Check out the new design

Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Surah: Al-Maidah   Versículo:
۞ يَوۡمَ يَجۡمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبۡتُمۡۖ قَالُواْ لَا عِلۡمَ لَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ
[ يَوْمَ يَجْمَعُ اللَّهُ الرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَا أُجِبْتُمْ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ران كۆ ئه‌كاته‌وه‌و پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئوممه‌ته‌كانتان چی وه‌ڵامێكی ئێوه‌یان دایه‌وه‌ له‌ دونیا؟ [ قَالُوا لَا عِلْمَ لَنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ هیچ زانیاریه‌كمان نیه‌و ئاگامان لێ نیه‌ ئێمه‌ كه‌ هاتین خۆت ئاگاداری و زانیارى ئێمه‌ له‌ چاو زانیارى تۆ هیچ نیه‌، یاخود وتراوه‌: له‌به‌ر سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت له‌بیریان ئه‌چێ كه‌ ئوممه‌ته‌كانیان چی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (١٠٩) ] هه‌ر تۆ خۆت زانای نهێنیه‌كانی و ئاگات له‌ هه‌مووى هه‌یه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
إِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱذۡكُرۡ نِعۡمَتِي عَلَيۡكَ وَعَلَىٰ وَٰلِدَتِكَ إِذۡ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِ تُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِي ٱلۡمَهۡدِ وَكَهۡلٗاۖ وَإِذۡ عَلَّمۡتُكَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَۖ وَإِذۡ تَخۡلُقُ مِنَ ٱلطِّينِ كَهَيۡـَٔةِ ٱلطَّيۡرِ بِإِذۡنِي فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيۡرَۢا بِإِذۡنِيۖ وَتُبۡرِئُ ٱلۡأَكۡمَهَ وَٱلۡأَبۡرَصَ بِإِذۡنِيۖ وَإِذۡ تُخۡرِجُ ٱلۡمَوۡتَىٰ بِإِذۡنِيۖ وَإِذۡ كَفَفۡتُ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَنكَ إِذۡ جِئۡتَهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
{هەندێك لە موعجیزەكانی عیسا- صلی الله علیه وسلم -} [ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ وَعَلَى وَالِدَتِكَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - باسی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه‌ به‌سه‌ر خۆت و دایكته‌وه‌ كه‌ به‌ بێ باوك دروستم كردیت، وه‌ كردتم به‌ پێغه‌مبه‌ر، وه‌ له‌بێشكه‌دا هێناتمه‌ قسه‌ تا شایه‌تى بده‌یت له‌سه‌ر داوێن پاكى دایكت، وه‌ دانت نا به‌ په‌رستنى مندا، وه‌ تا بیسه‌لمێنێ كه‌ ئه‌وانه‌ خوا نه‌بوونه‌و خوای گه‌وره‌ پشتیوانی كردوون و نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریاندا [ إِذْ أَيَّدْتُكَ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] كه‌ من پشتیوانی تۆم كرد وه‌ به‌هێزم كردیت به‌ (روح القدس) به‌و ڕوحه‌ پاكه‌ی كه‌ خستمه‌ به‌رت، یاخود به‌ جبریل- صلى الله عليه وسلم - [ تُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا ] كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌ی به‌ عیسى- صلى الله عليه وسلم - به‌خشی بۆ پشتیوانی كردنی كه‌ تۆ له‌ ناو بێشكه‌دا مناڵ بووی قسه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئه‌كرد، وه‌ كاتێ كه‌ به‌ته‌مه‌ن بووی له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا وه‌كو یه‌ك قسه‌ت ئه‌كرد [ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه‌ فێری نوسین و تێگه‌یشتنتم كرد [ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ ] وه‌ فێری ته‌ورات و ئینجیلم كردیت [ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ بِإِذْنِي فَتَنْفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِي ] وه‌ له‌ قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ئه‌كردو فووت پیا ئه‌كرد به‌ئیزنی خوای گه‌وره‌ ئه‌بووه‌ باڵنده‌و ئه‌فڕی به‌ ئاسماندا [ وَتُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ بِإِذْنِي ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر له‌ زگماكه‌وه‌ كوێره‌ به‌ ئیزنی خوا چاكت ئه‌كرده‌وه‌ وه‌به‌ڵه‌كت چاكت ئه‌كرده‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ تا بزانن كه‌ عیسى- صلى الله عليه وسلم - خوا نه‌بووه‌و كوڕی خوا نه‌بووه‌ به‌ڵكو عه‌بدی خواو پێغه‌مبه‌رى بووه‌ [ وَإِذْ تُخْرِجُ الْمَوْتَى بِإِذْنِي ] وه‌ له‌ناو گۆڕه‌كاندا مردووت ده‌رئه‌كردو زیندووت ئه‌كردوه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَنْكَ ] وه‌ یادى ئه‌م نیعمه‌ته‌م بكه‌وه‌ به‌سه‌رته‌وه‌ كه‌ نه‌م هێشت و مه‌نعی به‌نی ئیسرائیلم كردو له‌سه‌ر تۆم لادان كاتێك كه‌ ویستیان بتكوژن به‌رزم كردیته‌وه‌ بۆ ئاسمان [ إِذْ جِئْتَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] كاتێك كه‌ ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ روون و ئاشكرایه‌ت بۆیان هێنا [ فَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (١١٠) ] كافران وتیان: ئه‌مه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها سیحرو جادوویه‌كی ئاشكرا نه‌بێ.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ أَوۡحَيۡتُ إِلَى ٱلۡحَوَارِيِّـۧنَ أَنۡ ءَامِنُواْ بِي وَبِرَسُولِي قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَٱشۡهَدۡ بِأَنَّنَا مُسۡلِمُونَ
[ وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى الْحَوَارِيِّينَ أَنْ آمِنُوا بِي وَبِرَسُولِي ] وه‌حی لێره‌ واته‌: ئیلهام دێت، وه‌ ئیلهامم خسته‌ دڵی حه‌وارییه‌كانه‌وه‌ شوێنكه‌وتوانی عیسى- صلى الله عليه وسلم - كه‌ ئیمان به‌ من و به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی من بێنن كه‌ عیسایه‌- صلى الله عليه وسلم -، یاخود له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر عیسى وه‌- صلى الله عليه وسلم - پێم وتن [ قَالُوا آمَنَّا ] وتیان: ئیمانمان هێناو وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌و ده‌عوه‌و بانگه‌وازی عیسى پێغه‌مبه‌ریان دایه‌وه‌- صلى الله عليه وسلم - [ وَاشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ (١١١) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار شایه‌ت به‌ كه‌ ئێمه‌ موسڵمانین و موسڵمان بووینه.
Os Tafssir em língua árabe:
إِذۡ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ هَلۡ يَسۡتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيۡنَا مَآئِدَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِۖ قَالَ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
{داوای دابەزینی سفرەو خوان لە عیسا- صلی الله علیه وسلم – دەكرێت} [ إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَنْ يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ ] ئه‌م حه‌واریانه‌ قوتابیانی عیسا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ گومانیان نه‌بووه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ چۆن ئیبراهیم فه‌رمووی: [ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى ] (الْبَقَرَةِ : ٢٦٠) خوایه‌ نیشانم بده‌ چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئارام بێ، ئه‌مانیش بۆ دڵئارامی و دڵنه‌وایی وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ برسی بوون و خواردنیشیان نه‌بوو وتیان: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگارت ئه‌توانێ سفره‌و خوانێكمان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ داببه‌زێنێ كه‌ لێی بخۆین وه‌ برسیه‌تیمان نه‌هێلێت [ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١١٢) ] ئه‌ویش فه‌رمووی: ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و واز له‌و پرسیاره‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ بێنن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ڕاستگۆیی ئیمانتان هێناوه‌و ئیمانداری ڕاستگۆن.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ نُرِيدُ أَن نَّأۡكُلَ مِنۡهَا وَتَطۡمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعۡلَمَ أَن قَدۡ صَدَقۡتَنَا وَنَكُونَ عَلَيۡهَا مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
[ قَالُوا نُرِيدُ أَنْ نَأْكُلَ مِنْهَا ] وتیان: ئه‌ی عیسى- صلى الله عليه وسلم - ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ لێی بخۆین و پێویستمانه‌ [ وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا ] وه‌ تا دڵئارام بین و به‌چاوی خۆمان تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ببینین [ وَنَعْلَمَ أَنْ قَدْ صَدَقْتَنَا ] وه‌ بگه‌ینه‌ یه‌قین و ئیمانمان زیاد بكات كه‌ تۆ ڕاستگۆ بوویته‌ له‌گه‌ڵمان له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ت [ وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ الشَّاهِدِينَ (١١٣) ] وه‌ تا شایه‌تیش بین له‌سه‌ری بۆ به‌نی ئیسرائیل، یان بۆ تێكڕای خه‌ڵكی.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Surah: Al-Maidah
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução por Salahuddin Abdulkarim.

Fechar