Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (49) Surah: Suratu Ash-Shu'araa
قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ
{فیرعەون هەڕەشە دەكات} [ قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه‌ ئیمانتان به‌ موسا هێنا پێش ئه‌وه‌ی كه‌ من ئیزنتان بده‌م [ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ ] موسا پیاوه‌ گه‌وره‌كه‌تان بوو كه‌ فێره‌ سیحری كردن، واته‌: ئێوه‌ ئه‌م سیحره‌ له‌ موساوه‌ فێر بوونه‌، (خۆیشى ده‌یزانى وا نیه‌و درۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكات له‌ موسڵمان بوونى خه‌ڵكى) [ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ] ئه‌وه‌ له‌ داهاتووێكی نزیكدا ئه‌زانن كه‌ چیتان به‌سه‌ر دێنم [ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ ] ئه‌بێ ده‌ست و پێتان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ببڕمه‌وه‌ ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌م شێوازه‌ [ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ (٤٩) ] وه‌ ئه‌بێ هه‌ر هه‌مووتان له‌ خاچ و دار بده‌م و هه‌ڵتان بواسم تا ببن به‌ په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكى، (كافران كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ ده‌مكوت بكرێن و بیروباوه‌ڕه‌ پوچه‌ڵه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكى روون بكرێته‌وه‌ په‌نا ده‌به‌ن بۆ كوشتن و بڕین و توندوتیژى و هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن و تۆقاندن، كه‌ ئه‌مه‌ پیشه‌ى هه‌میشه‌یى ئه‌وان بووه‌ به‌ڵام موسڵمانانى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ستى چه‌ورى خۆیان به‌سه‌ر موسڵماناندا ده‌ساون).
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (49) Surah: Suratu Ash-Shu'araa
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar