Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (35) Surah: Suratu An-Nur
۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشۡكَوٰةٖ فِيهَا مِصۡبَاحٌۖ ٱلۡمِصۡبَاحُ فِي زُجَاجَةٍۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوۡكَبٞ دُرِّيّٞ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٖ مُّبَٰرَكَةٖ زَيۡتُونَةٖ لَّا شَرۡقِيَّةٖ وَلَا غَرۡبِيَّةٖ يَكَادُ زَيۡتُهَا يُضِيٓءُ وَلَوۡ لَمۡ تَمۡسَسۡهُ نَارٞۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٖۚ يَهۡدِي ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَيَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡأَمۡثَٰلَ لِلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
[ اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره‌ نووری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ و به‌ نوورى خوا روناك بوونه‌ته‌وه‌و به‌و نووره‌ هیدایه‌تى ئه‌هلى ئاسمانه‌كان و زه‌وى ده‌دات [ مَثَلُ نُورِهِ ] نموونه‌ی نوورو هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌یخاته‌ دڵی باوه‌ڕداره‌وه‌، یان نمونه‌ى نوورى باوه‌ڕدار كه‌ له‌ دڵیدایه‌ [ كَمِشْكَاةٍ ] وه‌كو تاقێك وایه‌ له‌ ناو دیوارێكدا كاتێك كه‌ تیشكی به‌ر ئه‌كه‌وێت [ فِيهَا مِصْبَاحٌ ] له‌و تاقه‌یشدا چرایه‌ك هه‌یه‌ [ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ ] وه‌ چراكه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌شاوه‌ بێت له‌ناو شووشه‌دایه‌ [ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ ] شووشه‌كه‌یش وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه‌و پڕشنگدار وایه‌ [ يُوقَدُ مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ زَيْتُونَةٍ ] كه‌ داگیرسێنرابێت له‌ دارێكی پیرۆز كه‌ زه‌یتی زه‌یتونه‌ [ لَا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ ] نه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌ سه‌ره‌تاى رۆژ خۆر نه‌یگاتێ، وه‌ نه‌ له‌ ڕۆژئاوایه‌ له‌ خۆرئاوا بووندا خۆر نه‌یگاتێ، به‌ڵكو له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه‌و له‌ خۆرهه‌ڵاتن تا خۆرئاوابوون خۆر لێى ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر ئه‌و چرایه‌ گه‌شاوه‌یی و ڕووناكیه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت [ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ ] ئه‌و زه‌یته‌ی ئه‌وه‌نده‌ پاك و چاكه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگری به‌ركه‌وێ نزیكه‌ خۆی بگه‌شێته‌وه‌ دڵی ئیمانداریش به‌و شێوازه‌یه‌ [ نُورٌ عَلَى نُورٍ ] ڕووناكی له‌سه‌ر ڕووناكی، چراكه‌ ڕووناكه‌و شووشه‌كه‌ ڕووناكه‌و له‌ تاقه‌كه‌دایه‌و خۆر لێی ئه‌دات و به‌ زه‌یتی زه‌یتونه‌ [ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ش ویستی لێ بێت هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ نوورى خۆى كه‌ شایانى بێت [ وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ نموونه‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كه‌ بۆ دڵی باوه‌ڕدار ئاوا پاك و ڕووناكه‌ به‌ ئیمان و قورئان و هیدایه‌ت [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٣٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌هه‌موو شتێك.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (35) Surah: Suratu An-Nur
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar