Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (8) Surah: Suratu Ai-Insan
وَيُطۡعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسۡكِينٗا وَيَتِيمٗا وَأَسِيرًا
{خواردن به‌خشین له‌كاتى نه‌بوونیدا} [ وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ ] وه‌ خواردن به‌ خه‌ڵكی ئه‌به‌خشن له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خوا، یاخود (عَلَى حُبِّهِ) له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خواردنه‌كه‌ ئه‌مه‌یان ماناكه‌ی نزیكتره‌ هه‌ر چه‌نده‌ خواردنه‌كه‌یان له‌لا خۆشه‌ویسته‌ وه‌ له‌لایان گرنگه‌ وه‌ خۆیان پێویستیان پێیه‌ به‌ڵام ئه‌یبه‌خشن و ئه‌یده‌ن به‌ [ مِسْكِينًا ] فه‌قیرو هه‌ژارو نه‌دار [ وَيَتِيمًا ] وه‌ به‌ بێ باوك [ وَأَسِيرًا (٨) ] وه‌ به‌ دیل، (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ: له‌و ڕۆژگاره‌دا دیلی موسڵمان نه‌بووه‌و دیلى موشریكان بووه‌، واته‌: خوای گه‌وره‌ مه‌دحی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كات كه‌ خواردن به‌مانه‌ ئه‌ده‌ن، وه‌ خواردن به‌ دیلی كافرانیش ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌كو له‌ غه‌زاى به‌در پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمانى كرد به‌ هاوه‌ڵان كه‌ چاكه‌ له‌گه‌ڵ دیله‌ كافره‌كاندا بكه‌ن ئه‌وانیش له‌ خواردندا پێش خۆیان ده‌خستن.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (8) Surah: Suratu Ai-Insan
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar