Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (7) Surah: Suratu Al-Anfaal
وَإِذۡ يَعِدُكُمُ ٱللَّهُ إِحۡدَى ٱلطَّآئِفَتَيۡنِ أَنَّهَا لَكُمۡ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيۡرَ ذَاتِ ٱلشَّوۡكَةِ تَكُونُ لَكُمۡ وَيُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُحِقَّ ٱلۡحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَيَقۡطَعَ دَابِرَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
- ئەی باوەڕدارانی دەمەقاڵێکار - ئەوە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بەڵێنی بەدسەتھێنانی یەکێک لەو دوانەی بتپەرستەکانی پێدان، یان بەدەستھێنان و بەغەنیمەتگرتنی کاروانەکەی قوڕەیش و ھەرچی ماڵ و سامانیانە کە لەو کاروانەدایە، یان دەرچوون و جەنگ کردن لە گەڵیان و سەرکەوتن بەسەریاندا، لەکاتێکدا ئێوە حەزتان بەوە دەکرد کە کاروانەکەتان چنگ بکەوێت، چونکە ئاسانتر بوو وە پێویستی بەجەنگ و شەڕوشۆڕ نەبوو، بەڵام خوای گەورەش دەیەوێت بەڵێنەکەی خۆی بچەسپێ بەوەی فەرمانتان پێ بکات بجەنگن لەگەڵیاندا، تاوەکو سەرگەورەی بتپەرستەکانی قوڕەیش لەو جەنگەدا بکوژرێن، وە زۆرێکیشان لێ بەدیل بگیرێت، وە ھێز و شەوکەوتی ئیسلامیش بۆ خەڵکی دەربکەوێت.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• ينبغي للعبد أن يتعاهد إيمانه ويُنمِّيه؛ لأن الإيمان يزيد وينقص، فيزيد بفعل الطاعة وينقص بضدها.
پێویستە بەندەکانی خوا چاک ئاگاداری باوەڕەکەیان بن و گەشەی پێ بدەن، چونکە باوەڕی مرۆڤ کەم دەكات و زیاد دەکات، بە کارو کردەوەی چاکە زیاد دەکات و بەتاوان و خراپەیش کەم دەکات.

• الجدال محله وفائدته عند اشتباه الحق والتباس الأمر، فأما إذا وضح وبان فليس إلا الانقياد والإذعان.
دەمەقاڵێ و گفتۆکردن لەسەر ھەر بابەتێک کاتێک سوودی ھەیە کە ھەق و ڕاستی روون نەبێت، بەڵام کاتێک ڕوون بوویەوە ئیتر نابێت جگە لە گوێڕایەڵی و گەردنکەچی ھیچی تر بکەیت.

• أَمْر قسمة الغنائم متروك للرّسول صلى الله عليه وسلم، والأحكام مرجعها إلى الله تعالى ورسوله لا إلى غيرهما.
بابەتی دابەشکردنی دەستکەوتەکانی جەنگ جێھێڵراوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وە حوکمی چۆنیەتی ئەو دابەشکردنە سەرچاوەکەی خوا و پێغەمبەرەکەیەتی نەک کەسانی تر.

• إرادة تحقيق النّصر الإلهي للمؤمنين؛ لإحقاق الحق وإبطال الباطل.
ڕونکردنەوەی ویست و ئیرادەی بەدیھێنانی سەرکەوتنی خوای گەورە بۆ باوەڕداران لەم ئایەتانەدا بەڕوونی دیارە، تاوەکو ھەق بچەسپێت و ناھەق و ناڕەوایش بەدەربکەوێت.

 
Tradução dos significados Versículo: (7) Surah: Suratu Al-Anfaal
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Índice de tradução

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fechar