Check out the new design

Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Isura: Al Anbiya’u   Umurongo:
وَٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلۡنَٰهَا وَٱبۡنَهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆک و بەسەرھاتی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ئەو مەریەمەی داوێنی پاراست لە زینا و داوێن پیسی، خوای گەورە جوبرەئیلی نارد (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ لای ، فوی پێداکرد، ئەوە بوو ئەویش سکی پڕ بوو بە عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت)، مەریەم و کوڕەکەیشیمان کردە نیشانەیەکی گەورە و بێ وێنە بۆ ھەموو خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە ، ئەو زاتێکە ھیچ شتێکی لا دەسەوسان نابێت، چونکە عیسای بەبێ باوک و تەنھا لە دایک بەدیھێنا.
Ibisobanuro by'icyarabu:
إِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَأَنَا۠ رَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُونِ
- ئەی خەڵکینە - ئەم ئوممەتەتان یەک ئوممەتە، ئەویش ئوممەتی یەکخواپەرستییە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وە منیش پەروەردگارتانم، بۆیە تەنھا بە دڵسۆزی من بپەرستن.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡۖ كُلٌّ إِلَيۡنَا رَٰجِعُونَ
بەڵام خەڵکی بوون بەچەند دەستە و تاقمێکەوە، ھەندێکیان بە یەکخواپەرست و ھەندێکی تریان بەبتپەرست و موشریک و ھەندێکی تریشیان بە بێباوەڕ و باوەڕدار، ھەموو ئەوانەیش بەو شێوەیە بەش بەش و تاقم تاقم بوون تەنھا ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئێمەیش بەپێی کار و کردەوەیان پاداشتیان دەدەینەوە و سزایان لێ دەسێنین.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَا كُفۡرَانَ لِسَعۡيِهِۦ وَإِنَّا لَهُۥ كَٰتِبُونَ
ھەرکەسێکیان کار و کردەوەی چاکەی ئەنجام دابێت بەو مەرجەی باوەڕی بە خوای گەورە و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی ھەبوو بێت ئەوا ئێمە نکۆڵی لە کردەوە چاکەکانی ناکەین و ھەوڵ و کۆششەکانی بەزایە ناچن و ون نابن، بەڵکو خوای گەورە شوکر و سوپاسی پاداشتەکەی دەکات و بۆیشی زیاد دەکات، وە ڕۆژی زیندووبوونەوە لە نامەی کردەوەکانیشدا دەیبینێتەوە و دڵ خۆش دەبێت کە بۆی تۆمار کراوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَحَرَٰمٌ عَلَىٰ قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَآ أَنَّهُمۡ لَا يَرۡجِعُونَ
خەڵکی ئەو شار و گوندانەی بە ھۆی بێباوەڕیانەوە لەناومان بردن ھەرگیز جارێکی تر نایانگەڕێنینەوە بۆ دونیا تاوەکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەویش تەوبەکەیان لێ وەربگرێت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتۡ يَأۡجُوجُ وَمَأۡجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ
ھەرگیز ناگەڕێنەوە، دونیایش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بەربەستەکەی یەئجوج و مەئجوج ئەکرێتەوە (بێگومان ئەمەیش نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی) ئەوان لەو ڕۆژەدا لە ھەموو شوێنە بەرزەکانی زەوییەوە بەخێرایی دەردەچنە دەرەوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَٱقۡتَرَبَ ٱلۡوَعۡدُ ٱلۡحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَٰخِصَةٌ أَبۡصَٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَٰوَيۡلَنَا قَدۡ كُنَّا فِي غَفۡلَةٖ مِّنۡ هَٰذَا بَلۡ كُنَّا ظَٰلِمِينَ
بەھاتنە دەرەوەی ئەوانیش ھاتنی ڕۆژی قیامەت نزیک دەبێتەوە، وە ناڕەحەتی و ناخۆشییەکانی دەردەکەون، چاوی بێباوەڕان لەبەر سەختی و ناڕەحەتییەکانی ئەو ڕۆژە لەترسا ئەبڵەق دەبن، وە دەڵێن: ئای تیاچوون بۆ خۆمان لە دونیادا سەرگەرمی گاڵتە و گەپ بووین و خۆمان ئامادە نەکرد بۆ ھاتنی ئەم ڕۆژە گەورە و لێی بێ ئاگا بووین، بەڵکو بە کوفر و بێباوەڕی کردن و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان ستەممان لەخۆمان کرد.
Ibisobanuro by'icyarabu:
إِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمۡ لَهَا وَٰرِدُونَ
بێگومان - ئەی بتپەرست و موشریکینە - خۆتان و ئەو خوایانەیشی دەتانپەرست جگە لە زاتی (اللە تعالی)، وە ھەر کەسێکیش ڕەزامەند بوو بەپەرستنی ئێوە لە جنۆکە و مرۆڤەكان سوتەمەنی ئاگری دۆزەخن، خۆتان و پەرستراوەکانیشتان دەچنە ناویەوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
لَوۡ كَانَ هَٰٓؤُلَآءِ ءَالِهَةٗ مَّا وَرَدُوهَاۖ وَكُلّٞ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەگەر ئەوانەی ئێوە کردبوتان بە خوا، وە بەھەق و ڕاستی دەپەرستران خوا بوونایە، خۆیان و ئەوانەیش دەیانپەرستن نەدەچوونە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە ھەر ھەمووشیان بەندە و پەرستراوەکانیشیان بەھەتاھەتایی لە ئاگری دۆزەخدان و ھەرگیز نایەنە دەرەوە لێی.
Ibisobanuro by'icyarabu:
لَهُمۡ فِيهَا زَفِيرٞ وَهُمۡ فِيهَا لَا يَسۡمَعُونَ
- لە بەر سەختی ئەو ئێش و ئازارەی لەناو ئاگری دۆزەخ دەیچێژن - ھەناسەیان توند دەبێت، ئەوان لەناو ئاگردا لەبەر ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشییە ترسێنەرانە ھیچ قسەیەکی خۆش نابیستن.
Ibisobanuro by'icyarabu:
إِنَّ ٱلَّذِينَ سَبَقَتۡ لَهُم مِّنَّا ٱلۡحُسۡنَىٰٓ أُوْلَٰٓئِكَ عَنۡهَا مُبۡعَدُونَ
کاتێک بتپەرست و موشریکەکان وتیان: کەوایە (بێگومان عیسای کوڕی مەریەم و فریشتەکان و ئەوانەیش پەرستراون دەچنە دۆزەخەوە)، خوای گەورەیش فەرمووی: بەڕاستی کەسانێک لە پێشدا لەلایەن ئێمەوە بەھۆی کار و کردەوە چاکەکانیانەوە بەڵێنی پاشەڕۆژی چاکتریان پێدرابوو (وەكو عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) ئەوانە لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخرێنەوە و ناچنە ناویەوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• التنويه بالعفاف وبيان فضله.
ئاماژەکردن بەداوێن پاکی و فەزڵ و گەورەیی لای خوای گەورە.

• اتفاق الرسالات السماوية في التوحيد وأسس العبادات.
ھاوڕایی پەیامە ئاسمانییەکان لەیەکخواپەرستی و بنەماکانی پەرستندا.

• فَتْح سد يأجوج ومأجوج من علامات الساعة الكبرى.
کرانەوەی بەربەستەکەی یەئجوج و مەئجوج یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی.

• الغفلة عن الاستعداد ليوم القيامة سبب لمعاناة أهوالها.
بێئاگابوون لە خۆئامادەکردن بۆ ڕۆژی قیامەت ھۆکاری موعاناتی ناڕەحەتی و ناخۆشیەکانیەتی.

 
Ibisobanuro by'amagambo Isura: Al Anbiya’u
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. - Ishakiro ry'ibisobanuro

Byasohowe n'ikigo Tafsir of Quranic Studies Center.

Gufunga