Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (26) Surah: Suratu Al-Qassas
قَالَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسۡتَـٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ
[ قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ ] یه‌كێك له‌ كچه‌كان وتی: ئه‌ی باوكه‌ به‌ كرێی بگره‌ تا شوانیمان بۆ بكات [ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ (٢٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ باشترین كه‌سه‌ كه‌ تۆ به‌ كرێی ئه‌گری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێزو ئه‌مینه‌، باوكى وتى: چۆن ده‌زانیت؟ وتى: به‌هێزه‌ چونكه‌ بینیمان چۆن به‌ردى سه‌ر بیره‌كه‌ى لابردو له‌ بیره‌كه‌ ئاوی بۆمان ده‌ركردو ئاوی ئاژه‌ڵه‌كانیدا، وه‌ كه‌سێكی زۆر ئه‌مینیشه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چووم به‌ دوایدا موسى - صلی الله علیه وسلم - له‌ پێشه‌وه‌ ئه‌ڕۆی و پێى وتم: ئه‌گه‌ر ڕێیه‌كه‌م هه‌ڵه‌ كرد به‌ردێك تێگره‌ ده‌زانم و له‌وێوه‌ ده‌ڕۆم، نه‌ك كچه‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ بڕوات و ئه‌م له‌ دوایه‌وه‌ بڕوات، بۆیه‌ وتی: كه‌سێكی زۆر ئه‌مینه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (26) Surah: Suratu Al-Qassas
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar