Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (77) Surah: Suratu Ta-Ha
وَلَقَدۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِي فَٱضۡرِبۡ لَهُمۡ طَرِيقٗا فِي ٱلۡبَحۡرِ يَبَسٗا لَّا تَخَٰفُ دَرَكٗا وَلَا تَخۡشَىٰ
{موعجیزەیەكی تری موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ أَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي ] دواى ئه‌وه‌ى كه‌ فیرعه‌ون رێگاى نه‌دا موسى- صلی الله علیه وسلم - به‌نى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ خۆى به‌رێت خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: به‌ دڵنیایى وه‌حیمان بۆ موسا - صلی الله علیه وسلم - نارد كه‌ به‌نده‌كانی من ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ میصرن به‌شه‌و به‌ نهێنی ده‌ریان بكه‌و رزگاریان بكه‌ له‌ ژێر ده‌ستى فیرعه‌ون و كه‌س هه‌ستتان پێ نه‌كات [ فَاضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًا فِي الْبَحْرِ يَبَسًا ] له‌ناو ده‌ریاشدا خوای گه‌وره‌ ڕێگایه‌كی وشكیان بۆ ئه‌كاته‌وه‌ كاتێك به‌ گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستت ده‌ده‌یت به‌ ده‌ریاكه‌دا [ لَا تَخَافُ دَرَكًا وَلَا تَخْشَى (٧٧) ] له‌ ڕێگایه‌كی ئه‌مین كه‌ ناترسێی كه‌ دوژمن پێتان بگات، یاخود ترسی فیرعه‌ون و سه‌ربازانیت نابێت، یان ترسی ده‌ریاكه‌ت نابێت.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (77) Surah: Suratu Ta-Ha
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar