Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: El Xhathije   Ajeti:
قُل لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَغۡفِرُواْ لِلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ أَيَّامَ ٱللَّهِ لِيَجۡزِيَ قَوۡمَۢا بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، چاوپۆشی بکەن لەو بێباوەڕانەی خراپەیان لەگەڵدا کردوون و گوێ نادەن بەناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا یان خەشم و قین و تووڕەیی ئەو، بێگومان پەروەردگار خۆی پاداشتی ھەریەک لە باوەڕدارانی ئارامگر، و بێباوەڕانی دەست درێژکار دەداتەوە، لەبەرامبەر ئەو کار و کردەوانەی لە ژیانی دونیا ئەنجامیان داوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَسَآءَ فَعَلَيۡهَاۖ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ تُرۡجَعُونَ
ھەر کەسێک کار و کردەوەیەکی چاک بکات ئەوە پاداشتەکەی بۆ خۆیەتی و پەروەردگار بێ نیازە و پێویستی بەکار و کردەوەی ھیچ کەسێک نییە، وە ھەر کەسێکیش کار و کردەوەی خراپە بکات ئەوە سزاکەی بۆ خۆیەتی، وە پەروەردگار ھیچ زیانێکی پێ ناگات، وە پاشان لە ڕۆژی دواییدا تەنھا ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەر کەسێک بەپێی کار و کردەوەی خۆی و بەو پێیەی شایستەیەتی پاداشتی دەدەینەوە، یان سزای دەدەین و تۆڵەی لێ دەسێنینەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
بەدڵنیاییەوە تەوراتمان بەخشی بە بەنوئیسرائیل، وە بڕیار و حوکم کردنی نێوان خەڵکیشمان پێدان، وە زۆربەی پێغەمبەرانیش لەوانن کە لە زوڕییەت و نەوەکانی ئیبراھیمن (سەلامی اللە تەعالا لێ بێت)، وە لە بەروبوم و خۆراکی پاکوخاوێن و ڕزق و ڕۆزیمان دان، وە لەسەردمی خۆیاندا فەزڵی ئەوانمان دا بەسەر ھەموو جیھاندا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَءَاتَيۡنَٰهُم بَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِۖ فَمَا ٱخۡتَلَفُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
وە چەندین بەڵگە و نیشانەی ڕوونمان پێ بەخشین کە ھەق و ڕاستی پێ جودا بکەنەوە لە باتڵ و ناھەقی، وە جیاوازی و ناکۆکی نەکەوتە نێوانیانەوە دوای ئەوە نەبێت کە بە ڕەوانە کردنی پێغەمبەرەکەمان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگە و حوججەمان لەسەر جێگیر کردن، وە ھیچ شتێکیش ڕاپێچی ئەم ڕاجیایی و ناکۆکییەکی نەکردن زوڵم و ستەمی نێوانیان نەبێت؛ ئەویش لەبەر سوور بوونیان بۆ بەدەستھێنانی پلە و پایە و سەرۆکایەتی ناو خۆیان، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەت بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەی کە ناکۆک بوون لەسەری لە دونیادا، ئەو کاتە ئەوەی لەسەر ھەق و ڕاستی بێت دەری دەخات، ئەوەیشی لەسەر باتڵ و ناھەقی بێت ھەر دەری دەخات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
ثُمَّ جَعَلۡنَٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ فَٱتَّبِعۡهَا وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر - پاشان تۆمان خستە سەر شەریعەت و ڕێسا و ڕێگا و پەیڕەوێک لە فەرمانی خۆمان، لەو فەرمانەی کردمان بە پێغەمبەرانمان پێش تۆ، بانگەواز بکەن بۆ باوەڕ و کارو کردەوەی چاک، کەواتە شوێن ئەم شەریعەت و یاسا و ڕێسا بکەوە، وە شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە مەکەوە کە ھەق و ڕاستی ناناسن و شارەزای نین، چونکە ھەواو ئارەزووی ئەوان مرۆڤ لەھەق و ڕاستی لادەدات و گومڕایی دەکات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنَّهُمۡ لَن يُغۡنُواْ عَنكَ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗاۚ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۖ وَٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلۡمُتَّقِينَ
ئەوانەی ھەق و ڕاستی ناناسن و شارەزای نین، ئەگەر شوێنیان بکەویت ئەوا ناتوانن سزای اللە تەعالا ڕزگارت بکەن، وە بێگومان بێباوەڕان لەھەر گەل و ھۆز و تاقمێك بن ھەندێکیان پشتیوان و دۆستی ھەندێکی تریانن، بۆ دژایەتی کردنی باوەڕداران، وە پەروەردگاریش پشتیوان و دۆست و سەرخەری خواناسانە، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی.
Tefsiret në gjuhën arabe:
هَٰذَا بَصَٰٓئِرُ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ
ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بەرچاو ڕوونییە بە ھۆیەوە خەڵکی ھەق و ناھەقی پێ لەیەک جودا دەکەنەوە، وە ھیدایەت و ڕێنموونیکەریشە بۆ سەر ھەق و ڕاستی، وە مایەی ڕەحمەت و بەزەییە بۆ گەل و ھۆزێک دڵنیابن لە ڕاستی و دروستی ئەم قورئانە، چونکە ئەوانن بەھۆیەوە ڕێگای ڕاست و دروست دەدۆزنەوە تاوەکو بەھۆیەوە پەروەردگار لە خۆیان ڕازی بکەن و بیانخاتە بەھەشتەوە، و لە ئاگری دۆزەخیش ڕزگاریان بکات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجۡتَرَحُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجۡعَلَهُمۡ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَوَآءٗ مَّحۡيَاهُمۡ وَمَمَاتُهُمۡۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ
ئایا ئەوانەی بەدەست و قاچ و ئەندامانی لاشەیان بێباوەری و گوناھ و تاوان ئەنجام دەدەن، واگومان دەبەن وەک ئەو کەسانەیان دادەنێین لە پاداشت دانەوەدا کە باوەڕیان ھەیە بە اللە تەعالا و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، نەخێر ھەرگیز وانابێت حیساب و لێپرسینەوە و پاداشتیان وەک یەک نییە، بە جۆرێک لە دونیا و دواڕۆژیشدا یەکسان بن، بێگومان ئەوانە حوکم و بڕیارێکی خراپیان داوە، کە باوەڕدار و بێباوەڕ، چاکەکار و خراپەکاریان وەک یەک داناوە!
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَخَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَلِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی بەوپەڕی حیکمەت و دانایی بەدیھێناوە، بەبێ ھوودە ھیچ شتێکی بەدی نەھێناوە، تاوەکو ھەموو کەسێک پاداشت یان سزای خۆی وەربگرێت، وە ھیچ کەسێک زوڵم و ستەمی لێ نەکرێت لەکەم کردنەوەی چاکەکانی، یان زیاد کردنی خراپە و تاوانەکانی.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• العفو والتجاوز عن الظالم إذا لم يُظهر الفساد في الأرض، ويَعْتَدِ على حدود الله؛ خلق فاضل أمر الله به المؤمنين إن غلب على ظنهم العاقبة الحسنة.
لێبوردن و چاوپۆشی کردن لە ستەمکارێک، ئەگەر ھاتوو بە ئاشکرا تاوان و خراپەی نەدەکرد لەسەر زەوی، وە دەست درێژی نەئەکردە سەر سنوورەکانی اللە تەعالا، ئەوا ڕەوشتیکی باشە، وە اللە تەعالا فەرمانی کردوە بەسەر باوەڕداراندا بەو شێوەیە بن، ئەگەر ھاتوو گومانی زۆر وابوو لەبەرامبەر ئەو لێبووردن و چاوپۆشی کردنەدا ئەو کەسە واز دێنێت لە گوناھ و تاوان و خراپەکاری.

• وجوب اتباع الشرع والبعد عن اتباع أهواء البشر.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار شوێن شەریعەت و بەرنامەی اللە تەعالا بکەوێت و دوور بکەوێتەوە لە شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزووی مرۆڤەکان.

• كما لا يستوي المؤمنون والكافرون في الصفات، فلا يستوون في الجزاء.
ھەروەکو چۆن باوەڕداران و بێباوەران لە سیفاتیاندا جیاوازن و وەک یەک نین، بەھەمان شێوە لەپاداشت وەرگرتن و تۆڵە لێسەندنەوەیشدا وەک یەک نین.

• خلق الله السماوات والأرض وفق حكمة بالغة يجهلها الماديون الملحدون.
اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی بە ئەوپەڕی حیکمەت و داناییەوە بەدیھێناوە، بەڵام مادیگەرەکان و مولحیدەکان نازانن و بێ ئاگان لێی.

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: El Xhathije
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll