Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (154) Isura: Al Im’ran (Umuryango Wa Imurani)
ثُمَّ أَنزَلَ عَلَيۡكُم مِّنۢ بَعۡدِ ٱلۡغَمِّ أَمَنَةٗ نُّعَاسٗا يَغۡشَىٰ طَآئِفَةٗ مِّنكُمۡۖ وَطَآئِفَةٞ قَدۡ أَهَمَّتۡهُمۡ أَنفُسُهُمۡ يَظُنُّونَ بِٱللَّهِ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ ظَنَّ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِۖ يَقُولُونَ هَل لَّنَا مِنَ ٱلۡأَمۡرِ مِن شَيۡءٖۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡأَمۡرَ كُلَّهُۥ لِلَّهِۗ يُخۡفُونَ فِيٓ أَنفُسِهِم مَّا لَا يُبۡدُونَ لَكَۖ يَقُولُونَ لَوۡ كَانَ لَنَا مِنَ ٱلۡأَمۡرِ شَيۡءٞ مَّا قُتِلۡنَا هَٰهُنَاۗ قُل لَّوۡ كُنتُمۡ فِي بُيُوتِكُمۡ لَبَرَزَ ٱلَّذِينَ كُتِبَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَتۡلُ إِلَىٰ مَضَاجِعِهِمۡۖ وَلِيَبۡتَلِيَ ٱللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمۡ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
[ ثُمَّ أَنْزَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ بَعْدِ الْغَمِّ أَمَنَةً نُعَاسًا يَغْشَى طَائِفَةً مِنْكُمْ ] له‌ دوای ئه‌و تێكشكان و خه‌فه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ هێمنی و ئارامی بۆتان دابه‌زاند به‌وه‌ی كه‌ وه‌نه‌وزه‌ و خه‌وه‌نوچكه‌یه‌كی كه‌م بردتانیه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هێمن و ئارام بنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نگه‌كه‌دا مابوونه‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕداران بوون [ وَطَائِفَةٌ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنْفُسُهُمْ ] به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی تر كه‌ هه‌ندێكی خه‌ڵكی مونافیق بوون ته‌نها هه‌م و غه‌میان نه‌فسی خۆیان بوو به‌هۆڵی خۆیانه‌وه‌ بوون، له‌ ترسدا وه‌نه‌وزه‌ نه‌یبردنه‌وه‌ [ يَظُنُّونَ بِاللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ ] وه‌ گومانی ناحه‌ق و نه‌زانیان به‌خوای گه‌وره‌ ئه‌برد كه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ریان ناخات و موسڵمانان له‌ناو ده‌چن [ يَقُولُونَ هَلْ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ مِنْ شَيْءٍ ] وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوایان ئه‌ووت - صلی الله علیه وسلم - ئایا سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌ ئایا سه‌ر ئه‌كه‌وین به‌سه‌ر دوژمنان تا غه‌نیمه‌تیان لێ به‌رین ئه‌مان بۆ غه‌نیمه‌ت هاتبوون [ قُلْ إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: سه‌ركه‌وتن هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست كه‌س نیه‌ [ يُخْفُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ مَا لَا يُبْدُونَ لَكَ ] شتێك له‌ نه‌فسی خۆیان ئه‌شارنه‌وه‌ بۆ تۆی ده‌رنابڕن كه‌ ئه‌مانه‌ وتمان: مونافیق بوون [ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ مَا قُتِلْنَا هَاهُنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌ بوایه‌ و ئێمه‌ سه‌ربكه‌وتینایه‌ ئێستا لێره‌دا ئاوا نه‌ئه‌كوژراین، ئه‌مه‌ قسه‌ى (موتعیبى كوڕى قوشه‌یر) بوو خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌كانی خۆیشتان بوونایه‌ ئه‌بوایه‌ ده‌رچوونایه‌ بۆ كوشتارو بكوژرانایه‌و ئه‌مه‌ شوێنه‌كانیان بوایه‌ ئه‌مه‌ قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌ [ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ ] وه‌ تا خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی له‌ دڵتاندایه‌ تاقیتان بكاته‌وه‌ كێ ئیخلاصی هه‌یه‌و كێیش شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ده‌كات [ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ ] وه‌ دڵتان پاك بكاته‌وه‌و پاڵفته‌ی بكات [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (١٥٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌و دڵه‌ی كه‌ له‌ناو سینگتاندایه‌ .
Ibisobanuro by'icyarabu:
 
Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (154) Isura: Al Im’ran (Umuryango Wa Imurani)
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin - Ishakiro ry'ibisobanuro

ibisobanuro bya Qoraani ntagatifu mururi,mi rw;igukurude byasobanuwe na swallahu diini Abdul kariim

Gufunga