Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: Zumer   Ajeti:
وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخۡرَىٰ فَإِذَا هُمۡ قِيَامٞ يَنظُرُونَ
ئەو ڕۆژەی ئەو فریشتەیەی ڕاسپێرراو بە فووکردن بە کەڕەنادا فوو دەکات پێیدا و ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە دەمرن، ئیللا ئەوە نەبێت خوای گەورە ویستی لەسەر هەبێت و نەمرێت، پاشان جارێکی تر بۆ زیندووبونەوە فووی پێدا ئەکاتەوە و ھەموو لە گۆڕەکانیان زیندوو دەبنەوە و ھەڵدەسنەوە و چاوەڕوان دەکەن اللە تەعالا چیان لە گەڵدا بکات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَأَشۡرَقَتِ ٱلۡأَرۡضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ وَجِاْيٓءَ بِٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
لە ڕۆژی قیامەتدا زەوی ڕووناک دەبێتەوە کاتێک پەروەردگاری بەعیززەت و دەسەڵات دەردەکەوێت بۆ جیاکردنەوە و لێپرسینەوەی بەندەکان، جا پەرتووک و پەڕاوی کردەوەی خەڵکی دائەنرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە پێغەمبەران دەھێنرێن، پاشان ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەھێنرێت تاوەکو شاھیدی بدات بۆ پێغەمبەران لەسەر ئوممەتەکانیان، اللە تەعالایش بەشێوەیەکی دادگەرانە بڕیار و حوکم دەدات لە نێوان ھەموواندا، ئەوان لەو ڕۆژەدا زوڵم و ستەمیان لێ ناکرێت، ھیچ مرۆڤێک گوناھ و تاوان و خراپەیەکی بۆ زیاد ناکرێت، لەھەمان کاتدا چاکە و حەسەناتێکیشی لێ کەم ناکرێتەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَوُفِّيَتۡ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَا يَفۡعَلُونَ
اللە تەعالا پاداشتی ھەموو کەسێک تەواو ئەکات، جا چاکە و خێری ئەنجام دابێت یان شەڕ و خراپە، وە اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکی لاشاراوە و نھێنی نییە لەکار و کردەوەی چاکە و خراپیان، لەو ڕۆژەدا پاداشتی ھەموو کار کردەوەکانیان دەداتەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتۡ أَبۡوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمۡ خَزَنَتُهَآ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ رُسُلٞ مِّنكُمۡ يَتۡلُونَ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِ رَبِّكُمۡ وَيُنذِرُونَكُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَاۚ قَالُواْ بَلَىٰ وَلَٰكِنۡ حَقَّتۡ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
فریشتەکان بەفەرمانی اللە تەعالا دەستە دەستە و کۆمەڵ کۆمەڵ بێباوەڕان بە زەلیلی و ڕیسوایی ڕاپێچی دۆزەخ دەکەن، تا کاتێک دەگەنە لای ئاگری دۆزەخ لەپڕ فریشتە ڕاسپێرراوەکان بەکردنەوەی دەرگای دۆزەخ دەرگاکانیان بەسەردا دەکەنەوە، بەسەرزەنشت و لۆمە کردنەوە پێشوازیان لێدەکەن و پێیان دەڵێن: ئایا ھەر لەخۆتان پێغەمبەرانتان بۆ نەھات و ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارتانیان بۆ نەخوێندنەوە، وە نەیان ترساندن لەگەیشتن بەم ڕۆژە، کەچی سزایەکی سەختی تێدایە؟! بێباوەڕان دان دەنێن بەھەڵە و گوناھ و تاوانیاندا، وە دەڵێن: بەڵێ ھەموو ئەوانە بوون و ڕاستن، بەڵام وشە و فەرمانی اللە تەعالا بەسزادان بەسەر بێباوەڕاندا پێویست بوو، وە ئێمەیش بێباوەڕ بووین.
Tefsiret në gjuhën arabe:
قِيلَ ٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ فَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلۡمُتَكَبِّرِينَ
بەسوکایەتی پێکردنەوە، وە بۆ جێگیرکردنی ڕەحمەتی اللە تەعالا، وە دەرنەچوونیان لە ئاگر پێیان دەوترێت: لە دەرگاکانی دۆزەخەوە بچنە ناویەوە، وە بەھەمیشەیی تێدا بمێننەوە، کە خراپترین شوێنی مانەوەی ئەو کەسانەیە کە لە دونیادا خۆیان بەگەورە دەزانی لەئاست پەرستن و گوێڕایەڵی کردنی اللە تەعالا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ إِلَى ٱلۡجَنَّةِ زُمَرًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتۡ أَبۡوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمۡ خَزَنَتُهَا سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡ طِبۡتُمۡ فَٱدۡخُلُوهَا خَٰلِدِينَ
وە ئەو کەسانەیش خواناس بوون و لەپەروەردگاریان ترساوون و فەرمانەکانی اللە تەعالایان بەجێ دەھێنا و لە ڕێگرییەکانی دوور دەکەوتنەوە فریشتەکان بەھێمنی و لەسەرخۆیی دەستە دەستە و کۆمەڵ کۆمەڵ بەڕێزەوە بەڕێیان دەکەن بۆ بەھەشت، تاوەکو دەگەنە لای بەھەشت دەرگاکانیان بۆ دەکرێتەوە، فریشتە ڕاسپێرراو و سەرپەرشتیارەکانی بەھەشت بەخۆشی و شادییەوە پێشوازیان لێدەکەن پێیان دەڵێن: سەلامتان لێ بێت، دوور بن لەھەموو زەرەر و زیان و شتێک پێتان ناخۆشە، دڵ و کار و کردەوەتان پاکو خاوێن بوو، بۆیە بۆ ھەمیشەیی بڕۆنە بەھەشتەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي صَدَقَنَا وَعۡدَهُۥ وَأَوۡرَثَنَا ٱلۡأَرۡضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلۡجَنَّةِ حَيۡثُ نَشَآءُۖ فَنِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ
باوەڕدارانیش کاتێک چوونە بەھەشتەوە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ اللە تەعالا ئەو وەعد و بەڵێنەی لەسەر زمانی پێغەمبەرانەوە پێی داین ھەر ھەمووی ڕاست دەرچوو، بەڵێنی پێداین کە بمانخاتە بەھەشتەوە، وە بمانکات بە میراتگری زەوی بەھەشت، وە لەو جێگایەیش دەمانەوێت لێی دابەزین، ئەمەش باشترین پاداشتی ئەو چاکەکارانەیە ھەوڵ و کۆششی خۆیاندا و ڕەزامەندی پەروەردگاریان بەدەست ھێنا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• ثبوت نفختي الصور.
جەختکردنەوە و سەلماندنی بوونی دوو فوو کردنەکە بە کەڕەنادا -صوڕ-.

• بيان الإهانة التي يتلقاها الكفار، والإكرام الذي يُسْتَقبل به المؤمنون.
ڕوونكردنەوەی ئەو سووكایەتی پێكردنەی بە بێباوەڕان دەكرێت لە ڕۆژی دوایی، وه ئەو ڕێز و شکۆیەش پێشوازی باوەڕدارانی پێ دەکرێت.

• ثبوت خلود الكفار في الجحيم، وخلود المؤمنين في النعيم.
سابت و جێگیر بوونی مانەوەی ھەمیشەیی بێباوەڕان لە دۆزەخ، وە مانەوەی هەمیشەیی باوەڕداران له بەهەشتدا.

• طيب العمل يورث طيب الجزاء.
کار و کردەوەی چاکە پاداشتی چاک و باشیش بەدوای خۆیدا دەھێنێت.

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: Zumer
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll