Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (37) Surah: Suratu An-Nisaa
ٱلَّذِينَ يَبۡخَلُونَ وَيَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبُخۡلِ وَيَكۡتُمُونَ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَأَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا
[ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆیان ڕه‌زیلن و ئه‌و مافانه‌ی له‌سه‌ریانه‌ جێبه‌جێی ناكه‌ن وه‌ فه‌رمانیش به‌خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن به‌ڕه‌زیلی و چروكی [ وَيَكْتُمُونَ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون له‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ئه‌یشارنه‌وه‌و پێیانه‌وه‌ دیار نیه‌و خۆیان واده‌رئه‌خه‌ن كه‌ فه‌قیرو هه‌ژارن، یاخود مه‌به‌ست پێى جوله‌كه‌یه‌ كه‌ ره‌زیلیان كردو پێغه‌مبه‌رایه‌تى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - شارده‌وه‌و ده‌ریاننه‌خست [ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا (٣٧) ] وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافرن و كوفرانه‌ى نیعمه‌تى خوا ده‌كه‌ن له‌ناو دۆزه‌خدا سزایه‌كمان بۆیان داناوه‌ كه‌ ڕیسواو سه‌رشۆڕیان ئه‌كه‌ین.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (37) Surah: Suratu An-Nisaa
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar