Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (29) Surah: Suratu Al-Baqarah
هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
[ هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه‌ بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی دروست كردووه‌. {ماناكانی (استوی) لە قورئاندا} [ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ ] پاشان خوای گه‌وره‌ ویستی ئاسمانه‌كانی بوو، وه‌ یه‌كسه‌ر حه‌وت ئاسمانی دروست كردو ڕێكیخست، ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زه‌وی پێش ئاسمان دروستكراوه‌ (اسْتَوَى) له‌ قورئاندا به‌ سێ مانا هاتووه‌: له‌گه‌ڵ (إِلَى) به‌مانای ویست بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ (عَلَى) به‌ مانای به‌رزو بڵند بوونه‌وه‌ دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طه:٥)، وه‌ به‌ ته‌نهایش به‌بێ حه‌رف به‌مانای پێگه‌یشتن و كامڵ بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌: (وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً) (القصص: ١٤). [ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٢٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (29) Surah: Suratu Al-Baqarah
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar