Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (140) Surah: Suratu Al-Baqarah
أَمۡ تَقُولُونَ إِنَّ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطَ كَانُواْ هُودًا أَوۡ نَصَٰرَىٰۗ قُلۡ ءَأَنتُمۡ أَعۡلَمُ أَمِ ٱللَّهُۗ وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَٰدَةً عِندَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
[ أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطَ كَانُوا هُودًا أَوْ نَصَارَى ] یاخود ئێوه‌ ئه‌ڵێن: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباط ئه‌مانه‌ هه‌مووی جووله‌كه‌و گاور بوونه‌ [ قُلْ أَأَنْتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ باشتر ئه‌زانن و زاناترن یان خوا؟ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ وانه‌بووه‌ ئه‌وان موسڵمان بوونه‌ [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَتَمَ شَهَادَةً عِنْدَهُ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ كێ له‌و كه‌سه‌ زاڵمتره‌؟ واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ زاڵمترو سته‌مكارتر نیه‌ كه‌ شایه‌تیه‌كی له‌ڵابێت و بیشارێته‌وه‌ كه‌ جوله‌كه‌و گاور ئه‌و شتانه‌یان ئه‌زانی به‌ڵام ده‌یانشارده‌وه‌ له‌ موسڵمانان، وه‌ ئه‌یانزانی كه‌ دینی راست ته‌نها ئیسلامه‌ وه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم به‌ڵام ده‌یانشارده‌وه‌ [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (١٤٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بێئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن له‌م زوڵم و سته‌مه‌
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (140) Surah: Suratu Al-Baqarah
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar