Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (30) Surah: Suratu Al-Anfaal
وَإِذۡ يَمۡكُرُ بِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِيُثۡبِتُوكَ أَوۡ يَقۡتُلُوكَ أَوۡ يُخۡرِجُوكَۚ وَيَمۡكُرُونَ وَيَمۡكُرُ ٱللَّهُۖ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلۡمَٰكِرِينَ
[ وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه‌ كافران فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانت بۆ دائه‌نێن [ لِيُثْبِتُوكَ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بتگرن و كۆت و زنجیرو به‌ندت بكه‌ن [ أَوْ يَقْتُلُوكَ ] یان بتكوژن [ أَوْ يُخْرِجُوكَ ] یاخود له‌ مه‌ككه‌ ده‌رت بكه‌ن، هه‌ندێكیان وتیان: با كۆت و زنجیری بكه‌ین و بیبه‌ستینه‌وه‌، وه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با بیكوژین، وه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با ده‌ری بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه‌ له‌ ماڵ ده‌رچوو وه‌ كۆچی كردو ئیمامی عه‌لی له‌ شوێنی خۆی دانا [ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ ] ئه‌وان فێڵ و نه‌خشه‌و پیلان دائه‌نێن خوای گه‌وره‌ش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌واندا نه‌خشه‌یان بۆ دائه‌نێ [ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (٣٠) ] وه‌ باشترین نه‌خشه‌دانه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ نه‌خشه‌ی ئه‌وان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌ .
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (30) Surah: Suratu Al-Anfaal
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar