Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (23) Surah: Suratu An-Nisaa
حُرِّمَتۡ عَلَيۡكُمۡ أُمَّهَٰتُكُمۡ وَبَنَاتُكُمۡ وَأَخَوَٰتُكُمۡ وَعَمَّٰتُكُمۡ وَخَٰلَٰتُكُمۡ وَبَنَاتُ ٱلۡأَخِ وَبَنَاتُ ٱلۡأُخۡتِ وَأُمَّهَٰتُكُمُ ٱلَّٰتِيٓ أَرۡضَعۡنَكُمۡ وَأَخَوَٰتُكُم مِّنَ ٱلرَّضَٰعَةِ وَأُمَّهَٰتُ نِسَآئِكُمۡ وَرَبَٰٓئِبُكُمُ ٱلَّٰتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ ٱلَّٰتِي دَخَلۡتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمۡ تَكُونُواْ دَخَلۡتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ وَحَلَٰٓئِلُ أَبۡنَآئِكُمُ ٱلَّذِينَ مِنۡ أَصۡلَٰبِكُمۡ وَأَن تَجۡمَعُواْ بَيۡنَ ٱلۡأُخۡتَيۡنِ إِلَّا مَا قَدۡ سَلَفَۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
[ حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌مانه‌ی لێتان حه‌رام كردووه‌: دایكتان وه‌ نه‌نكتان وه‌ تا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بڕوا [ وَبَنَاتُكُمْ ] وه‌ كچتان وه‌ كچی كچتان تا به‌ره‌و خواره‌وه‌ بڕوا [ وَأَخَوَاتُكُمْ ] وه‌ خوشكتان [ وَعَمَّاتُكُمْ ] وه‌خوشكی باوكتان (پور) [ وَخَالَاتُكُمْ ] وه‌ خوشكی دایكتان (میمك) [ وَبَنَاتُ الْأَخِ ] وه‌ كچی برا (برازا) [ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ ] وه‌ كچی خوشك (خوشكه‌زا) [ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ ] وه‌ ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ شیریان پێتان داوه‌ ئه‌ویش ده‌بێ به‌دایكتان به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نتان دوو ساڵ كه‌متر بێت و پێنج جار تێر شیرتان خواردبێ [ وَأَخَوَاتُكُمْ مِنَ الرَّضَاعَةِ ] وه‌ خوشكی شیریتیان [ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ ] وه‌ دایكی خێزانه‌كانتان (خه‌سو) [ وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُمْ مِنْ نِسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُمْ بِهِنَّ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێكت هێناو گواستته‌وه‌و كچی هه‌بوو ئیتر كچه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه‌یی لێت حه‌رام ئه‌بێ، ئیتر ئه‌و كچه‌ تۆ به‌خێوی بكه‌ی كه‌ زیاتر وابووه‌ یان به‌خێویشی نه‌كه‌ی [ فَإِنْ لَمْ تَكُونُوا دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌ بێوه‌ژنه‌كه‌ت ماره‌ بڕی و نه‌تگواسته‌وه‌و ته‌ڵاقتداو پاشان كچه‌كه‌یت هێنا ئه‌وه‌ دروسته‌ مادام نه‌تگواستۆته‌وه‌ [ وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ ] وه‌ ژنی كوڕه‌كه‌تان (بووكتان) ئه‌و كوڕه‌ی كه‌ له‌ پشتی خۆته‌ ئه‌ویش لێتان حه‌رامه‌ ته‌نها ماره‌ی بكات ئیتر لێتان حه‌رام ئه‌بێ، نه‌ك وه‌كو له‌ سه‌رده‌می نه‌زانیدا كوڕی خه‌ڵكتان ئه‌كرد به‌ كوڕی خۆتان به‌ (ته‌به‌ننی) [ وَأَنْ تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ] یاخود ئه‌گه‌ر بێتوو دوو خوشك به‌یه‌كه‌وه‌ ماره‌ بكه‌ن ئیلا ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رده‌می نه‌زانیدا كردبێتتان خوای گه‌وره‌ لێتان ناگرێ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌رام بێت كه‌ خه‌ڵكى سه‌رده‌مى نه‌فامى ده‌یانكرد خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (٢٣) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (23) Surah: Suratu An-Nisaa
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar