Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (93) Surja: Suretu Junus
وَلَقَدۡ بَوَّأۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مُبَوَّأَ صِدۡقٖ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ فَمَا ٱخۡتَلَفُواْ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
[ وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍ ] وه‌ ئێمه‌ به‌نو ئیسرائیلمان جێگیرو جێنشین كرد له‌ شوێنێكی چاكدا كه‌ (بیت المقدس) بوو، یاخود (میصر) بووه‌ [ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه‌ له‌ هه‌موو خواردنێكی پاك و به‌تام و چێژمان پێی به‌خشین [ فَمَا اخْتَلَفُوا حَتَّى جَاءَهُمُ الْعِلْمُ ] وه‌ جیاوازی نه‌كه‌وته‌ نێوانیان تا زانیاریان پێ گه‌یشت (واته‌: ته‌ورات) وه‌ حوكمه‌كانیان زانی، یاخود تا قورئان هات ئه‌و كاته‌ ئیختیلاف كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ هه‌ندێكیان ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هێنا وه‌ هه‌ندێكیان ئیمانیان نه‌هێنا [ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (٩٣) ] به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارت خۆی له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیار له‌ نێوانیاندا ئه‌دا له‌و شته‌ی كه‌ جیاوازی كه‌وتۆته‌ نێوانیانه‌وه‌ كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و كێ له‌سه‌ر باتڵه‌.
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (93) Surja: Suretu Junus
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll