Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (158) Isura: Al A’araf
قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُمۡ جَمِيعًا ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِيِّ ٱلۡأُمِّيِّ ٱلَّذِي يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ
[ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ خه‌ڵكی بفه‌رمه‌: ئه‌ی خه‌ڵكی من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م بۆ لای هه‌ر هه‌مووتان نێردراوم، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندێتێكانى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چونكه‌ پێغه‌مبه‌رانى تر ته‌نها بۆ لاى خه‌ڵكى شارێك یان دێیه‌ك یان ناوچه‌یه‌ك یان هۆزێك ده‌نێردران [ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ يُحْيِي وَيُمِيتُ ] ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ ژیان و مردنی به‌ده‌سته‌و ئه‌مانژیه‌نێ و ئه‌مانمرێنێ [ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ ] ئێوه‌ ئیمان بێنن به‌ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه‌ محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ره‌سول و (نه‌بی) یه‌ كتابیشی بۆ هاتووه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ وه‌ خوێنده‌واری نه‌بووه‌، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌خوێنده‌وار بووه‌، كه‌ ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و وشه‌كانی خوای گه‌وره‌ دێنێ هه‌موو ئه‌و كتابانه‌ی كه‌ پێشتر بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تر دایبه‌زاندووه‌ [ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥٨) ] وه‌ ئێوه‌ شوێنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ بكه‌ون - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تتان بدات بۆ رێگاى راست.
Ibisobanuro by'icyarabu:
 
Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (158) Isura: Al A’araf
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin - Ishakiro ry'ibisobanuro

ibisobanuro bya Qoraani ntagatifu mururi,mi rw;igukurude byasobanuwe na swallahu diini Abdul kariim

Gufunga