Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (20) Isura: Al Baqarat (Inka)
يَكَادُ ٱلۡبَرۡقُ يَخۡطَفُ أَبۡصَٰرَهُمۡۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوۡاْ فِيهِ وَإِذَآ أَظۡلَمَ عَلَيۡهِمۡ قَامُواْۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمۡعِهِمۡ وَأَبۡصَٰرِهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
[ يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ ] نزیكه‌ ئه‌و هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ چاویان ده‌ربكات، واته‌: ئایه‌ته‌كانی قورئان نزیكه‌ ئابڕوویان ببات و په‌رده‌ له‌سه‌ر نهێنیه‌كانیان هه‌ڵماڵێ [ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُمْ مَشَوْا فِيهِ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كاتێك كه‌ ئه‌و هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ كه‌ ڕووناكییه‌ك ئه‌كات كه‌مێك به‌ر پێیان ڕووناك ئه‌بێ ئه‌وان به‌و ڕووناكییه‌ ئه‌ڕۆن [ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا ] وه‌ كاتێك كه‌ تاریك ئه‌بێته‌وه‌ ڕائه‌وه‌ستن توانای ڕۆیشتنیان نابێ واته‌: كاتێك كه‌ سه‌روه‌ت و سامانیان زۆر بێ و غه‌نیمه‌تیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ئه‌ڕۆن و ئه‌ڵێن: دینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم حه‌قه‌، به‌ڵام كاتێك كه‌ نه‌بێ یان تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ترسێك ببن ئه‌و كاته‌ ئه‌ڵێن: دینی محمد صلی الله علیه وسلم ناحه‌قه‌و پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه‌ [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت هه‌سته‌وه‌ری بیستن و بینینیان لێئه‌سه‌نێته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٠) ] وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌
Ibisobanuro by'icyarabu:
 
Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (20) Isura: Al Baqarat (Inka)
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin - Ishakiro ry'ibisobanuro

ibisobanuro bya Qoraani ntagatifu mururi,mi rw;igukurude byasobanuwe na swallahu diini Abdul kariim

Gufunga