Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (68) Surah: Suratu Yunus
قَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۖ هُوَ ٱلۡغَنِيُّۖ لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ إِنۡ عِندَكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭ بِهَٰذَآۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
[ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ] وه‌ كافر و جووله‌كه‌و گاورو موشریكان ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ مناڵی بۆ خۆی بڕیار داوه‌و خوای گه‌وره‌ كوڕی هه‌یه‌ [ سُبْحَانَهُ هُوَ الْغَنِيُّ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ پاكتره‌ كه‌ مناڵی هه‌بێ، خوای گه‌وره‌ بێ پێویسته‌و هیچ پێویستی به‌ مناڵ نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامرێ تا مناڵ جێی بگرێته‌وه‌ یان پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ ئیتر مناڵی بۆ چیه‌ [ إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا ] ئایا ئێوه‌ كه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ ئه‌كه‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كتان پێیه‌ [ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٦٨) ] ئایا قسه‌یه‌ك ئه‌ده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ كه‌ هیچ زانیاریتان پێ نیه‌و له‌خۆتانه‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن .
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (68) Surah: Suratu Yunus
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar