Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (88) Surah: Suratu An-Nisaa
۞ فَمَا لَكُمۡ فِي ٱلۡمُنَٰفِقِينَ فِئَتَيۡنِ وَٱللَّهُ أَرۡكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓاْۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَهۡدُواْ مَنۡ أَضَلَّ ٱللَّهُۖ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلٗا
{هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ فَمَا لَكُمْ فِي الْمُنَافِقِينَ فِئَتَيْنِ ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه‌ چیتانه‌ بۆچى سه‌باره‌ت به‌ مونافیقان بوونه‌ته‌ دوو به‌شه‌وه‌، (زه‌یدى كوڕى سابت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوو بۆ غه‌زاى ئوحود (سێ سه‌د) كه‌س له‌ مونافیقان كه‌ له‌گه‌ڵى ده‌رچوو بوون گه‌ڕانه‌وه‌، هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بوونه‌ دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌: كۆمه‌ڵێكیان وتیان ده‌یانكوژین، كۆمه‌ڵێكیان وتیان نایانكوژین، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: مه‌دینه‌ (طيبة) یه‌و پاكه‌و، پیسه‌كان دوورده‌خاته‌وه‌ وه‌كو چۆن ئاگر پیسى زیو ناهێلێت [ وَاللَّهُ أَرْكَسَهُمْ بِمَا كَسَبُوا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌م مونافیقانه‌ى پاشگه‌ز كرده‌وه‌و گه‌ڕانده‌وه‌و به‌هیلاكى بردن به‌ هۆى سه‌رپێچى و خراپه‌ى خۆیانه‌وه‌ [ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَهْدُوا مَنْ أَضَلَّ اللَّهُ ] ئایا ئێوه‌ ئه‌تانه‌وێ هیدایه‌تی كه‌سانێك بده‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ گومڕای كردوون [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا (٨٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ خوای گه‌وره‌ گومڕای بكات هیچ ڕێگایه‌كی نیه‌ بۆ هیدایه‌ت و ئه‌مانه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت نین وازیان لێ بێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (88) Surah: Suratu An-Nisaa
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar