Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (29) Surah: Suratu Ad-Dukhan
فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَا كَانُواْ مُنظَرِينَ
{زه‌وى و ئاسمان ته‌نها بۆ باوه‌ڕداران ده‌گرین} [ فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ ] نه‌ ئاسمان بۆیان گریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وته‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌بوو به‌رز بێته‌وه‌ بۆ ئاسمان، وه‌ نه‌ زه‌ویش بۆیان گریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره‌ نه‌بردبوو، وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌كرد بوو، پرسیار له‌ (ابن عباس) كرا ئایا ئاسمان و زه‌وی بۆ كه‌س ده‌گرین؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، هیچ كه‌سێك نیه‌ ئیلا ده‌رگایه‌كی هه‌یه‌ له‌ ئاسمان كه‌ رزقی لێوه‌ داده‌به‌زێت و كرده‌وه‌ی چاكی لێوه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت، كه‌ مرۆڤی باوه‌ڕدار بمرێت و ده‌رگاكه‌ی دابخرێت ئاسمان بیری ده‌كات و بۆی ده‌گری، وه‌ شوێنی نوێژ كردنه‌كه‌ی كه‌ نوێژو زیكری لێده‌كرد بۆی ده‌گری، به‌ڵام قه‌ومی فیرعه‌ون هیچ كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزبێته‌وه‌ بۆ ئاسمان، بۆیه‌ نه‌ زه‌وی بۆیان گریا نه‌ ئاسمان، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ ئه‌هلی ئاسمان و ئه‌هلی زه‌وی بۆیان نه‌گریان نه‌ فریشته‌كان نه‌ مرۆڤه‌كان [ وَمَا كَانُوا مُنْظَرِينَ (٢٩) ] وه‌ ئه‌وان مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراو دوانه‌خران به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ سزای پێشخستن به‌هۆی كوفریانه‌وه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (29) Surah: Suratu Ad-Dukhan
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar