Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (165) Surah: Suratu Al-An'aam
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَكُمۡ خَلَٰٓئِفَ ٱلۡأَرۡضِ وَرَفَعَ بَعۡضَكُمۡ فَوۡقَ بَعۡضٖ دَرَجَٰتٖ لِّيَبۡلُوَكُمۡ فِي مَآ ءَاتَىٰكُمۡۗ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ ٱلۡعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٞ رَّحِيمُۢ
ھەر خوای گەورەیە کە ئێوەی کردووە بە جێنشینی ئەوانەی پێش خۆتان لەسەر ڕووی زەوی، تاوەکو ھەڵسن بە ئاوەدانکردنەوەی، وە ھەندێکتانی بە چەند پلەیەک لە دروستکردن و ڕزق و ڕۆزی و شتی تریش سەرخستووە بەسەر ھەندێکی ترتاندا، تاوەکە لەوەی پێیداون تاقیتان بکاتەوە، -ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر بە پەلە و خێرا تۆڵە دەسێنێت لە یاخی و بێباوەڕان، وە ئەوەیشی کە ھێشتا نەھاتووە ھاتنی زۆر نزیکە، وە بێگومان پەروەردگار لە تاوان و گوناھی ئەو بەندانەی دەبورێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، وە زۆریش بەڕەحم و میھرەبانە بۆیان.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن الدين يأمر بالاجتماع والائتلاف، وينهى عن التفرق والاختلاف.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام فەرمان دەکات بە یەكبوون و پێکەوە بوون و خووگرتن پێکەوە، وە ڕێگری دەکات لە ناکۆکی و پەرت بوون.

• من تمام عدله تعالى وإحسانه أنه يجازي بالسيئة مثلها، وبالحسنة عشرة أمثالها، وهذا أقل ما يكون من التضعيف.
لە تەواوی دادگەری و چاکەی خوای گەورەیە : کە تۆڵە و سزای خراپە تەنھا بە یەک ھاوشێوەیەتی و ھیچی زیاد ناکات، وە حەسەنە و چاكە بە دە هێندە پاداشت دەداتەوە ، ئەمەش کەمترینە لە دوو ھێندەی .

• الدين الحق القَيِّم يتطَلب تسخير كل أعمال العبد واهتماماته لله عز وجل، فله وحده يتوجه العبد بصلاته وعبادته ومناسكه وذبائحه وجميع قرباته وأعماله في حياته وما أوصى به بعد وفاته.
ئاینی ڕاست و پایەدار داوای ئەوە دەکات کە ھەموو کارو کردەوەی بەندەکان و بایەخ پیدانەكانی تەنھا بۆ خوای گەورە بێت (جل جلالە)، وە بەندەکانی خوا لە ژیانیاندا تەنھا ڕوو لەو بکەن لە نوێژ و پەرستن و حەج و قوربانی و تەواوی کردەوە چاکەکانیاندا، وە وەسیەتی کەسانی تریش بەوە بکات لەدوای مردنی خۆی.

 
Tradução dos significados Versículo: (165) Surah: Suratu Al-An'aam
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Índice de tradução

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fechar