Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (2) Surah: Suratu Al-Fajr
وَلَيَالٍ عَشۡرٖ
فه‌زڵى نۆمینه‌ى حاجییان [ وَلَيَالٍ عَشْرٍ (٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ ده‌ شه‌وه‌كه‌، كه‌ وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی ده‌ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانه‌، یان ده‌ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕه‌مه‌، یاخود ده‌ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی (ذی الحجه‌)یه‌ كه‌ خۆمان پێی ئه‌ڵێین: نۆمینه‌ی حاجیان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا، ئه‌مه‌یان ته‌واوتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو ڕۆژه‌كاندا خۆشه‌ویستترین ڕۆژ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌و ده‌ ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای مانگی (ذی الحجه‌)یه‌ كه‌ هیچ ڕۆژێك لای خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌ی چاك خۆشه‌ویستتر نیه‌ له‌و ده‌ ڕۆژه‌دا، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ته‌نانه‌ت جیهاد كردنیش له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌؟ فه‌رمووی: (ته‌نانه‌ت جیهاد كردنیش له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ناگاته‌ كرده‌وه‌ی چاك له‌و ده‌ ڕۆژه‌دا مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا نه‌فس و ماڵی ببه‌خشێ و هیچی نه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بگاته‌ عیباده‌ت و كرده‌وه‌ی چاك له‌و ده‌ ڕۆژه‌دا كه‌ ئه‌وه‌نده‌ لای خوای گه‌وره‌ خۆشه‌ویسته‌)، به‌ڵام له‌ شه‌وه‌كاندا خۆشه‌ویستترین شه‌و لاى خواى گه‌وره‌ ده‌ شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (2) Surah: Suratu Al-Fajr
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar