە نەک بۆ لای کەسێکی تر، ئەو کاتە پاداشت و تۆلەی کار و کردەوەکانتان دەدەینەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• تنزيه الله عن الولد.
پاکو بێگەری بۆ زاتی (اللە) لەوەی مناڵی ھەبێت.

• منزلة الملائكة عند الله أنهم عباد خلقهم لطاعته، لا يوصفون بالذكورة ولا الأنوثة، بل عباد مكرمون.
پلە و پایەی فریشتەکان لای خوای گەورە ئەوە ئەوان کۆمەڵە بەندەیەکی خوان، بەدیھێناون بۆ گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری خۆی، ئەوان بە نێر و مێ ڕەگەزیان دیاری ناکرێت و وەسف ناکرێن، بەڵکو کۆمەڵێک بەندەی بەڕێزی خوان.

• خُلِقت السماوات والأرض وفق سُنَّة التدرج، فقد خُلِقتا مُلْتزِقتين، ثم فُصِل بينهما.
ئاسمانەکان و زەوی بەپێی سوننەتی تەدەڕوج و ھەنگاو بەھەنگاو بەدیھێنراون، بێگومان ئەوان سەرەتا بەیەک پارچە بەدیھێنروان، پاشان لێک جودا کراونەتەوە.

• الابتلاء كما يكون بالشر يكون بالخير.
ھەروەکو چۆن تاقیکردنەوەی خوایی بەناخۆشی و ناڕەحەتی دەکرێت، بەھەمان شێوە دەکرێت بەخۆشی و ناز و نیعمەت بەسەردا ڕشتنیش بێت.

وَإِذَا رَءَاكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِي يَذۡكُرُ ءَالِهَتَكُمۡ وَهُم بِذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ هُمۡ كَٰفِرُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەرکاتێک ئەو بتپەرست و موشریکانە تۆ دەبینن گاڵتەت پێدەکەن و شوێنکەوتوانیانی خۆیانت لێ دوور دەخەنەوە و دەڵێن: ئا ئەمەیە جنێو و تانە و تەشەر دەدات لەخواکانتان كە دەیانپەرستن؟! ئەوان لەگەڵ ئەوەی تانە و تەشەرت لێ دەدەن و گاڵتەت پێدەکەن، نکۆڵیش دەکەن لەوەی خوای گەورە لە قورئان بۆ ناردونەتە خوارەوە، وە ناشکوری ئەو نیعمەتانەیش دەکەن خوا پێیداون، ئەوان شایستەترن بە تانە و تەشەر لێدان چونکە ھەرچی نەنگی و کەموکورتی ھەیە تیاندا کۆبوەتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
خُلِقَ ٱلۡإِنسَٰنُ مِنۡ عَجَلٖۚ سَأُوْرِيكُمۡ ءَايَٰتِي فَلَا تَسۡتَعۡجِلُونِ
مرۆڤ لەسەر پەلە پەل و خێراکردن بەدیھاتووە، ئەو پەلە دەکات لەھەموو شتێک پێش ڕوودانی، یەکێک لەو شتانەیش پەلەی لێدەکات پەلەکردنی بتپەرست و موشریکەکانە بەوەی داوای بەپەلەی سزای خوا دەکەن، لەمەودوا نیشانتان دەدەم - ئەی ئەوانەی پەلە دەکەن لەھاتنی سزای من بۆ سەرتان- ، پەلە مەکەن لە ھاتنی، چونکە ھەر دەگەن بەسزای من.
Os Tafssir em língua árabe:
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکەن، لە ڕووی پەلەکردن لە ھاتنی سزای خوای گەورە بۆیان دەڵێن: باشە - ئەی موسڵمانان - ئەگەر ڕاست دەکەن ئەم بەڵێنەتان بە زیندووبونەوە و ھاتنی سزا بۆمان کەی دێت و کەی ڕوو دەدات ؟
Os Tafssir em língua árabe:
لَوۡ يَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمۡ وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
ئەگەر ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبەونەوە دەکەن حاڵی خۆیان بزانیبایە کاتێک ناتوانن بڵێسە و کڵپەی ئەو ئاگرە لە ڕوومەت و پشتیان دوور بخەنەوە، وە یارمەتیش نادرێن لای کەسێکەوە کە سزایان لێ دوور بخاتەوە، ئەگەر دڵنیا بوونایە لەو ڕۆژە و یەقینیان ھەبوایە ھەرگیز پەلەی سزای ئەو ڕۆژەیان نەدەکرد.
Os Tafssir em língua árabe:
بَلۡ تَأۡتِيهِم بَغۡتَةٗ فَتَبۡهَتُهُمۡ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ
ئەو ئاگرەی سزا ئەدرێن پێی لێی ئاگادار نین، بەڵکو کتوپڕ بۆیان دێت، ئیتر ئەو کاتە واقیان وڕ دەمێنێت و بەھیچ شێوەیەک ناتوانن لە خۆیانی دوور بخەنەوە، وە مۆڵەتیش نادرێن بۆ تەوبەکردن و گەڕانەوە بۆلای خوا تا بەر ڕەحمەتی ئەو بکەون.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَقَدِ ٱسۡتُهۡزِئَ بِرُسُلٖ مِّن قَبۡلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُواْ مِنۡهُم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر دەبینی گەل و ھۆزەکەت گاڵتەت پێدەکەن، ئەوا بزانە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت بەو شێوەیەت لەگەڵ بکرێت، بەڵکو پێغەمبەرانی پێش تۆیش گاڵتەیان پێکراوە، سەرەنجام ئەو سزایەی بێباوەڕان بە گاڵتە و گەپ گرتبویان کاتێک پێغەمبەرەکانیان لەدونیا دەیانترساندن پێی ، دەوری گرتن و ڕزگاریان نەبوو لێی.
Os Tafssir em língua árabe:
قُلۡ مَن يَكۡلَؤُكُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحۡمَٰنِۚ بَلۡ هُمۡ عَن ذِكۡرِ رَبِّهِم مُّعۡرِضُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەوانەی کە پەلەی سزای خوایانە دابەزێتە سەریان بڵێ : کاتێک ئێوە لەناو جەرگەی شەو و ڕۆژدان کێ ھەیە لە سزا و لەناوبردنی خوای بەخشندە و میھرەبان بتانپارێزێت؟ نەخێر بەڵکو ئەوانە لەیادی پەروەردگاریان ڕوو وەردەگێڕن و پشت ھەڵدەکەن، وە بەنەزانین و گێلی و کاڵفامی خۆیان ھیچ بیری لێ ناکەنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
أَمۡ لَهُمۡ ءَالِهَةٞ تَمۡنَعُهُم مِّن دُونِنَاۚ لَا يَسۡتَطِيعُونَ نَصۡرَ أَنفُسِهِمۡ وَلَا هُم مِّنَّا يُصۡحَبُونَ
یان ئەوانە جگە لە ئێمە خوایەکی تریان ھەیە و بەرگریان لێ دەکات لە سزای ئێمە؟ ئەوانەی ئەوان کردوویانن بە خوای خۆیان ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن و زیان و زەرەر و سزا لە خۆیان دوور بخەنەوە، یان سوود و قازانج بە خۆیان بگەیەنن، ئیتر ئەوانە لە کوێ دەتوانن کەسانی تر سەربخەن و یارمەتیان بدەن؟! وە لەلایەن ئێمەیشەوە پەنا نادرێن و ناپارێزرێن لە سزا.
Os Tafssir em língua árabe:
بَلۡ مَتَّعۡنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۗ أَفَلَا يَرَوۡنَ أَنَّا نَأۡتِي ٱلۡأَرۡضَ نَنقُصُهَا مِنۡ أَطۡرَافِهَآۚ أَفَهُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ
ئێمە ھیچ پەلەمان نییە لە سزادانیان، بەڵکو خۆیان و باوباپیرانیشمان لە دونیا بەناز و نیعمەتەکانمان خۆشگوزەران کرد بۆ ئەوەی زیاتر پەلکێشیان بکەین، ھەتا ماوەیەکی زۆری بەسەردا چوو، وایانزانی ئەو خۆشگوزەرانی و ناز و نیعمەتانە کۆتاییان نایەت و بەردەوام دەبێت بۆیان، بۆیە پێی خەڵەتان و بەردەوام بوون لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان، ئایا ئەوانەی بەو ناز و نیعمەتانە خەڵەتان و پەلەی ھاتنی سزای ئێمەیان کرد، ئایا نابینن ڕۆژانە ئێمە لە گشت لایەکی وڵات و زەویەوە بەخەشم و قینی خۆمان لە خەڵکەکەی کەم دەکەینەوە؟ دەی با ئاگاداری خۆیان بن و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن تاوەکو ئەوەی تووشی خەڵکانی تر بوو تووشی ئەوانیش نەبێت، ئەوانەی ئەوە بیروباوەڕیانە زاڵ و سەرکەوتوو نابن، بەڵکو ئەوە ئێمەین زاڵ و بەدەسەڵاتین بەسەریاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• بيان كفر من يستهزئ بالرسول، سواء بالقول أو الفعل أو الإشارة.
ڕوونکردنەوەی کوفر و بێباوەڕی ئەوانەی کە گاڵتە و گەپ بە پێغەمبەری خوا دەکەن، جا ئەوە بە گوفتار بێت یان بەکردار یان بە ئاماژە و غەمزە و لەمزە بێت.

• من طبع الإنسان الاستعجال، والأناة خلق فاضل.
مرۆڤ بەشێوەیەک بەدیھاتووە لە ھەموو کاروبارێکدا، ھەمیشە پەلەیەتی لەکاتێکدا لەسەرخۆیی و ئارامگرتن ڕەوشتێکی جوان و شیرینە.

• لا يحفظ من عذاب الله إلا الله.
هیچ کەسێک ناتوانێت کەس لەسزای خوا بپارێزێت، زاتی (اللە) خۆی نەبێت.

• مآل الباطل الزوال، ومآل الحق البقاء.
سەرەنجامی باتڵ و ناھەقی ھەر تیاچوونە، وە سەرەنجامی ھەق و ڕاستیش مانەوە و بەردەوامییە.

قُلۡ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلۡوَحۡيِۚ وَلَا يَسۡمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: - ئەی خەڵکینە - من بەو وەحیەی لای پەروەردگارمەوە بۆم کراوە دەتانترسێنم بەسزای خوای گەورە، کەسێکیش کەڕ بووبێت لە ئاست بیستنی ھەق و ڕاستی، کاتێکیش ئاگادار بکرێتەوە و بترسێنرێت لە سزای خوا گوێی لێ نابێت بە گوێگرتنێك کە وەری بگرێت، واتا: ئەوانە وەک کەڕ وان ھیچ ھەق و ڕاستی نابیستن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَئِن مَّسَّتۡهُمۡ نَفۡحَةٞ مِّنۡ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی پەلەی ھاتنی سزای خوایانە ئەگەر ھەڵاوێک لەسزای پەروەردگار لێیان بدات ئەو کاتە دەڵێن: ئەی تیاچوون و خەسارۆمەندی بۆ خۆمان، بێگومان ئێمە ستەمکار بووین بەوەی ھاوەڵمان بۆ خوا بڕیاردا و باوەڕمان نەکرد بەوەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی.
Os Tafssir em língua árabe:
وَنَضَعُ ٱلۡمَوَٰزِينَ ٱلۡقِسۡطَ لِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٍ أَتَيۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ
بە ڕاستی ڕۆژی قیامەت تەرازووی دادپەروەری دادەنێین بۆ کێشانەکردنی کار و کردەوەکانیان، لەو ڕۆژەدا ھیچ کەسێک ستەمی لێ ناکرێت چاکە و حەسەناتی کەم ناکرێتەوە، یان گوناھ و تاوانەکانی بۆ زیاد ناکرێت، تەنانەت ئەگەر کردەوەکانیان بە ئەندازەی دەنکە خەرتەلەیەکیش بێت لەو ڕۆژەدا ئەیھێنین و ھیچی لێ زایە ناکەین و ئامادەی دەکەین بۆ ئەوەی پاداشت یان سزای لەسەر بدرێتەوە، ئەوەندە بەسە بۆ ئێمە بە وردی کردەوەی بەندەکانمان بژمێرین و لێپرسینەوە بکەین لە گەڵیاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلۡفُرۡقَانَ وَضِيَآءٗ وَذِكۡرٗا لِّلۡمُتَّقِينَ
بێگومان ئێمە تەوراتمان بە موسا و ھارون (سەلامی خوایان لێ بێت) بەخشیووە کە جیاکاری دەکات لە نێوان ھەق و ناھەقدا ، لە نێوان حەڵاڵ و حەرامدا ، وە ئەو تەوراتە (پێش دەستکاری کردنی) ھیدایەت و ڕێنوێنی بوو بۆ کەسانێک باوەڕی پێ بھێنن، وە یادخەرەوەی خواناسان و پارێزکارانیشە.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشۡفِقُونَ
ئەوانەی لە تۆڵە و سزای ئەو پەروەردگارەیان دەترسن کە باوەڕیان پێیەتی ھەرچەندە نەشیاندیوە، ئەوان لە ھاتنی ڕۆژی دوایی و لێپرسینەوەی کاروکردەوە دەترسێن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَهَٰذَا ذِكۡرٞ مُّبَارَكٌ أَنزَلۡنَٰهُۚ أَفَأَنتُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ
ئەم قورئانەی دابەزیوە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یادخەرەوە و پەند و ئامۆژگارییە بۆ ئەو کەسانەی کە بیر دەکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن، وە پڕخێر و بەرەکەتە و سوود و قازانجە، ئایا لەگەڵ ھەموو ئەمانەدا ئێوە نکۆڵی لێدەکەن باوەڕی پێ ناھێنن و دانی پێدا نانێن و کاریشی پێ ناکەن؟
Os Tafssir em língua árabe:
۞ وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَآ إِبۡرَٰهِيمَ رُشۡدَهُۥ مِن قَبۡلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَٰلِمِينَ
بێگومان پێشتر و لەکاتی منداڵیدا حوججەت و بەڵگەمان بەخشی بە ئیبراھیم لەسەر گەل و ھۆزەکەی، وە ئێمە بەحاڵ و گوزەرانی ئەو ئاگادار بووین، ئەوەی شایستەی بوو لە زانست و زانیاری خۆمان لە بەڵگە و حوججەت بەسەر گەل و ھۆزەکەیەوە پێمان بەخشی.
Os Tafssir em língua árabe:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا هَٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِيٓ أَنتُمۡ لَهَا عَٰكِفُونَ
ئیبراھیم بە ئازەری باوکی و گەلەکەی وت: ئەم بت و پەیکەرە بێ گیانانە چین کە ئێوە بە دەستی خۆتان تاشیوتانن و بەدیاریانەوە ماونەتەوە و دەیانپەرستن ؟
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَٰبِدِينَ
گەلەکەی پێیان وت: باوباپیرانی خۆمان دیوە خەریکی پەرستنی ئەم بتانە بوون، بۆیە ئێمەیش وەکو ئەوان دەیانپەرستین و چاو لەوان دەکەین.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالَ لَقَدۡ كُنتُمۡ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: - ئەی ئەوانەی شوێن کەسانی تر کەوتوون - خۆتان و باوباپیرانتان لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادا بوون.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا بِٱلۡحَقِّ أَمۡ أَنتَ مِنَ ٱللَّٰعِبِينَ
گەلەکەی پێیان وت : - ئەی ئیبراھیم - ئایا تۆ ڕاستی و ھەقێکت بۆ ھێناوین لەوەی وتت و دەیڵێیتەوە و بەڕاستە، یان گاڵتەمان لە گەڵدا دەکەیت ؟ چونکە پێشان قسەی وامان لێت نەبیستووە.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالَ بَل رَّبُّكُمۡ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلَّذِي فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: بەڵکو زۆر بەڕاستمە و ھیچ گاڵتە ناکەم، پەروەردگاری ئێوە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە، ئەوەی بەبێ ئەوەی لە پێشدا نمونەی ھەبێت ئەم زەوی و ئاسمانانەی بەدیھێناوە، وە منیش لەسەر ئەوەی کە (اللە) پەروەردگاری ئێوە و پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە شاھیدم، وە بزانن بتەکانی ئێوە ھیچ پشکێکیان نییە لەمەدا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصۡنَٰمَكُم بَعۡدَ أَن تُوَلُّواْ مُدۡبِرِينَ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بەبێ ئەوەی گەلەکەی گوێیان لە دەنگی بێت لەبەری خۆیەوە وتی: سوێند بە خوا پاش ئەوەی ڕۆیشتن بۆ جەژنەکەتان و پشتتان ھەڵکرد دەبێت نەخشەیەک بکێشم بۆ تێک و پێک شکاندنی بتەکانتان، ئەوەی پێتان ناخۆشە بەسەریان بھێنم.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• نَفْع الإقرار بالذنب مشروط بمصاحبة التوبة قبل فوات أوانها.
سوودی داننان بە گوناھ و تاوان مەرجە دەبێت تەوبەیشی لە گەڵدا بێت، پێش ئەوەی کار لەکار بترازێت.

• إثبات العدل لله، ونفي الظلم عنه.
چەسپاندن و جێگیرکردنی سیفەتی عەدل و دادپەروەری بۆ زاتی (اللە) وە دوور خستنەوە و نەفی کردنی سیفەتی زوڵم و ستەم لێی.

• أهمية قوة الحجة في الدعوة إلى الله.
گرنکی بوونی ھێزی بەڵگە و حوججەت لەکاتی بانگەوازکردن بۆ ڕێگای خوای گەورە.

• ضرر التقليد الأعمى.
زیانی چاولێکردن و شوێنکەوتنی کوێرانە، بێ ئەوەی بپرسیت ئایا ئەوەی تۆ چاوی لێدەکەیت لەسەر ھەقە یان نا.

• التدرج في تغيير المنكر، والبدء بالأسهل فالأسهل، فقد بدأ إبراهيم بتغيير منكر قومه بالقول والصدع بالحجة، ثم انتقل إلى التغيير بالفعل.
پلەبەندی (تدرج) لە گۆڕینی خراپە و گوناھ، سەرەتا دەست پێکردن لە ئاسان و ئاسانەوە، بێگومان ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دەستی کرد بە گۆڕینی خراپە و گوناھی گەلەکەی بەگوفتار و وتوێژکردن لە گەڵیان، وە بەرپەرچدانەوەیان بەبەڵگە و حوججەت، پاشان شێوازی خۆی گۆڕی بۆ گۆڕینی خراپە و گوناھی گەلەکەی بەکردەیی و تێک شکاندنی بتەکانیان بەتەورەکەی دەستی.

فَجَعَلَهُمۡ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرٗا لَّهُمۡ لَعَلَّهُمۡ إِلَيۡهِ يَرۡجِعُونَ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بتەکانی ھەموو پارچە پارچە و ورد و خاشکردن، گەورەکەیان نەبێت ، ئەوی ھێشتەوە بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو و لێی بپرسن کێ بتەکانی تری شکاندووە.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ مَن فَعَلَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
کاتێک گەڕانەوە بۆ شار بینیان بتەکانیان شکاوە و ورد و خاشکراوە، لەیەکیان پرسی: کێ خواکانمانی بەم شێوەیە شکاندووە و ورد و خاشی کردوون؟ بەڕاستی ئەوەی ورد و خاشی کردوون کەسێکی ستەمکار و زاڵمە، چونکە ئەو سوکایەتی بەو خوایانە کردووە کە پێویستە ڕێزیان لێ بگیررێت و بە گەورە تەماشا بکرێن.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ سَمِعۡنَا فَتٗى يَذۡكُرُهُمۡ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبۡرَٰهِيمُ
ھەندێکیان وتیان: گوێمان لێ بوو لاوێک بەخراپە باسی دەکردن، ئەو لاوە پێی دەڵێن: ئیبراھیم، ھەبێ و نەبێ ئەمە کاری ئەو بووە.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ فَأۡتُواْ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعۡيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَشۡهَدُونَ
سەرگەورەکانیان وتیان: بڕۆن ئیبراھیم بھێنن و بە بەرچاوی خەڵکییەوە لێی بکۆڵنەوە و بپرسن لێی، بەڵکو ئەو خەڵکە شاھیدی ئەوە بن کەدان دەنێت بەوەی ئەنجامی داوە، ئەو کاتە داننانەکەی بەڵگە بێت بەدەستی ئێوەوە دژ بە ئەو.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُوٓاْ ءَأَنتَ فَعَلۡتَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ
ئیبراھیمیان ھێنا (سەلامی خوای لێ بێت) و لێیان پرسی: ئایا تۆ ئەو کارە خراپ و قێزەونەت بە خواکانمان کردووە ئەی ئیبراھیم ؟
Os Tafssir em língua árabe:
قَالَ بَلۡ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمۡ هَٰذَا فَسۡـَٔلُوهُمۡ إِن كَانُواْ يَنطِقُونَ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بە سوکایەتی پێکردن و دەرخستنی بێ دەسەڵاتی بتەکانیان بە ئامادەیی ھەموو ئەو خەڵکە پێی وتن: من کاری وام نەکردووە، بەڵکو بتە گەورەکەیان ئەو کارەی کردووە، لە بتەکانتان بپرسن بزانن کێ ئەم کارەی بەوان کردووە ئەگەر ئەوان قسە ئەکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
فَرَجَعُوٓاْ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ فَقَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ أَنتُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
جا ئیتر ئەو کاتە کەمێک بیریان کردەوە و تێڕامان، بۆیان ڕوون بوویەوە بتەکانیان ھیچ سوود و قازانجێکیان نییە، دەرەنجام بە خۆیان وت: ئێوە خۆتان ستەمکارن، کاتیک جگە لەزاتی (اللە) خوایەکی تر دەپەرستن.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ نُكِسُواْ عَلَىٰ رُءُوسِهِمۡ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَا هَٰٓؤُلَآءِ يَنطِقُونَ
پاشان دوای ئەو بیرکردنەوە و تێڕامانە جارێکی تر گەڕانەوە بۆ سەرسەختی خۆیان و نکۆڵی کردن لە باوەڕھێنان بە خوای تاک و تەنھا، وە وتیان: - ئەی ئیبراھیم- تۆ دڵنیایت ئەم بتانە قسە ناکەن، ئیتر چۆن ئەڵێیت لەوان بپرسن؟ ئەوان ویستیان بەو کارەیان بەڵگە لەسەر ئیبراھیم جێگیر بکەن، بەڵام نەیانزانی ئیبراھیم لەوان وشیارتر بوو، بەڵگەی لەسەر ئەوان جێگیر کرد.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالَ أَفَتَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا يَضُرُّكُمۡ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) - ئینکاری بتپەرستیەکەی ئەوانی کرد و- پێی وتن: ئایا جگە لەزاتی (اللە) بت گەلێک دەپەرستن نەسوودتان پێ دەگەیەنن و نەقازانج، ئەو بتانە بێدەسەڵاتن لەوەی زیان لەخۆیان دوور بخەنەوە، یان سوودێک بەخۆیان بگەیەنن، ئیتر پێم ناڵێن چۆن دەتوانن سوود و قازانج بە ئێوە بگەیەنن یان زەرەر و زیانتان لێ دوور بخەنەوە ؟
Os Tafssir em língua árabe:
أُفّٖ لَّكُمۡ وَلِمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
ڕوو زەردی و شەرمەزاری بۆ ئێوە و بۆ ئەو خوا درۆینانەیش کە جگە لە (اللە) دەیانپەرستن، کە ناتوانن سوود و قازانج بەکەس بگەیەنن یان زەرەر و زیان لەکەس دوور بخەنەوە، ئایا ئیتر ژیر نابن و بیر ناکەنەوە لەوەی لەسەرین و واز لە پەرستنیان بهێنن؟
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓاْ ءَالِهَتَكُمۡ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ
كاتێك دەسەوسان بوون لە ڕووبەڕووبونەوەی ئیبراھیم بەبەڵگە ھێنانەوە پەنایان بردە بەر بەکارھێنانی ھێز و وتیان: ئیبراھیم بە ئاگر بسوتێنن، وە ئەو خوایانەتان سەربخەن کە ئەو شکاندنی و ورد و خاشی کردن، ئەگەر ئێوە ئەم کارە ئەکەن و ئەتانەوێت تۆڵە بسێنن بۆ ئەوەی جارێکی تر کاری وەھا نەکات.
Os Tafssir em língua árabe:
قُلۡنَا يَٰنَارُ كُونِي بَرۡدٗا وَسَلَٰمًا عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ
ئاگرێکی گەورەیان کردەوە و ئیبراھیمیان تێ فڕێدا، ئێمەیش فەرمانمان کرد بەئاگر و پێمان وت: ئەی ئاگر ساردەوەبە و سەلامەت و بێ زیانبە بۆ ئیبراھیم، ئیتر دەست بەجێ ئاگرەکە سارد بوویەوە و زیانی نەبوو بۆ ئیبراھیم.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدٗا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَخۡسَرِينَ
گەلەکەی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ویستیان بەو کارە فێڵی لێ بکەن و لەناوی ببەن و بیسوتێنن، خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمەیش فڕ و فێڵی ئەوانمان پوچ و بەتاڵ کردەوە، وە وامان لێکردن زیانمەند و تێکشکاو و دۆڕاو بن لەبەرامبەر ئیبراھیمدا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَنَجَّيۡنَٰهُ وَلُوطًا إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا لِلۡعَٰلَمِينَ
ئێمە ئیبراھیم و لوطمان ڕزگار کرد، وە دەرمان کردن بۆ وڵاتی شام، بۆ ئەو زەوییە پڕ خێر و بەرەکەتەی کە زۆرێک لە پێغەمبەرانمان بۆ ئەوێ ڕەوانە کرد، وە خێر و بێری زۆر و زەبەندەیشمان تیا بڵاو کردەوە بۆ بەدیھێنراوەکانی پەروەردگار.
Os Tafssir em língua árabe:
وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ نَافِلَةٗۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا صَٰلِحِينَ
وە ئیسحاقمان بەخشی بە ئیبراھیم، کاتێک لەخوای گەورە پاڕایەوە کە کوڕێکی ساڵح و چاکی بداتێ، پاشان لەئیسحاقیش یەعقوبمان بە زیادە بەش پێ بەخشی، وە ھەریەک لە ئیبراھیم و ئیسحاقی کوڕی و یەعقوبی کوڕەزای، ھەموویانمان گێرا لەپیاوچاکان، کە فەرمانبەردار و گوێڕایەڵی خوای گەورە بن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• جواز استخدام الحيلة لإظهار الحق وإبطال الباطل.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار فڕوفێڵ بەکار بھێنێت بۆ دەرخستنی ھەق و ڕاستی و جیاکردنەوەی لە ناھەق و باتڵ.

• تعلّق أهل الباطل بحجج يحسبونها لهم، وهي عليهم.
خەڵکانی ناھەق و شوێنکەوتەی باتڵ، پەیوەستن بەبەڵگە گەلێکەوە واگومان دەبەن بەڵگەن بەدەستی خۆیانەوە بۆ سەرخستنی بیروباوەڕە پڕ و پوچەکەیان، کەچی نازانن ئەو بەڵگانە بەڵگەن لەسەر خۆیان.

• التعنيف في القول وسيلة من وسائل التغيير للمنكر إن لم يترتّب عليه ضرر أكبر.
گرژی نواندن و توندی لە گوفتار و وتاردا شێوازێکی تری گۆڕێنی خراپە و تاوانە، ئەگەر ھاتوو زەرەر و زیانی گەورە تری لێ نەدەکەوتەوە.

• اللجوء لاستخدام القوة برهان على العجز عن المواجهة بالحجة.
پەنا بردن بۆ بەکارھێنانی ھێز بەڵگەیە لەسەر دەسەوسان بوون لەڕووبەڕووبونەوە و بەڵگە ھێنانەوە.

• نَصْر الله لعباده المؤمنين، وإنقاذه لهم من المحن من حيث لا يحتسبون.
خوای گەورە بەندە باوەڕدارە چاکەکانی خۆی سەردەخات، وە لەناخۆشی و ناڕەحەتی ڕزگاریان دەکات بەشێوەیەک بەخەیاڵی خۆشیاندا نەھاتبێت.

وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِمۡ فِعۡلَ ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِۖ وَكَانُواْ لَنَا عَٰبِدِينَ
وە کردمانن بە پێشەوا تاوەکو خەڵکی ڕێنوێنی بکەن بۆ خێر و چاکە، بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ پەرستنی خوای گەورە بەتاکو تەنھایی بەئیزن و مۆڵەتی پەروەردگاری بەرز و بڵند، وە وەحی و نیگامان بۆ کردن کە کاری خێر و چاکە بکەن، وە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، ھەمیشە و ھەردەم ئەوان ئێمەیان دەپەرستن و گوێڕایەڵی فەرمان و بڕیاری ئێمە بوون.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلُوطًا ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗا وَنَجَّيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَت تَّعۡمَلُ ٱلۡخَبَٰٓئِثَۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمَ سَوۡءٖ فَٰسِقِينَ
وە وردبینیمان بە لوط بەخشی لەجیاکردنەوەی قەزاوەت لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا ، وە زانست و زانیاریشمان پێ بەخشی لە کاروباری ئاینەکەی، وە سەلامەتمان کرد لەو سزایەی دابەزییە سەر گوندەکەی - گوندی (سەدوم) - ، ئەو گوندەی کە خەڵک و دانیشتوانەکەی سەرگەرمی فاحیشەی نێربازی بوون، بێگومان ئەوان گەلێکی خراپەکاری دوور لەتاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَدۡخَلۡنَٰهُ فِي رَحۡمَتِنَآۖ إِنَّهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
وە خستمانە ناو میھرەبانی و بەزەیی خۆمانەوە و ڕزگارمان کرد لەو سزایەی دووچاری گەلەکەی بوو، بێگومان لوط لە بەندە چاکەکان بوو، فەرمانی بەخەڵکی دەکرد بەوەی ئێمە فەرمانمان پێکردووە، وە ڕێگری خەڵکیشی دەکرد لەو کارانەی ئێمە ڕێگریمان لێکردووە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَنُوحًا إِذۡ نَادَىٰ مِن قَبۡلُ فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ
- ئەی پێغەمبەر - باسی چیرۆکی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت ، کاتێک پێش ئیبراھیم و لوط بانگی (اللە تعالی) ی کرد و لێی پاڕایەوە، ئێمەیش داواکەمان گیرا کرد و ئەوەی داوای کرد پێماندا، نوح و کەسوکار و خەڵکە باوەڕدارەکەیمان لە بەڵا سەخت و گەورەکە ڕزگار کرد.
Os Tafssir em língua árabe:
وَنَصَرۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمَ سَوۡءٖ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ أَجۡمَعِينَ
لە فڕوفێڵی ئەو گەلە ڕزگارمان کرد کە باوەڕیان نەبوو بەو ئایەت و نیشانانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆيی خۆی و پەیامەکەی، بەڕاستی ئەوان گەلێکی خراپەکار و نالەبار بوون، ھەر ھەموویانمان لەناو ئاودا نوقم کرد و تیاچوون.
Os Tafssir em língua árabe:
وَدَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ إِذۡ يَحۡكُمَانِ فِي ٱلۡحَرۡثِ إِذۡ نَفَشَتۡ فِيهِ غَنَمُ ٱلۡقَوۡمِ وَكُنَّا لِحُكۡمِهِمۡ شَٰهِدِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسێک لە چیرۆک و بەسەرھاتی داود و سولەیمانی كوڕی بکە (سەلامی خوایان لێ بێت)، کاتێک حوکم و بڕیاریاندا لە کێشەیەک کەبەرز کرابوویەوە بۆ لایان لە نێوان دوو کەسی ناکۆک، یەکێکیان خاوەنی مەڕ و ماڵاتێک بوو کە شەو چووبویە ناو کێڵگە و کشتوکاڵی ئەوی دیکەیان و زیانێکی زۆری لێدابوو، وە ئێمە ئاگادار و شاھیدی حوکمی داود و سولەیمان بووین، ھیچ شتێک لەو حوکمەی ئەوان لە ئێمە شاراوە نەبوو.
Os Tafssir em língua árabe:
فَفَهَّمۡنَٰهَا سُلَيۡمَٰنَۚ وَكُلًّا ءَاتَيۡنَا حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَسَخَّرۡنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلۡجِبَالَ يُسَبِّحۡنَ وَٱلطَّيۡرَۚ وَكُنَّا فَٰعِلِينَ
چارەسەری گرفت و کێشەکەمان فێری سولەیمان کرد نەک داودی باوکی، وە پەیامی پێغەمبەرایەتی و زانست و شارەزایی لە حوکمە شەرعیەکانمان بەخشی بەھەریەک لە داود و سولەیمان، سولەیمانمان تایبەت نەکرد پێوەی، وە شاخ و کێو و باڵندەکانیشمان ڕامھێنا ھەموویان لەگەڵ داود تەسبیحات و یادی خوا بکەن، ئێمە ئەو کارەمان کرد، سولەیمانمان فێری چارەسەری کێشە و گرفتەکان کرد، وە حوکم وزانست وزانیاریشمان بەخشی بەھەردووکیان. وە شاخ و کێو و باڵندەکانیشمان ڕاھێنا لەگەڵ داود تەسبیحات و یادی خوا بکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَعَلَّمۡنَٰهُ صَنۡعَةَ لَبُوسٖ لَّكُمۡ لِتُحۡصِنَكُم مِّنۢ بَأۡسِكُمۡۖ فَهَلۡ أَنتُمۡ شَٰكِرُونَ
داودمان فێری دروستکردنی زرێ و پۆشاکی جەنگی کرد نەک سولەیمان، بۆ ئەوەی لە کاتی جەنگدا لاشەی خۆتانی پێ بپارێزن، - ئەی خەڵکینە - ئایا ئێوە شوکر و سوپاسی ئەم نیعمەت و بەخششە دەکەن کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەرتاندا ؟
Os Tafssir em língua árabe:
وَلِسُلَيۡمَٰنَ ٱلرِّيحَ عَاصِفَةٗ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦٓ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَاۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَيۡءٍ عَٰلِمِينَ
ڕەشەبای زۆر بەھێزیشمان ملکەچ و ڕامھێنا بۆ سولەیمان کە بە فەرمانی ئەو دەڕۆیشت بۆ وڵاتی شام کەپڕ بەرەکەت و پیرۆزمان کرد بەناردنی پێغەمبەران و خێر و بەروبومێکی زۆریشمان تێدا بڵاو کردەوە بۆ خەڵکەکەی، وە ئێمە بەھەموو شتێک زانا و ئاگادار بووین، ھیچ شتێکیمان لا شاراوە و نھێنی نییە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• فعل الخير والصلاة والزكاة، مما اتفقت عليه الشرائع السماوية.
کاری خێر و چاکەکردن و نوێژ ئەنجامدان و زەکات دەرکردن، ئەو پەرستن و شەعائیرانەن کە تەواوی شەریعەتە ئاسمانییەکان ھاوڕا و کۆکن لەسەری.

• ارتكاب الفواحش سبب في وقوع العذاب المُسْتَأْصِل.
ئەنجامدانی کاری ناپەسەند و فاحیشە و داوێن پیسی ھۆکاری دابەزینی سزای خوا و ڕیشەکێش کردنی ئەنجامدەرانیەتی.

• الصلاح سبب في الدخول في رحمة الله.
چاکەکردن و چاک بوون ھۆکاری چوونە ناو ڕەحمەت و میھرەبانی خوایە.

• الدعاء سبب في النجاة من الكروب.
نزا و پاڕانەوە ھۆکاری ڕزگار بوونە لە بەڵاو ناڕەحەتییەکان.

وَمِنَ ٱلشَّيَٰطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُۥ وَيَعۡمَلُونَ عَمَلٗا دُونَ ذَٰلِكَۖ وَكُنَّا لَهُمۡ حَٰفِظِينَ
ھەروەھا شەیتانەکانیشمان بۆ ڕامھێنا بوو دەچوونە بنی دەریاکانەوە مرواری و مەرجانیان بۆ دەردەھێنا، ھەروەھا کۆمەڵە کارێکی تریشیان بۆ ئەنجام دەدا، وەک کاروباری دروستکردنی خانووبەرە و شتی تریش، وە ئێمە چاودێر و پارێزەری ژمارە و کارەکانیان بووین، ھیچ شتێکمان لێ ون نابێت.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ وَأَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆکی ئەیوب (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ گەلەکەت بکە، کاتێک تووشی بەڵا بوو لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من تووشی بەڵا و نەخۆشی و مردنی کەسوکارەکەم بووم ، وە تۆیش لە ھەموو بەڕەحم و میھرەبانەکان بەڕەحمتر و میھرەبانتریت، دەی خوایە ئەوەی تووشم بووە لەسەرمی ھەڵگرە.
Os Tafssir em língua árabe:
فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَكَشَفۡنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرّٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰبِدِينَ
ئێمەیش وەڵامی نزا و پاڕانەوەکەیمان دایەوە، ئەوەی تووشی بوو بوو لە نەخۆشی و بەڵاو ناڕەحەتی لەسەرمان ھەڵگرت، وە بە ئەندازەی ئەوەیش لە کەسوکار و مناڵەکانی لەدەستی دابوو بۆمان قەرەبوو کردەوە، ئەوەندەی تریش لە گەڵیدا، ھەموو ئەمانەمان بە ڕەحم و میھرەبانییەک لە لایەن خۆمانەوە ئەنجامدا، وە بیرخستنەوەیەکیشە بۆ ھەموو ئەو کەسانەی بە پەرستنەکانیان ملکەچی خوای گەورەن، با ئەوانیش وەک ئەیوب (سەلامی خوای لێ بێت) ئارامگر بن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِدۡرِيسَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ كُلّٞ مِّنَ ٱلصَّٰبِرِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئیسماعیل و ئیدریس و زولکیفل (سەلامی خوایان لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ھەریەک لەوان ئارامگر بوون لەسەر بەڵاو ناخۆشییەکان، وە ئارامگریش بوون لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی کە پەروەردگار دابووی بەسەریاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ فِي رَحۡمَتِنَآۖ إِنَّهُم مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
ئێمە ئەوانمان خستە نێو ڕەحمەت و میھرەبانی و بەزەیی خۆمانەوە، وە بەھەشت و پێغەمبەرێتیمان پێ بەخشین، بێگومان ئەوان لەبەندە چاک و ساڵحەکانی ئێمە بوون، ئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی پەروەردگاریان بوون، وە کارەکانیان چی نھێنی و چی ئاشکرایان لەبەر ڕەزامەندی و ترس لەخوا چاک کردبوو.
Os Tafssir em língua árabe:
وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَٰضِبٗا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقۡدِرَ عَلَيۡهِ فَنَادَىٰ فِي ٱلظُّلُمَٰتِ أَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبۡحَٰنَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - باسی چیرۆک و بەسەرھاتی خاوەنی حوتەکە یونس (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ئەو بە بێ ئیزن و مۆڵەتی پەروەردگاری بە تووڕەیی و ڕق و کینێکی زۆرەوە ڕۆیشت و گەلەکەی بەجێھێشت، به هۆی بەردەوام بوونیان لەسەر تاوان و گوناهكردن، یونس پێی وابوو ئێمە دونیای لەسەر تەنگ ناکەینەوە، وە لەسەر ئەو وازھێنان و ڕۆیشتنەی سزای نادەین، دووچاری تەنگی دونیا و زیندانی ناو سکی حوتەکەی دەریا بوویەوە کاتێک حوتەکە قوتیدا، لەو کاتەدا لەناو تاریکی سکی حوتەکە و تاریکی دەریا و تاریکی شەو لە خوای گەورە پاڕایەوە، دانی نا بە گوناھەکەی و گەڕایەوە بۆ لای خوای گەورە، وە وتی: جگە لە تۆ ئەی زاتی (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، پاکوبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارم، بەراستی من یەکێک بووم لە ستەمکاران (ستەمم کرد چونکە بێ فەرمان و مۆڵەتی تۆ گەلەکەم بەجێھێشت).
Os Tafssir em língua árabe:
فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ وَنَجَّيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡغَمِّۚ وَكَذَٰلِكَ نُـۨجِي ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
نزا و پاڕانەوەکەمان گیرا کرد، وە ڕزگارمان کرد لەو ناڕەحەتی و خەم و پەژارەیە، وە لەناو تاریکاییەکان و سکی حوتەکە دەرمانھێنا، ھەروەک چۆن یونسمان ڕزگار کرد ھەر ئاوا ھەموو باوەڕدارانی تریش ڕزگار دەکەین، ئەگەر کەوتنە ناو ناڕەحەتی و خەم و پەژارەوە و لە خوای گەورە پاڕانەوە کە بێت بەھانایانەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَزَكَرِيَّآ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ رَبِّ لَا تَذَرۡنِي فَرۡدٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡوَٰرِثِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆک و بەسەرھاتی زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، کاتێک لە پەروەردگار پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم بە تەنھایی مەمھێڵەرەوە، من ھیچ مناڵێکم نییە، وە تۆیش چاکترین خوای کە لەپاش مردنی مرۆڤ میراتگرانی بۆ جێدەھێڵیت، وە ھەر تۆیت کە بەھەمیشەیی دەمێنیتەەوە نامریت، مناڵێکم پێ ببەخشە لەدوای خۆم بمێنێتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ وَوَهَبۡنَا لَهُۥ يَحۡيَىٰ وَأَصۡلَحۡنَا لَهُۥ زَوۡجَهُۥٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَيَدۡعُونَنَا رَغَبٗا وَرَهَبٗاۖ وَكَانُواْ لَنَا خَٰشِعِينَ
نزا و پاڕانەوەکەمان گیرا کرد، یەحیامان پێ بەخشی، وە ژنەکەیشمان بۆ ساغ کردەوە و ھێنامانە باری مناڵ بوون بۆی دوای ئەوەی کە مناڵی نەدەبوو، بێگومان زەکەریا و ژنەکەی و کوڕەکەی پێشبڕکێیان دەکرد لەکارە خێر و چاکەکاندا، ئەوان ھەمیشە لێمان دەپاڕانەوە، بە ئومێدی ئەو پاداشتە بوون کە لای ئێمەیە، وە دەترسان لەو سزا و تۆڵەیەیش کە لامانە، ئەوان لە ئاست ئێمە ھەموو کاتێک ملکەچ و باوەڕدار بوون.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الصلاح سبب للرحمة.
خۆ چاک کردن ھۆکاری بەدەستھێنانی ڕەحمەت و میھرەبانی خوایە.

• الالتجاء إلى الله وسيلة لكشف الكروب.
پەنا بردن بۆ خوا ھۆکاری نەھێشتن و لابردنی بەڵاو ناڕەحەتییەکانە.

• فضل طلب الولد الصالح ليبقى بعد الإنسان إذا مات.
فەزڵی داواکردنی منداڵی چاک لە خوای گەورە تاوەکو لە پاش مردنی خۆی ببێت بە میراتگری.

• الإقرار بالذنب، والشعور بالاضطرار لله وشكوى الحال له، وطاعة الله في الرخاء من أسباب إجابة الدعاء وكشف الضر.
داننان بە گوناھ و تاواندا وە ھەست کردن بە ناچاری و پێویست بوون بە خوای گەورە و شەکوای حاڵی خۆ کردن لای ئەو، وە تاعەت و گویڕایەڵی خوا لە کاتی خۆشی فەرحانیدا ھۆکاری وەرگرتن و گیرابوونی نزا و پاڕانەوە و لابردنی ناڕەحەتییەکانە.

وَٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلۡنَٰهَا وَٱبۡنَهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆک و بەسەرھاتی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ئەو مەریەمەی داوێنی پاراست لە زینا و داوێن پیسی، خوای گەورە جوبرەئیلی نارد (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ لای ، فوی پێداکرد، ئەوە بوو ئەویش سکی پڕ بوو بە عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت)، مەریەم و کوڕەکەیشیمان کردە نیشانەیەکی گەورە و بێ وێنە بۆ ھەموو خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە ، ئەو زاتێکە ھیچ شتێکی لا دەسەوسان نابێت، چونکە عیسای بەبێ باوک و تەنھا لە دایک بەدیھێنا.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَأَنَا۠ رَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُونِ
- ئەی خەڵکینە - ئەم ئوممەتەتان یەک ئوممەتە، ئەویش ئوممەتی یەکخواپەرستییە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وە منیش پەروەردگارتانم، بۆیە تەنھا بە دڵسۆزی من بپەرستن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡۖ كُلٌّ إِلَيۡنَا رَٰجِعُونَ
بەڵام خەڵکی بوون بەچەند دەستە و تاقمێکەوە، ھەندێکیان بە یەکخواپەرست و ھەندێکی تریان بەبتپەرست و موشریک و ھەندێکی تریشیان بە بێباوەڕ و باوەڕدار، ھەموو ئەوانەیش بەو شێوەیە بەش بەش و تاقم تاقم بوون تەنھا ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئێمەیش بەپێی کار و کردەوەیان پاداشتیان دەدەینەوە و سزایان لێ دەسێنین.
Os Tafssir em língua árabe:
فَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَا كُفۡرَانَ لِسَعۡيِهِۦ وَإِنَّا لَهُۥ كَٰتِبُونَ
ھەرکەسێکیان کار و کردەوەی چاکەی ئەنجام دابێت بەو مەرجەی باوەڕی بە خوای گەورە و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی ھەبوو بێت ئەوا ئێمە نکۆڵی لە کردەوە چاکەکانی ناکەین و ھەوڵ و کۆششەکانی بەزایە ناچن و ون نابن، بەڵکو خوای گەورە شوکر و سوپاسی پاداشتەکەی دەکات و بۆیشی زیاد دەکات، وە ڕۆژی زیندووبوونەوە لە نامەی کردەوەکانیشدا دەیبینێتەوە و دڵ خۆش دەبێت کە بۆی تۆمار کراوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَحَرَٰمٌ عَلَىٰ قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَآ أَنَّهُمۡ لَا يَرۡجِعُونَ
خەڵکی ئەو شار و گوندانەی بە ھۆی بێباوەڕیانەوە لەناومان بردن ھەرگیز جارێکی تر نایانگەڕێنینەوە بۆ دونیا تاوەکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەویش تەوبەکەیان لێ وەربگرێت.
Os Tafssir em língua árabe:
حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتۡ يَأۡجُوجُ وَمَأۡجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ
ھەرگیز ناگەڕێنەوە، دونیایش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بەربەستەکەی یەئجوج و مەئجوج ئەکرێتەوە (بێگومان ئەمەیش نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی) ئەوان لەو ڕۆژەدا لە ھەموو شوێنە بەرزەکانی زەوییەوە بەخێرایی دەردەچنە دەرەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱقۡتَرَبَ ٱلۡوَعۡدُ ٱلۡحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَٰخِصَةٌ أَبۡصَٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَٰوَيۡلَنَا قَدۡ كُنَّا فِي غَفۡلَةٖ مِّنۡ هَٰذَا بَلۡ كُنَّا ظَٰلِمِينَ
بەھاتنە دەرەوەی ئەوانیش ھاتنی ڕۆژی قیامەت نزیک دەبێتەوە، وە ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانی دەردەکەون، چاوی بێباوەڕان لەبەر سەختی و ناڕەحەتییەکانی ئەو ڕۆژە لەترسا ئەبڵەق دەبن، وە دەڵێن: ئای تیاچوون بۆ خۆمان لە دونیادا سەرگەرمی گاڵتە و گەپ بووین و خۆمان ئامادە نەکرد بۆ ھاتنی ئەم ڕۆژە گەورە و لێی بێ ئاگا بووین، بەڵکو بە کوفر و بێباوەڕی کردن و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان ستەممان لەخۆمان کرد.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمۡ لَهَا وَٰرِدُونَ
بێگومان - ئەی بتپەرست و موشریکینە - خۆتان و ئەو خوایانەیشی دەتانپەرست جگە لە زاتی (اللە تعالی)، وە ھەر کەسێکیش ڕەزامەند بوو بەپەرستنی ئێوە لە جنۆکە و مرۆڤەكان سوتەمەنی ئاگری دۆزەخن، خۆتان و پەرستراوەکانیشتان دەچنە ناویەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
لَوۡ كَانَ هَٰٓؤُلَآءِ ءَالِهَةٗ مَّا وَرَدُوهَاۖ وَكُلّٞ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەگەر ئەوانەی ئێوە کردبوتان بە خوا، وە بەھەق و ڕاستی دەپەرستران خوا بوونایە، خۆیان و ئەوانەیش دەیانپەرستن نەدەچوونە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە ھەر ھەمووشیان بەندە و پەرستراوەکانیشیان بەھەتاھەتایی لە ئاگری دۆزەخدان و ھەرگیز نایەنە دەرەوە لێی.
Os Tafssir em língua árabe:
لَهُمۡ فِيهَا زَفِيرٞ وَهُمۡ فِيهَا لَا يَسۡمَعُونَ
- لە بەر سەختی ئەو ئێش و ئازارەی لەناو ئاگری دۆزەخ دەیچێژن - ھەناسەیان توند دەبێت، ئەوان لەناو ئاگردا لەبەر ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشییە ترسێنەرانە ھیچ قسەیەکی خۆش نابیستن.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ سَبَقَتۡ لَهُم مِّنَّا ٱلۡحُسۡنَىٰٓ أُوْلَٰٓئِكَ عَنۡهَا مُبۡعَدُونَ
کاتێک بتپەرست و موشریکەکان وتیان: کەوایە (بێگومان عیسای کوڕی مەریەم و فریشتەکان و ئەوانەیش پەرستراون دەچنە دۆزەخەوە)، خوای گەورەیش فەرمووی: بەڕاستی کەسانێک لە پێشدا لەلایەن ئێمەوە بەھۆی کار و کردەوە چاکەکانیانەوە بەڵێنی پاشەڕۆژی چاکتریان پێدرابوو (وەكو عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) ئەوانە لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخرێنەوە و ناچنە ناویەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• التنويه بالعفاف وبيان فضله.
ئاماژەکردن بەداوێن پاکی و فەزڵ و گەورەیی لای خوای گەورە.

• اتفاق الرسالات السماوية في التوحيد وأسس العبادات.
ھاوڕایی پەیامە ئاسمانییەکان لەیەکخواپەرستی و بنەماکانی پەرستندا.

• فَتْح سد يأجوج ومأجوج من علامات الساعة الكبرى.
کرانەوەی بەربەستەکەی یەئجوج و مەئجوج یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی.

• الغفلة عن الاستعداد ليوم القيامة سبب لمعاناة أهوالها.
بێئاگابوون لە خۆئامادەکردن بۆ ڕۆژی قیامەت ھۆکاری موعاناتی ناڕەحەتی و ناخۆشیەکانیەتی.

لَا يَسۡمَعُونَ حَسِيسَهَاۖ وَهُمۡ فِي مَا ٱشۡتَهَتۡ أَنفُسُهُمۡ خَٰلِدُونَ
ئەوانەی بەڵێنی چاکیان پێدراوە و دەچنە بەھەشتەوە دەنگی قرچە و بڵێسەی ئاگری دۆزەخ ناگاتە گوێیەکانیان، بەڵکو ئەوانە بە ھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی لەناو ناز و نیعمەت و بەخششێکدان کە دەروونیان حەزی پێدەکات وھەرگیز ئەو ناز ونیعمەتانەیان لێ نابڕێت.
Os Tafssir em língua árabe:
لَا يَحۡزُنُهُمُ ٱلۡفَزَعُ ٱلۡأَكۡبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ هَٰذَا يَوۡمُكُمُ ٱلَّذِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ
ترسە گەورەکەی ئەو ڕۆژە ھیچ نایاترسێنێت کاتێک ئاگری دۆزەخ لە ھەموو لایەکەوە دەوری بێباوەڕانی داوە، فریشتەکانیش پیرۆزبایی و پێشوازیان لێدەکەن و پێیان دەڵێن: ئەمە ئەو ڕۆژەتانە کە لە دونیادا پەیمان و بەڵێنتان پێدرابوو، وە موژدەیان دەدرێتێ بەو ناز و نیعمەت و خۆشیانەی لە بەھەشتدا پێی دەگەن.
Os Tafssir em língua árabe:
يَوۡمَ نَطۡوِي ٱلسَّمَآءَ كَطَيِّ ٱلسِّجِلِّ لِلۡكُتُبِۚ كَمَا بَدَأۡنَآ أَوَّلَ خَلۡقٖ نُّعِيدُهُۥۚ وَعۡدًا عَلَيۡنَآۚ إِنَّا كُنَّا فَٰعِلِينَ
باسی ئەو ڕۆژە بکە ئاسمانەکان وەک نامەی تۆمار چییان تێدایە دەپێچرێنەوە، ھەرچی بەدیھێنراوی خوایش ھەیە لەسەر ئەو شێوازەی کە یەکەمجار لەسەری بەدیھێنراون کۆدەکەینەوە، ئەمەش بەڵێنێکە ئەنجامدانی لەسەر ئێمەیە و ئەنجامی دەدەین و پێچەوانەی ناجوڵێینەوە، وە بەڕاستی ئەوەی بەڵێنمان پێداوە جی بەجێی دەکەین.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَقَدۡ كَتَبۡنَا فِي ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعۡدِ ٱلذِّكۡرِ أَنَّ ٱلۡأَرۡضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ ٱلصَّٰلِحُونَ
بێگومان لەو پەڕاو و پەرتووکانەی دامانبەزاندە سەر پێغەمبەران دوای ئەوەی لە (لوح المحفوظ) نوووسیمان و بڕیارماندا : بێگومان بەندە چاکەکانم ئەوانەی تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە دەکەن دەبنە میراتگری زەوی و دەست دەگرن بەسەریدا، ئەوانیش ئوممەتی موحەممەدن (صلی اللە علیە وسلم).
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ فِي هَٰذَا لَبَلَٰغٗا لِّقَوۡمٍ عَٰبِدِينَ
بەڕاستی لەوەی دامانبەزاند لە پەند و ئامۆژگاری لەم قورئانە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا و ڕوون ھەیە بۆ کەسانی خواپەرست بەو شێوەیەی کردویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا بۆیان، چونکە ھەر ئەوان سوودی لێوەردەگرن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی موحەممەد - ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە بۆ ئەوەی ببیت بە ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ ھەموو بەدیھێنراوەکانی جیھان، بەو شێوەیەی کە تۆ سوور و پێداگریت لەسەر ھیدایەتدانی خەڵکی و ڕزگارکردنیان لە سزای خوای گەورە.
Os Tafssir em língua árabe:
قُلۡ إِنَّمَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: بێگومان من ھەر بۆیە نیگا و سروشم بۆ کراوە بۆ ئەوەی بڵێم: کە پەرستراوای بەھەقی ئێوە تەنھا ھەر خوایەکە کە ھیچ شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشێکی نییە، ئەویش زاتی (اللە تعالی) یە، ئایا ملکەچ دەبن و بڕیارەکەی خوای گەورە بەجێ دەھێنن، واتا: ملکەچ بن بۆ خوای گەورە بە باوەڕ ھێنان و تاعەت و گوێرایەڵی کردنی بڕیارەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ ءَاذَنتُكُمۡ عَلَىٰ سَوَآءٖۖ وَإِنۡ أَدۡرِيٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٞ مَّا تُوعَدُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر ھاتوو ئەوانە پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی بۆت ھێناون و ملەکەچ نەبوون، پێیان بڵێ: ھەموو ئەوەی خوای گەورە بە نیگا و سروش بۆم دەنێرێت بە ئێوەی ڕادەگەیەنم، من و ئێوەش لە زانینی کاتی ئەوەی پێتان دەترسێنم وەک یەک یەکسانین، جا نایشزانم دوای ئەوەی پێم ڕاگەیاندن ئایا ئەوەی بەڵینتان پێدراوە لە سزای خوای گەورە بەم نزیکانە دووچارتان دەبێت، یان دوورە و لە ڕۆژی دوایی سزای خۆتان وەردەگرن .
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلۡجَهۡرَ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ وَيَعۡلَمُ مَا تَكۡتُمُونَ
بێگومان خوای گەورە ئاگاداری ھەموو وتە و گوفتارێکە کە بە ئاشکرا دەیڵێن، وە ئاگاداری ئەوەیشە کە دەیشارنەوە، وە ئەو زاتێکە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەدرێتەوە، وە تۆڵەیش لەوانە دەسێنرێت کەسەرپێچی فەرمانەکانی ئەویان کردووە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِنۡ أَدۡرِي لَعَلَّهُۥ فِتۡنَةٞ لَّكُمۡ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٖ
وە ناشزانم ئەو سزایەی کە خوای گەورە ھەڕەشەی پێکردوون و دواخراوە، لەوە دەچێت تاقیکردنەوەیەک بێت بۆتان، تاوەکو زیاتر پەلکێشی ناو گوناھ و تاوانتان بکات، بۆ ئەوەی لە دونیا بۆ ماوەیەک کە لە عیلم و زانستی ئەودا دیاریکراوە ڕابوێرن، تاوەکو لەناو کوفر و بێباوەڕی و ستەمکاریدا زیاتر ڕۆبچن ئەمجا سزا و تۆڵەتان زیاتر و گەورەتر بێت.
Os Tafssir em língua árabe:
قَٰلَ رَبِّ ٱحۡكُم بِٱلۡحَقِّۗ وَرَبُّنَا ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلۡمُسۡتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە خوای گەورە پاڕایەوە و فەرمووی: ئەی پەروەردگارم بەھەق و ڕاستی حوکم و بڕیار بدە لە نێوان من و ئەم بێباوەڕانەی کە ھەمیشە سوورن لەسەر بێباوەڕی، وە داوای یارمەتیش لە پەروەردگاری بەڕەحم و میھرەبانمان دەکەین، وە پاک و بێگەردە لەو وەسفە خراپانەی کە ئێوە لە کوفر و بێباوەڕی دەیڵێن و دەیدەنە پاڵ ئەو.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الصلاح سبب للتمكين في الأرض.
چاکەکاری و چاکسازی ھۆکاری مانەوە و جێگیربوونە لەسەر زەوی.

• بعثة النبي صلى الله عليه وسلم وشرعه وسنته رحمة للعالمين.
ڕەوانەکردنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) و شەریعەت و سوننەتەکانی مایەی ڕەحمەت و بەزەیی و میھرەبانییە بۆ تەواوی جیھانیان.

• الرسول صلى الله عليه وسلم لا يعلم الغيب.
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) غەیب نازانێت و ئاگاداری نھێنی و شاراوەکان نییە، جگە لە ئەوە نەبێت خوای گەورە خۆی ئاگاداری ئەکاتەوە لێی.

• علم الله بما يصدر من عباده من قول.
خوای گەورە ئاگاداری ھەموو گوفتار و قسە و وتاری بەندەکانیەتی.

 
Tradução dos significados Surah: Suratu Al-Anbiyaa
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Índice de tradução

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fechar