Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (39) Surah: Suratu Al-Hajj
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَٰتَلُونَ بِأَنَّهُمۡ ظُلِمُواْۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصۡرِهِمۡ لَقَدِيرٌ
{یەكەم ئایەت لەسەر كوشتاركردنی كافران} [ أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ] كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ مه‌ككه‌ ده‌ركرا (ئه‌بو به‌كر) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌ركرد (إنا لله وإنا إليه راجعون) به‌ دڵنیایى تیاده‌چن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره‌ ئیزن و ڕێگای دا به‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كافرانه‌وه‌ كوشتار ئه‌كرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوڵم و سته‌میان لێكراوه‌ كه‌ ئه‌مانیش كوشتاری كافران بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ئایه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ كوشتار كردنی كافران هاتۆته‌ خواره‌وه‌، وه‌ هاوه‌ڵان زانیان كه‌ كوشتار روو ده‌دات [ وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ (٣٩) ] وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر سه‌رخستنی باوه‌ڕداران زۆر به‌تواناو ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ سه‌ریان بخات به‌سه‌ر كافراندا به‌بێ كوشتاریش به‌ڵام تاقیان ده‌كاته‌وه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (39) Surah: Suratu Al-Hajj
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar