Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (94) Surah: Suratu Al-An'aam
وَلَقَدۡ جِئۡتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَتَرَكۡتُم مَّا خَوَّلۡنَٰكُمۡ وَرَآءَ ظُهُورِكُمۡۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمۡ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ أَنَّهُمۡ فِيكُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيۡنَكُمۡ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
وە لەڕۆژی دواییدا پێیان دەوترێت: ئەوا ئەمڕۆ بەتاک وتەنھا گەڕانەوە لامان، نەماڵ وسەروەت وسامان، ونە پلە وپایە وکورسی ودەسەڵات لەگەڵتان نەھاتن، گەڕانەوە لامان ھەروەک ئەو رۆژەی کەدروستمانکردن بەڕووت وقوتی وخەتەنە نەکراوی، بێ ماڵ وسەروەت وسامان، وە ئەوەشی کە پێمان دابوون لە ماڵ وسامانی دونیا ھەموویتان بەناچاری بەجێھێشت، وە ئەمرۆ ئەو بتانەی کە کردبووتانن بە بەنێوەندگیر وتکاکار ھیچیان نابینین لەگەڵتان بن! ئەو بتانەی کە کردبووتانن بەھاوەڵ وھاوبەشی خوا لەپەرستن وعیبادەتدا، بێگومان ھەموو پەیوەندیەک بچڕا لەنێوانتاندا، وە ئەو شتانەیش کە بەخەیاڵ کردبووتانن بەتکاکاری خۆتان وھاوبەشی خوا ھەموو تیاچوون و نەمان.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• إنزال الكتب على الأنبياء هو سُنَّة الله في المرسلين، والنبي عليه الصلاة والسلام واحد منهم.
دابەزینی کتێب وپەرتووک بۆسەر پێغەمبەران سونەتێکی خوایە لەناردنی پێغەمبەرەکانیدا، پێغەمبەری خوایش موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یەکێکە لەو پێغەمبەرانە.

• أعظم الناس كذبًا وفرية هو الذي يكذب على الله تعالى، فينسب أو ينفي ويثبت في حق الله تعالى أمرًا ليس عليه دليل صحيح.
گەورەترین درۆزنەکانی ناو خەڵک ئەوانەن کە درۆ ودەلەسە بەدەم خوای گەورەوە دەکەن، شتانێک دەدەنە پاڵ خوا، یان شتانێک نەفی دەکەن لەحەقی خوادا کەھیچ بەڵگەیەکی ڕاست ودروستیان نیە.

• كل أحد يبعث يوم القيامة فردًا متجردًا عن المناصب والألقاب، فقيرًا، ويحاسب وحده.
ھەموو کەسێک لەڕۆژی دواییدا بەتەنھا ودوور لەھەموو ھاوڕێ وھاودەم وپلەو پایەیەک زیندوو دەکرێتەوە، ھەژار وپێویست بە ڕەحم ومیھرەبانی خوا، وە بەتەنھایش خوای گەورە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکات.

 
Tradução dos significados Versículo: (94) Surah: Suratu Al-An'aam
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Índice de tradução

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fechar