Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: Fatir   Ajeti:
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدۡ كُذِّبَتۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر گەلەکەت بەدرۆت دەزانن، ئارام بگرە لەسەریان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت گەلەکەیان بەدرۆیان دانابێت، بێگومان گەلانی پێشوتریش پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ داناوە، وە گەلی عاد و سەمود و گەلی لوط ، وە ھەموو کاروبارەکان تەنھا بۆلای اللە تەعالا دەگەڕێنەوە، بێباوەڕان لەناو دەبات، وە پێغەمبەران و باوەڕدارانیش سەر دەخات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ
ئەی خەڵکینە ئەوەی اللە تەعالا بەڵێنی پێداوە - لە زیندووبونەوە و پاداشت وەرگرتنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا - ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، لەزەت و خۆشی و ئارەزوەکانی دونیا نەتانخەڵەتێنێت، بەوەی بەکار و کردەوەی چاک خۆتان ئامادە نەکەن بۆ ئەو ڕۆژە، وە شەیتان نەتانخەڵەتێنێت باتڵ و ناھەقی و پاڵ دان بەدونیاوەتان لا شیرین و جوان و ڕازاوە بکات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لَكُمۡ عَدُوّٞ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّاۚ إِنَّمَا يَدۡعُواْ حِزۡبَهُۥ لِيَكُونُواْ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
- ئەی خەڵیکنە - بەدڵنیاییەوە شەیتان دوژمنی ھەمیشەییتانە، ئێوەیش بەدوژمنی خۆتانی دابنێن و دژایەتی بکەن، بێگومان شەیتان شوێنکەوتوانی خۆی بانگ دەکات بۆ باوەڕ نەبوون بە اللە تەعالا، تاوەکو سەرەنجام و پاشەڕۆژیان چوونە ناو ئاگری بڵیسەدار بێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٌ
ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و شوێن شەیتان کەوتوون، سزای سەختی دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە ئەوانە لێبوردنی اللە تەعالایان بۆ ھەیە بۆ گوناھ و تاوانەکانیان، وە پاداشتی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە کە بەھەشتی ھەتا ھەتاییە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنٗاۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۖ فَلَا تَذۡهَبۡ نَفۡسُكَ عَلَيۡهِمۡ حَسَرَٰتٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَصۡنَعُونَ
بێگومان ھەر کەسێک شەیتان کار و کردەوە ناشیرین و ناپەسەندەکانی بۆ بڕازێنێتەوە و وایشی ببینێت کە باشی کردووە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا ھەر کەسێکی بویت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنموونی دەکات، بەبێ ئەوەی زۆریان لێ بکات، - ئەی پێغەمبەر- بەباوەڕ نەھێنان و گومڕابوونی ئەوانە خەفت مەخۆ و خۆت مەفەوتێنە، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَسُقۡنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٖ مَّيِّتٖ فَأَحۡيَيۡنَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ
ھەر اللە تەعالایە شنەبا دەنێرێت، ھەر بەم بایانەیش ھەورەکان دەجوڵێنێت، ئەمجا ئەو ھەورانە دەنێرین بۆ سەر شارێکی وشک و مردوو کە ڕووەکی تێدا سەوز نەبووە، پاشان بە ئاوی ئەو بارانە ئەو زەوییە مردووە دوای وشک ھەڵگەڕانی بەسەوز کردنی ڕووەک و گژ و گیا زیندوو دەکاتەوە و دەژێنێتەوە، ھەروەکو چۆن ئەم زەوییەمان دوای مردن و وشک بوونی بەسەوز کردنی ڕووەک و گژوگیا زیندوو کردەوە، مردوانیش لەڕۆژی قیامەتدا ھەر بەو شێوەیە زیندوو دەکەینەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ جَمِيعًاۚ إِلَيۡهِ يَصۡعَدُ ٱلۡكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلۡعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرۡفَعُهُۥۚ وَٱلَّذِينَ يَمۡكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۖ وَمَكۡرُ أُوْلَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ
ھەر کەسێک عیززەت و سەربەرزی دونیا یان دواڕۆژی دەوێت با لەغەیری اللە تەعالای داوای نەکات، چونکە بەڕاستی ھەموو گەورەیی و عیززەت و دەسەڵات ھەر بۆ اللە تەعالایە لە دونیا و دواڕۆژدا، یادی پاکوخاوێنی ئەو تەنھا بۆ لای اللە سەردەکەوێت، وە کار وکردەوەی چاکەکاران بەرز دەکاتەوە بۆ لای خۆی، وە ئەوانەیشی فڕوفێڵ و پیلانە خراپەکان دەگێڕن، وەک ھەوڵدانی کوشتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانە سزای سەختی دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە فڕوفێڵ و پیلانی ئەو بێباوەڕانە لەناودەچێت و بەتاڵ دەبێتەوە، وە مەبەست و ئامانجیان نایەتەدی.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ جَعَلَكُمۡ أَزۡوَٰجٗاۚ وَمَا تَحۡمِلُ مِنۡ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلۡمِهِۦۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٖ وَلَا يُنقَصُ مِنۡ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِي كِتَٰبٍۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە ئادەمی باوکی ھەمووتانی لە گڵ بەدیھێناوە، پاشان لەدوای خۆی نەوەکانی لە دڵۆپێک ئاو بەدیھێنا، دواتر کردونی بەنێر و مێ بۆ ئەوەی ژن و ژنخوازی لەنێوان یەکتردا بکەن، ھەر مێینەیەک دووگیان دەبێت بەکۆرپەلەیەک یان سکەکەی دادەنێت و کۆرپەلەکەی دەبێت بەزانست و زانیاری اللە تەعالا دەبێت و ئاگاداریەتی، ھیچ شتێکی لەوە لاشاراوە نییە، وە ھیچ بەدیھێنراوێک تەمەنی درێژ ناکرێت یان کەم ناکرێتەوە ھەمووی لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە، بێگومان ئەوەی باسکرا - لەبەدیھێنانتان لەگڵ و قۆناغ بەقۆناغی دواترتان، وە نووسینی تەمەنتان لە (لوح المحفوظ) دا- بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• تسلية الرسول صلى الله عليه وسلم بذكر أخبار الرسل مع أقوامهم.
دڵدانەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە باسکردنی ھەواڵی پێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیان.

• الاغترار بالدنيا سبب الإعراض عن الحق.
خەڵەتان بەدونیا ھۆکاری پشتھەڵکردنە لەھەق و ڕاستی.

• اتخاذ الشيطان عدوًّا باتخاذ الأسباب المعينة على التحرز منه؛ من ذكر الله، وتلاوة القرآن، وفعل الطاعة، وترك المعاصي.
دانانی شەیتان بە دوژمن، بەگرتنەبەری ھۆکارەکانی خۆپاراستن دەبێت لێی، وەک یاد و زیکری اللە تەعالا، قورئان خوێندن، کردەوەی چاکە و گوێڕایەڵی کردنی اللە تەعالا، و وازھێنان لە گوناھ و تاوان و سەپێچی.

• ثبوت صفة العلو لله تعالى.
سابت و جێگیر کردنی سیفەتی (العلو=بەرز و بڵندی) بۆ الله تەعالا.

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: Fatir
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll