Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (1) Surah: Suratu Al-Mutaffifin

سورەتی المطففین

وَيۡلٞ لِّلۡمُطَفِّفِينَ
سووره‌تی (موطه‌ففين) (واته‌: ئه‌وانه‌ى له‌ كێشانه‌و پێوانه‌دا فێڵ ده‌كه‌ن) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٣٦) ئایه‌ته‌ عبدالله¬ی كوڕی عه‌باس (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاته‌ مه‌دینه‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ له‌ هه‌موو كه‌س كێشانه‌و پێوانه‌یان خراپتر بوو فێڵیان تیایدا ئه‌كرد تا خوای گه‌وره‌ ئه‌م سووره‌ته‌ی دابه‌زاند (وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ) له‌ دوای ئه‌وه‌ كێشانه‌و پێوانه‌یان چاك كردو وازیان له‌ فێڵ كردن هێنا له‌ كێشانه‌و پێوانه‌دا . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌خت له‌وانه‌ى فێڵ ده‌كه‌ن [ وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ (١) ] هه‌ڕه‌شه‌ی قورس و سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شت له‌ خه‌ڵكی بكڕن ئه‌وه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌یكڕن، به‌ڵام به‌ خه‌ڵكی بفرۆشن به‌ كه‌می پێیان ئه‌فرۆشن، یاخود یه‌كێ له‌وان دوو صاعی هه‌بووه‌ صاعێكی گه‌وره‌و صاعێكی بچووك كه‌ له‌ خه‌ڵكی بكڕیایه‌ به‌گه‌وره‌كه‌ ئه‌یكڕی، وه‌ كه‌ بیفرۆشتایه‌ به‌ بچووكه‌كه‌ ئه‌یفرۆشت، خوای گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (1) Surah: Suratu Al-Mutaffifin
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar