Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (13) Surah: Suratu Al-Maidah
فَبِمَا نَقۡضِهِم مِّيثَٰقَهُمۡ لَعَنَّٰهُمۡ وَجَعَلۡنَا قُلُوبَهُمۡ قَٰسِيَةٗۖ يُحَرِّفُونَ ٱلۡكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَنَسُواْ حَظّٗا مِّمَّا ذُكِّرُواْ بِهِۦۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٖ مِّنۡهُمۡ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۖ فَٱعۡفُ عَنۡهُمۡ وَٱصۡفَحۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ ] جووله‌كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه‌یان شكاندو هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌فره‌تی لێ كردن و له‌ ڕه‌حمه‌ت و هیدایه‌تی خۆی ده‌ری كردن [ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ] وه‌ دڵیانمان ڕه‌ق كرد كه‌ په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن [ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ ] وه‌ قسه‌و فه‌رمووده‌كانى خواى گه‌وره‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی ته‌ورات بوو له‌ جێی خۆی ئه‌یانگۆڕی و ده‌ستكاریان ئه‌كردو ته‌ئویلیان ئه‌كرد (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌رجه‌م كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان قسه‌و فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه‌) [ وَنَسُوا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ یادیان خرایه‌وه‌ له‌بیریان كرد كه‌ چ به‌شێكیان هه‌یه‌ له‌ قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و ئیمان بێنن، یاخود كاریان پێ نه‌كرد [ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَى خَائِنَةٍ مِنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] وه‌ به‌رده‌وام ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ ئاگات لێیه‌و ئه‌بینی كه‌ ئه‌وان خیانه‌ت و ناپاكی و خراپه‌كاری به‌رامبه‌ر تۆو هاوه‌ڵانت ئه‌كه‌ن، پیلانتان بۆ داده‌ڕێژن ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ [ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ ] به‌ڵام تۆ لێیان ببوره‌و لێخۆشبوو به‌ [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٣) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ چاكه‌كارن، دواتر ئه‌و ئایه‌ته‌ نه‌سخ بۆوه‌ به‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی (ته‌وبه‌) [ قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ] (التَّوْبَة: ٢٩) خوای گه‌وره‌ ئه‌مری كرد به‌ كوشتار كردنی كافران.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (13) Surah: Suratu Al-Maidah
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar