Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (184) Isura: Al Baqarat (Inka)
أَيَّامٗا مَّعۡدُودَٰتٖۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدۡيَةٞ طَعَامُ مِسۡكِينٖۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيۡرٗا فَهُوَ خَيۡرٞ لَّهُۥۚ وَأَن تَصُومُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
[ أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ ] مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراوه‌ (٢٩ یان ٣٠ رۆژه‌) [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] جا هه‌ر كه‌سێك له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی به‌ڕۆژوو بێت یاخود له‌ سه‌فه‌ردا بوو ڕێبوار بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بوو [ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ئه‌وه‌ ئه‌توانێ له‌ دوای ڕه‌مه‌زان به‌ قه‌زا ئه‌و ڕۆژانه‌ بگێڕێته‌وه‌ [ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕۆژوو مه‌شه‌قه‌یه‌ له‌سه‌ریان و له‌ توانایاندا نیه‌ وه‌كو پیره‌مێردو، پیره‌ژن و، ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو، نه‌خۆشی به‌رده‌وام ئه‌وه‌ فیدیه‌ ئه‌ده‌ن له‌بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی فه‌قیرێك، یاخود نیو صاع له‌ خواردن ئه‌دات كه‌ صاعێك دوو كیۆ و چل گرامه‌، وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئیسلامدا خه‌ڵكی سه‌رپشك بوون له‌ به‌ڕۆژوو بوون یان فیدیه‌ دان ئاره‌زوی خۆیان بوو پاشان به‌ به‌ڕۆژوو بوونی مانگی ره‌مه‌زان نه‌سخ بووه‌وه‌و فیدیه‌ بۆ پیرو به‌ساڵاچوو و ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو نه‌خۆشی به‌رده‌وام مایه‌وه‌ [ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش زیاتر ئه‌دات له‌بری هه‌ر ڕۆژێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك تێر ئه‌كات یان چه‌ند كیلۆیه‌ك ئه‌دات ئه‌وه‌ زیاده‌ خێرێكه‌ بۆ خۆی ئه‌یكات و باشتره‌ بۆی [ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١٨٤) ] به‌ڵام كه‌سێك كه‌ بتوانێ به‌ڕۆژوو بوون باشتره‌ بۆی ئه‌گه‌ر ئه‌زانن
Ibisobanuro by'icyarabu:
 
Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (184) Isura: Al Baqarat (Inka)
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin - Ishakiro ry'ibisobanuro

ibisobanuro bya Qoraani ntagatifu mururi,mi rw;igukurude byasobanuwe na swallahu diini Abdul kariim

Gufunga