Check out the new design

Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Isura: Sajdat   Umurongo:
وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَدۡنَىٰ دُونَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَكۡبَرِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕن و لە تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگاریان دەرچوون سزا و بەڵا و ناڕەحەتییەکانی دونیایان پێدەچێژین، پێش سزا گەورەکەی کە لە دواڕۆژدا بۆیان ئامادەکراوە ئەگەر تەوبە نەکەن لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان، بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ تاعەت و گوێرایەڵی پەروەردگاریان.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ ثُمَّ أَعۡرَضَ عَنۡهَآۚ إِنَّا مِنَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُنتَقِمُونَ
ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکارتر نییە، کە بە ئایەتەکانی پەروەردگاری ئامۆژگاری بکرێت بەڵام پەند و ئامۆژگاری لێوەرنەگرێت و گوێی پێ نەدات و پشتی تێ بکات، بێگومان ئێمە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنینەوە، - ئەوانەی بێباوەڕن و گوناھ و تاوان ئەنجام دەدەن و پشت دەکەن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا-.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَلَا تَكُن فِي مِرۡيَةٖ مِّن لِّقَآئِهِۦۖ وَجَعَلۡنَٰهُ هُدٗى لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
بەدڵنیاییەوە ئێمە تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، ئەمجا - ئەی پێغەمبەر- گومانت نەبێت لە گەیشتنت بە موسا لە شەوی ئیسراء و میعراجدا، وە ئێمە ئەو کتێبەی دابەزییە سەر موسا کردوومانە بە مایەی ھیدایەت و ڕێنمونی بۆ نەوەکانی ئیسرائیل.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَجَعَلۡنَا مِنۡهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا لَمَّا صَبَرُواْۖ وَكَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يُوقِنُونَ
وە لەناو نەوەکانی ئیسرائیلیشدا کەسانێکمان کردووە بە پێشەوا و پێشەنگ کە خەڵکی چاویان لێ بکەن و شوێنیان بکەون لە ھەق و ڕاستیدا، ئەو پێشەوایانە ڕێنمونی خەڵکیان دەکرد بۆ ھەق و ڕاستی بەئیزنی ئێمە، کاتێک ئارامیان گرت لەسەر بەجێھێنانی فەرمانەکانی اللە تەعالا و دوور کەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان، وە ئارامیان گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاردان لە ڕێگای بانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا، وە ئەوان باوەڕی تەواویان ھەبوو بەو ئایەتانەی دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەیان، وە زۆر دڵنیان و باوەڕی تەواویان پێی ھەیە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفۡصِلُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
- ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری دادگەرانە دەدات لەو شتانەی کە لە دونیا جیاوازی و ناکۆکی لە نێوانیاندا ھەبوو لەسەری، ئەوانەی لەسەر ھەقن و ئەوانەیشی لەسەر باتڵن ئاشکرا دەکات، وە پاداشتی ھەر کەسێکیشیان بەوەی شایستەیەتی دەداتەوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
أَوَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٍۚ أَفَلَا يَسۡمَعُونَ
ئایا ئەوانە کوێرن و بۆیان دەرنەکەوتووە کە پێش ئەوان چەند گەل و نەتەوەمان لەناو برد؟! کە بەناو ئەو ماڵانەدا دێن و دەڕۆن کە ئەوانی تێدا نیشتەجێ بوو بوون پێش لەناوچوونیان، ھیچ پەند و ئامۆژگاریان لەحاڵی ئەوان وەرنەگرت، بێگومان لەوەی بەسەر ئەو گەل و نەتەوانەدا ھات لەتیاچوون و سزادان بەھۆی بێباوەڕی و گوناھ و تاوانیانەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیکەنە بەڵگە لەسەر ڕاستی ئەو پێغەمبەرانەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ھاتبوون، ئایا ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی اللە تەعالا نابیستن بیستنێک ڕازی بن بە ئایەتەکانی پەروەردگار و پاشان پەند و ئامۆژگاریشی لێوەربگرن ؟!
Ibisobanuro by'icyarabu:
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا نَسُوقُ ٱلۡمَآءَ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡجُرُزِ فَنُخۡرِجُ بِهِۦ زَرۡعٗا تَأۡكُلُ مِنۡهُ أَنۡعَٰمُهُمۡ وَأَنفُسُهُمۡۚ أَفَلَا يُبۡصِرُونَ
ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە، نابینن کە بێگومان ئێمە ئەو ئاو و بارانە دەنێرین بۆ ئەو زەوییە وشک و ڕەقانەی کە ھیچ جۆرە ڕووەک و گژوگیایەکی لێ نییە، دوای بە ھۆی ئەو بارانەوە لەو زەوییە وشک و مردووە کشتوکاڵ و دانەوێڵە و گژوگیا دەردەھێنین کە خۆیان و ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتەکانیشیان لێی دەخۆن؟! ئایا ئەوانە بەچاوی خۆیان ئەوە نابینن، وە نازانن ئەوەی ڕووەکی لە زەوی وشک و ڕەق سەوز کرد و دەرھێنا دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە کە مردووەکان زیندوو بکاتەوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡفَتۡحُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نەبوو، پەلەیان بوو لەھاتنی سزا و دابەزینی بۆ سەریان، دەیانووت: ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ئەم بەڵێن و حوکم و بڕیاردانە لە نێوانماندا لە ڕۆژیی قیامەت کەی ڕوو دەدات، گوایە بەقسەی ئێوە سەرەنجامی ئێمە بۆ ئاگر بێت و سەرەنجامی ئێوەیش بۆ بەھەشت؟!
Ibisobanuro by'icyarabu:
قُلۡ يَوۡمَ ٱلۡفَتۡحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِيمَٰنُهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ
- ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ئەو بەڵێنە ڕۆژی قیامەت دێتە دی، بێگومان ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیاكردنەوەیە لە نێوان بەندەکاندا، ئەو ڕۆژەی ئەوانەی لە دونیادا بێباوەڕ بوون، باوەڕھێنان ھیچ سوود و قازانج ناگەیەنێت پێیان کاتێک بە چاوی خۆیان ڕۆژی قیامەت دەبینن، ئەوانە مۆڵەتیشیان نادرێت و مردنیشیان دواناخرێت بۆ ئەوەی تەوبە بکەن و بگەرێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَٱنتَظِرۡ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ
- ئەی پێغەمبەر- ڕوویان لێوەربگێڕە و ھیچ گوێ مەدە بەوانەی لەناو گومڕایی و سەرلێشێواویدا ڕۆچوون، وە چاوەڕی بکە بزانە چیان بەسەر دێت، وە بێگومان ئەوانیش چاوەڕێی ئەو سزایەن کەبەڵێنیان پێدراوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• عذاب الكافر في الدنيا وسيلة لتوبته.
سزای بێباوەڕان لە دونیادا ھۆکارێکە بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا.

• ثبوت اللقاء بين نبينا صلى الله عليه وسلم وموسى عليه السلام ليلة الإسراء والمعراج.
چەسپاوی چاوپێکەوتنی نێوان پێغەمبەری خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) و پێغەمبەر موسا (سەلامی اللە ی لێ بێت) لە شەوی ئیسراء و میعراجدا.

• الصبر واليقين صفتا أهل الإمامة في الدين.
ئارامگرتن و دڵنیایی و یەقین دوو سیفەتی جوانی ئەو کەسانەن کە پێشەوایەتی خەڵکی دەکەن لە دیندا.

 
Ibisobanuro by'amagambo Isura: Sajdat
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. - Ishakiro ry'ibisobanuro

Byasohowe n'ikigo Tafsir of Quranic Studies Center.

Gufunga