Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (4) Isura: Ar’aadu (Inkuba)
وَفِي ٱلۡأَرۡضِ قِطَعٞ مُّتَجَٰوِرَٰتٞ وَجَنَّٰتٞ مِّنۡ أَعۡنَٰبٖ وَزَرۡعٞ وَنَخِيلٞ صِنۡوَانٞ وَغَيۡرُ صِنۡوَانٖ يُسۡقَىٰ بِمَآءٖ وَٰحِدٖ وَنُفَضِّلُ بَعۡضَهَا عَلَىٰ بَعۡضٖ فِي ٱلۡأُكُلِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
[ وَفِي الْأَرْضِ قِطَعٌ مُتَجَاوِرَاتٌ ] وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویشدا پارچه‌ پارچه‌ زه‌وى هه‌یه‌ كه‌ لێك نزیكن هه‌یانه‌ باشه‌و روه‌ك و دانه‌وێڵه‌ى لێ ده‌ڕوێت و هه‌یشه‌ شۆره‌و هیچى لێناڕوێت، وه‌ هه‌یه‌ خاكه‌كه‌ى ره‌شه‌و هه‌یه‌ سوره‌و هه‌یه‌ سپیه‌ [ وَجَنَّاتٌ مِنْ أَعْنَابٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ ] وه‌ جۆره‌ها باخ و بێستان هه‌یه‌ له‌ ترێ و جۆره‌ها كشتوكاڵ و به‌رووبووم و دارخورما [ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ ] كه‌ هه‌ندێكیان لێكئه‌چن و یه‌ك بنچینه‌یان هه‌یه‌، وه‌ هه‌ندێكیشیان لێكناچن و بنچینه‌یان جیاوازه‌ [ يُسْقَى بِمَاءٍ وَاحِدٍ ] له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موویان به‌ یه‌ك ئاو ئاو ئه‌درێن به‌ڵام تام و ڕه‌نگ و قه‌باره‌یان جیاوازه‌ [ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَى بَعْضٍ فِي الْأُكُلِ ] وه‌ فه‌زڵی هه‌ندێكیان ده‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریان له‌ خواردندا هه‌یه‌ شیرینه‌ و هه‌یه‌ ترشه‌ و هه‌یه‌ مزره‌ و هه‌یه‌ تاڵه‌ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٤) ] به‌ دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه‌ ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه‌.
Ibisobanuro by'icyarabu:
 
Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (4) Isura: Ar’aadu (Inkuba)
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin - Ishakiro ry'ibisobanuro

ibisobanuro bya Qoraani ntagatifu mururi,mi rw;igukurude byasobanuwe na swallahu diini Abdul kariim

Gufunga