Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (51) Surja: Suretu Jusuf
قَالَ مَا خَطۡبُكُنَّ إِذۡ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفۡسِهِۦۚ قُلۡنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمۡنَا عَلَيۡهِ مِن سُوٓءٖۚ قَالَتِ ٱمۡرَأَتُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡـَٰٔنَ حَصۡحَصَ ٱلۡحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفۡسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
{شایەتی دانی سێیەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ ] پاشا هه‌موو ئافره‌ته‌كانی كۆكرده‌وه‌و پێى وتن (مه‌به‌ستى خێزانه‌كه‌ى عه‌زیزى میصر بوو) ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئێوه‌ چی بوو كاتێك كه‌ داواتان له‌ یوسف كرد كه‌ خراپه‌تان له‌گه‌ڵدا بكات [ قُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِنْ سُوءٍ ] وتیان: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ هیچ خراپه‌یه‌كمان له‌ یوسف - صلی الله علیه وسلم - نه‌بینیوه‌ (ئه‌میش شایه‌تیدانى ئافره‌ته‌كانه‌ له‌سه‌ر پاكێتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - ) {شایەتی دانی چوارەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ ] خێزانه‌كه‌ی عه‌زیز وتی: ئێستا حه‌ق ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو من بووم كه‌ داوام لێكرد كاری خراپه‌م له‌گه‌ڵدا بكات [ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (٥١) ] وه‌ یوسف له‌ ڕاستگۆیانه‌ له‌و قسانه‌ی كه‌ كردوویه‌تی (ئه‌میش شایه‌تیدانى خێزانی عه‌زیزه‌ له‌سه‌ر پاكێتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - ).
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (51) Surja: Suretu Jusuf
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll