Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: Ali Imran   Ajeti:
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبٗا مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ يُدۡعَوۡنَ إِلَىٰ كِتَٰبِ ٱللَّهِ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَهُمۡ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٞ مِّنۡهُمۡ وَهُم مُّعۡرِضُونَ
ئەی پێغەمبەر ئایا حاڵی جولەکەکانت نەبینی ئەوانەی کە خوای گەورە بەشێ لە زانست وزانیاری پێبەخشین وتەوراتی بۆ ناردن کە بەڵگەی پیغەمبەرایەتی تۆی تێدا باسکراوە، ئەوان بانگکران کە بگەڕێنەوە بۆ پەرتووکەکەی خوا کە تەورات بوو تاوەکو ببێت بە دادوەر لەسەر ئەو شتانەی کە جیاوازیان تێکەوت، کەچی کۆمەڵێک لە زانا و سەرکردەکانیان پشتیان ھەڵکرد لە حوکمەکەی چونکە لەگەڵ ھەواو ئارەزوویاندا پێک نەدەھاتنەوە، لەکاتێکدا باشتر بوو بۆیان کە ئەوان خێراترین کەس بوونایە لە گەڕانەوە بۆ حوکم کردن بە پەرتووکەکەی خۆیان چونکە ئەوان لافی ئەوەیان لێدەدا کە شوێنکەوتەی تەوراتن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُواْ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامٗا مَّعۡدُودَٰتٖۖ وَغَرَّهُمۡ فِي دِينِهِم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
ئەو پشتھەڵکردنەیان لە ھەق وڕاستی لەبەر ئەوە بوو، ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن لەڕۆژی دواییدا چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت بە ئاگر ناسوتێن وپاشان دەچنە بەھەشتەوە، ئەم گومان و وەھمەیان کە خۆیان بەدرۆ ودەلەسە وناھەق دروستیان کردووە، وای لێکردن کە زاتی ئەوە بکەن درۆ بەدەم خوا و ئاینەکەیەوە بکەن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَكَيۡفَ إِذَا جَمَعۡنَٰهُمۡ لِيَوۡمٖ لَّا رَيۡبَ فِيهِ وَوُفِّيَتۡ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا كَسَبَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
ئایا دەبێت ئەوانە حاڵیان لەگەڵ حەسرەت وپەشیمانیان چۆن بێت؟ بێگومان حاڵیان زۆر خراپ دەبێت کاتێک کۆمان کردنەوە بۆ لێپرسینەوە لەڕۆژێک کە ھیچ گومانی تێدا نیە، ئەویش ڕۆژی دواییە، لەو ڕۆژەدا ھەموو کەسێک پاداشتی خۆی بە ئەندازەی کار وکردەوەی شایستەی خۆی وەردەگرێت، بەبێ ئەوەی کەس ستەمی لێبکرێت، چاکە وحەسەناتی ھیچ کەسێک کەم ناکرێتەوە، وە خراپە وگوناھی ھیچ کەسێکیش زیاد ناکرێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلۡمُلۡكِ تُؤۡتِي ٱلۡمُلۡكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلۡمُلۡكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُۖ بِيَدِكَ ٱلۡخَيۡرُۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەی پێغەمبەر سوپاسی پەروەردگارت بکە وبەگەورەی بزانە و بڵێ: ئەی خوایە تۆ خاوەنی ھەموو موڵکی دونیا ودواڕۆژیت، ھەر کەسێکت بوێت لە دروستکراوەکانت دەسەڵات وموڵکی دەدەیتێ، وە ھەر کەسێکیشت بوێت دەسەڵات و موڵکی لێ دەسێنیتەوە، وە ھەر کەسێکت بوێت سەربەرز وعیزەتی دەدەیتێ، وە ھەر کەسێکیشت بوێت سووک وزەلیلی دەکەیت، ھەموو ئەمەیش بە حیکمەت ودادگەری خۆتە -وکەس ناتوانێت دەست بخاتە کارتەوە- ھەرچی خێر وچاکەیە ھەر ھەمووی بەدەستی خۆتە، بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتی.
Tefsiret në gjuhën arabe:
تُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَتُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِۖ وَتُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَتُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتَ مِنَ ٱلۡحَيِّۖ وَتَرۡزُقُ مَن تَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٖ
یەکێک لە نیشانە وبەڵگەکانی دەسەڵاتی تۆ ئەی خوایە، ئەوەیە کەشەو دەکەیت بەناو ڕۆژدا، ماوەی کاتی ڕۆژ درێژ دەبێت، وە ڕۆژیش دەکەیت بەناو شەودا، ماوەی کاتی شەو درێژ دەبێت، وە زیندوو لە مردوو دەردەھێنیت، وەک دەرھێنانی باوەڕدار لە بێباوەڕ - مەبەست ئەوەیە ھیدایەتی کەسی بیباوەڕ دەدەیت- وە سەوزایی لە دانەویڵە دەردەھێنیت، وە مردوو لە زیندوو دەردەھێنیت وەک بێباوەڕ لە باوەڕدار -مەبەست ئەوەیە باوەڕداریش بە حیکمەت وعەدلی خۆت گومڕا دەکەیت- وە لە ھیڵکە لە مریشک دەردەھێنیت، وە ھەر کەسێکت بوێت ڕزق وڕۆزی فراوانی بێ شوماری پێ دەبەخشیت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
لَّا يَتَّخِذِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ فَلَيۡسَ مِنَ ٱللَّهِ فِي شَيۡءٍ إِلَّآ أَن تَتَّقُواْ مِنۡهُمۡ تُقَىٰةٗۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفۡسَهُۥۗ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلۡمَصِيرُ
ئەی باوەڕداران بێباوەڕان مەکەن بە پشتیوان ودۆستی خۆتان، وە خۆشتان بوێن وسەریان بخەن بەسەر باوەڕداراندا، ھەر کەسێک کارێکی لەو شێوەیە بکات ئەوە لەخوا بەریە و خوای گەورەش لەئەو بەریە، مەگەر لێیان بترسن وبتانەوێت لەشەڕیان خۆتان بپارێزن، ئەو کاتە گرفت نیە کە خۆتان لە خراپەیان بپارێزن بەوەی کە لەگەڵیاندا نەرم ونیان بن لە کردار وگوفتارتاندا، بەڵام لەدڵەوە دەبێت ڕقتان لێیان بێت، خوای گەورە لە زاتی خۆی ئاگادارتان دەکاتەوە لەبەر ئەوە ئێوەش لێی بترسن، وە بە گوناھو تاوانتان خۆتان دووچاری تووڕەی و خەشم وقینی خوا نەکەن، وە چاکیش بزانن کە گەڕانەوە وچارەنووسی بەندەکان لەرۆژی دواییدا ھەر بۆ لای خوایە تاوەکو پاداشت وسزای کار وکردەوەیان وەربگرنەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
قُلۡ إِن تُخۡفُواْ مَا فِي صُدُورِكُمۡ أَوۡ تُبۡدُوهُ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەی پێغەمبەر بڵێ ئەوەی لە دڵ وسنگتانایە دەیشارنەوە لەوەی کە خوا ڕێگری کردووە لە پشتیوانی وخۆشەویستی بێباوەڕان، یان ئاشکرای دەکەن ھەمووی خوای گەورە پێی دەزانێت و ئاگادارە پێی، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە لەو شتانە، وە ئاگادارە بە ئەوەشی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، وە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ودەسەوسان نابێت لە ئاست ھیچ شتێکدا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• أن التوفيق والهداية من الله تعالى، والعلم - وإن كثر وبلغ صاحبه أعلى المراتب - إن لم يصاحبه توفيق الله لم ينتفع به المرء.
تەوفیق وھیدایەت وڕێنومای کردن ھەمووی لەلایەن خوای گەورەوەیە، وە زانست وزانیاریش ھەرچەند زۆر بێت و خاوەنەکەی بگەینێتە ھەر ئاستێک ئەگەر تەوفیقی خوای گەورەی لەگەڵدا نەبێت ھیچ سودێک بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت.

• أن الملك لله تعالى، فهو المعطي المانع، المعز المذل، بيده الخير كله، وإليه يرجع الأمر كله، فلا يُسأل أحد سواه.
بێگومان ھەرچی موڵک ودەسەڵاتێک ھەر ھەمووی ھی خوای گەورەیە، ھەر ئەو دەیبەخشێت، وە ھەر ئەویش دەیگرێتەوە، ئەو کەسەکان بەرێز وعەزیز دەکات، وە ھەر ئەویش سوک وزەلیلیان دەکات، ھەرچی خێر وچاکەیە ھەر ھەمووی بەدەستی خۆیەتی، وە ھەرچی کار وفەرمانێکیش ھەیە گشتی بۆلای ئەو دەگەڕێتەوە، کەسیش مافی ئەوەی نیە لەخوای گەورە بپرسیتەوە.

• خطورة تولي الكافرين، حيث توعَّد الله فاعله بالبراءة منه وبالحساب يوم القيامة.
پشتیوانی کردن وخۆش وویستنی بێباوەڕان کارێکی پڕ مەترسیە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونکە خوای گەورە ھەڕەشەی گەورەی کردووە لەو کەسانەی کە پشتیوانی بێباوەڕان دەکەن، وە لێپرسینەوەی توندیشیان لەگەڵدا دەکات لەڕۆژی دواییدا.

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: Ali Imran
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll