Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (9) Surah: Suratu Al-Hujurat
وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَاۖ فَإِنۢ بَغَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا عَلَى ٱلۡأُخۡرَىٰ فَقَٰتِلُواْ ٱلَّتِي تَبۡغِي حَتَّىٰ تَفِيٓءَ إِلَىٰٓ أَمۡرِ ٱللَّهِۚ فَإِن فَآءَتۡ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَا بِٱلۡعَدۡلِ وَأَقۡسِطُوٓاْۖ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ
{سوڵح و ئاشته‌وایی له‌ نێوان موسڵماناندا} [ وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ] به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وترا بۆ سه‌ردانى (عبدالله¬ى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لول) ناكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر گوێدرێژێك له‌گه‌ڵ موسڵمانان سه‌ردانیان كرد، ئه‌ویش وتى: لیم دوربكه‌وه‌ سوێند به‌ خوا بۆنى گوێدرێژه‌كه‌ت ئازارى دام، پیاوێك له‌ ئه‌نصارێكان وتى: سوێند به‌ خوا گوێدرێژه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆنى له‌ تۆ خۆشتره‌، كه‌سانێك له‌ قه‌ومه‌كه‌ى بۆ (عبدالله) توڕه‌ بوون و كه‌سانێكى تریش بۆ ئه‌م پیاوه‌ تووڕه‌ بوون تا به‌ په‌له‌ دارخورماو نه‌عل و ده‌ست له‌یه‌كتریاندا، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌گه‌ر دوو كۆمه‌ڵ له‌ باوه‌ڕداران كوشتاری یه‌كیان كردو شه‌ڕیان كرد ئه‌وه‌ ئێوه‌ صوڵح و ئاشته‌وایی بكه‌ن له‌ نێوانیاندا، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مرۆڤـ به‌ تاوانى گه‌وره‌ له‌ دین و ئیمان ده‌رناچێت و كافر نابێت، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كوشتارى یه‌كترى ده‌كه‌ن خواى گه‌وره‌ هه‌ر به‌ ئیماندار ناویان ده‌بات، به‌ پێچه‌وانه‌ى خه‌واریج و موعته‌زیله‌و هاوبیروڕاكانیان كه‌ به‌ تاوانى گه‌وره‌ موسڵمان كافر ده‌كه‌ن و له‌ دین و ئیمان ده‌رى ده‌كه‌ن) [ فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێكیشیان زوڵم و سته‌می له‌وه‌ی تر كرد ئه‌وه‌ ئێوه‌ كوشتاری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بكه‌ن كه‌ زوڵم ئه‌كات تا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ [ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ صوڵح و ئاشته‌وایی له‌ نێوانیاندا بكه‌ن به‌ دادپه‌روه‌ری وه‌ دادپه‌روه‌ر بن له‌ نێوانیاندا [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٩) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ دادپه‌روه‌رن له‌ كاتی بڕیارداندا.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (9) Surah: Suratu Al-Hujurat
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar