Check out the new design

Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurdi - Swalahuddin * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Isura: Arrahman   Umurongo:
فِيهِنَّ خَيۡرَٰتٌ حِسَانٞ
[ فِيهِنَّ خَيْرَاتٌ حِسَانٌ (٧٠) ] وه‌ له‌ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌یشدا له‌و دوو باخه‌دا خێرو چاكه‌و هه‌موو شتێكى باشى تێدایه‌، وه‌ ئافره‌تانێكی تیادایه‌ كه‌ زۆر ئافره‌تی چاك و ڕه‌وشت جوانن، وه‌ خۆیشیان له‌وپه‌ڕی جوانیدان.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٧١) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه‌ كام له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه‌.
Ibisobanuro by'icyarabu:
حُورٞ مَّقۡصُورَٰتٞ فِي ٱلۡخِيَامِ
[ حُورٌ مَقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ (٧٢) ] له‌م دوو باخه‌دا حۆریان بۆ هه‌یه‌ كه‌ چاویان كورته‌ له‌سه‌ر مێرده‌كانیان و چاویان ته‌نها له‌سه‌ر مێرده‌كانیانه‌و جگه‌ له‌ مێرده‌كانیان ناوێت، له‌ناو خێمه‌شدان كه‌ ئه‌و خێمانه‌ی به‌هه‌شتیش له‌ دوڕڕو مراوری ناو بۆشن باوه‌ڕداران به‌سه‌ریاندا ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام نایانبینن، وه‌ پانی و درێژیه‌كه‌ی شه‌ست میله‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٧٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه‌ كام له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه‌.
Ibisobanuro by'icyarabu:
لَمۡ يَطۡمِثۡهُنَّ إِنسٞ قَبۡلَهُمۡ وَلَا جَآنّٞ
[ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنْسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ (٧٤) ] ئه‌م حۆریانه‌ش پێشتر نه‌ مرۆڤ و نه‌ جنی ده‌ستیان پێیان نه‌گه‌یشتووه‌و به‌ریان نه‌كه‌وتوون، واته‌: جیماعیان له‌گه‌ڵدا نه‌كردوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره‌ دروستی كردوون و تایبه‌ت بۆ ئه‌هلی به‌هه‌شتی داناون.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٧٥) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه‌ كام له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه‌.
Ibisobanuro by'icyarabu:
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ رَفۡرَفٍ خُضۡرٖ وَعَبۡقَرِيٍّ حِسَانٖ
[ مُتَّكِئِينَ عَلَى رَفْرَفٍ خُضْرٍ ] ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ پاڵیان داوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕاخه‌رو سه‌رینی سه‌وز، یاخود له‌ناو باخه‌ سه‌وزه‌كانی به‌هه‌شت پاڵیان داوه‌ته‌وه‌ [ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَانٍ (٧٦) ] وه‌ پاڵیان داوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر (عه‌بقه‌ری)، وتراوه‌: پۆشاكی ئه‌هلی به‌هه‌شته‌، یان هه‌موو شتێكی به‌نرخه‌، یاخود ڕاخه‌رى چاكه‌و ئاوریشمه‌ كه‌ له‌ به‌هه‌شتدا بۆ به‌هه‌شتێكان راخراوه‌، یان هه‌موو شتێكه‌ كه‌ مرۆڤ پێی سه‌رسام بێت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (٧٧) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه‌ كام له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه‌.
Ibisobanuro by'icyarabu:
تَبَٰرَكَ ٱسۡمُ رَبِّكَ ذِي ٱلۡجَلَٰلِ وَٱلۡإِكۡرَامِ
[ تَبَارَكَ اسْمُ رَبِّكَ ذِي الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ (٧٨) ] ناوی په‌روه‌ردگارت زۆر پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ كه‌ خوایه‌كه‌ خاوه‌نی ڕێزو پله‌و پایه‌و گه‌وره‌یی و به‌رزییه‌، وه‌ شایانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌ بزانرێت و سه‌رپێچى نه‌كرێت، وه‌ به‌ڕێز بگیرێت و به‌ ته‌نها بپه‌رسترێت، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (زۆر بڵێن: يا ذا الجلال والإكرام، و په‌یوه‌ست بن پێوه‌ى) والله أعلم .
Ibisobanuro by'icyarabu:
 
Ibisobanuro by'amagambo Isura: Arrahman
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurdi - Swalahuddin - Ishakiro ry'ibisobanuro

byasobanuwe na Salahdin Abdul Karim.

Gufunga