Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (87) Surah: Suratu Al-Anbiyaa
وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَٰضِبٗا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقۡدِرَ عَلَيۡهِ فَنَادَىٰ فِي ٱلظُّلُمَٰتِ أَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبۡحَٰنَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
یونس پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە قەومەكەى توڕە بوو [ وَذَا النُّونِ ] وە خوای گەورە یونس پێغەمبەرى صلى الله علیه وسلم بۆ لای خەڵكی نەینەوا نارد لە زەوى موسڵ، ئەمیش بانگەوازى كردن بەڵام وەڵامیان نەدایەوە [ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا ] كاتێك كە لە قەومەكەی تووڕەبوو بەجێی هێشتن، وە هەڕەشەى لێ كردن پاش سێ رۆژى تر خواى گەورە سزاتان دەدات، ئەوانیش دواتر دڵنیا بوون راست دەكات دەرچوون بۆ بیابان و ئیمانیان هێناو لە خوا پاڕانەوە خوایش سزاى نەدان [ فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ ] وە یونس صلى الله علیه وسلم گومانی وابوو كە سزای نادەین، یان لە ناو سكى نەهەنگەكە جێگاى تەسك ناكەین [ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ ] دوای ئەوەی كە سوارى كەشتییەك بوو ترسان لەوەى نقوم بێت، سێ جار تیرو پشكیان كرد یەكێكیان زیاد بوو فڕێى بدەنە ناو دەریاوە هەر سێ جارەكە یونس صلى الله علیه وسلم دەرچوو، بۆیە خۆى هەڵدایە ناو دەریاكەوەو نەهەنگێك قوتى دا ئەمیش لەناو تاریكی دەریاو تاریكی شەو و تاریكی سكی نەهەنگەكەدا لە خوای گەورە پاڕایەوە [ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ ] ئەی پەروەردگار هیچ پەرستراوێك بەحەق نییە شایەنی پەرستن بێ جگە لە زاتی پیرۆزی تۆ تاك و تەنهاو بێ شەریكی [ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ (٨٧) ] پاك و مونەززەهی بۆ تۆ بەڕاستی من لە ستەمكاران بووم و ستەمم كرد كاتێك كە قەومەكەی خۆمم بەجێ هێشت لێم خۆشبە .
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (87) Surah: Suratu Al-Anbiyaa
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar