Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (91) Isura: Anam’lu (Inshishi)
إِنَّمَآ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ ٱلۡبَلۡدَةِ ٱلَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُۥ كُلُّ شَيۡءٖۖ وَأُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
[ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من فه‌رمانم پێكراوه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ كه‌ ته‌نها عیباده‌تی خوای ئه‌م شاره‌ بكه‌م كه‌ مه‌ككه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامى كردووه‌ له‌ مه‌ككه‌ خوێنی لێ بڕژێ و شه‌ڕی تیا بكرێ و زوڵمی لێ بكرێ و ڕاوی تیا بكرێ و داری ببڕێته‌وه‌و شتی دۆزراوه‌ی هه‌ڵگیرێ مه‌گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى [ وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ] وه‌ هه‌موو شتێك هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ دروست كردن و موڵك و هه‌ڵسوڕاندنی بونه‌وه‌ر له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوایه‌ [ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٩١) ] وه‌ من فه‌رمانم پێكراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ منیش له‌ موسڵمانان بم و ملكه‌چ بم بۆ خوای گه‌وره‌و خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ بكه‌م.
Ibisobanuro by'icyarabu:
 
Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (91) Isura: Anam’lu (Inshishi)
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin - Ishakiro ry'ibisobanuro

ibisobanuro bya Qoraani ntagatifu mururi,mi rw;igukurude byasobanuwe na swallahu diini Abdul kariim

Gufunga